سڵاو ئەم کاتەت باش ھونەرمەندە ئازیزەکەی کوردان.
ئەم نامەیە بۆت ئەنێرم ھیوادارم بیخوێنیتەوە، چونکە ھیچ شتێک شک نابەم تاوەکو بتوانم دەنگم یا ئەو پەیامەم بگەینێتە لای تۆ، ئەزیزم کاکە زیاد زۆر بیرت ئەکەین، ھەمیشە لە یادی ئێمە دای ھەردەم دۆعای سەلامەتی و لەش ساغیت بۆ دەخوازین، ئەرێ بەڕاست تۆش بیری ئێمە ناکەی؟
زیاد گیان ئێمە واتە جەماوەرەکەت نازناوی (ئیمپراتۆرمان) لێناوی، چونکە شایستەی لەوە زیاتری ئێستاکە لەنێو ئەم جەناجاڵی و سەدان گۆرانی بێ مانا و بێ بنەما ئێمە تەنیا لەتۆ تروسکایەک دەبینین، بەداخەوە ھونەرمەندە باشەکانیش کاری باشیان نابیستین و نابینین، ئەوەی کە ھەیە تەنیا پڕکردنەوەی سیدیەک و ئەلبومێکەو ھیچی تر!!.
کاکە زیاد جارە جارە تۆ ئاوازێک ھۆنراوەیەک گۆرانییەک دەبەخشی بە ھونەرمەندێک یا گۆرانیبێژێک ئیتر لە رێگەی دەنگی ئەوانەوە، ھەناسە و پەنجەی تازەگەری (ئیمپراتۆرەکەی گۆرانی کوردی زیاد ئەسعەد) پێوە دیارە بۆیە ئەگەر بڵێم ئیپمۆراتۆر لێم مەگرن ھونەرمەندان چونکە ئەزانم پێتان ناخۆشە، ئاخر ئەو بەخشندەیی و دەستکراوەی زیاد ئەسعەد بەرامبەر بە ھونەرمەندان نواندویەتی لە مێژووی گۆرانی کوردیی دا ھونەرمەندێک نەبووە زیاتر لە (١٥٠) گۆرانی بداتە ھونەرمەندانی ھاوڕێی، ئەو گۆرانیانەش ھەموو جەماوەر باش دەزانن چەندان ھونەرمەندی پێ ناسراو بوون بە ناوی دیار بەرچاو ئیتر ھەر لە (ئەژدەر وەھبی و رۆژ کەریم و زەکەریا عەبدوڵڵا و چۆپی فەتاح و ئەیاد حوسێن و بڵند عەبدوڵڵا و پەیوەند جاف و ھێڤی و محسین عەبدوڵڵا و کوردە و بڵند ئیبراھیم)ـوو دەیان ھونەرمەندی دیکە لە رێگەی ئاواز و ھۆنراوەکانی تۆ خەڵک ئاشنای دەنگ و سەدایان بوو، دیارە ئەم ھەنگاوەی تۆ لە نێو گۆرەپانی ئەمڕۆ و دوێنی گۆرانی کوردیی دا بەھەنگاوێکی تازە ھەژمار دەکرێت.
ئێستاکە کە ماوەی (٨) ساڵە بێدەنگی گۆرانییەک کلیپێک دیمانەیەکت نابینین، نازانین ھۆکاری چیە؟ کەی ئەو بێدەنگیە دەشکێنیت ؟ کەی ئەو چاوەروانیەی ئێمە دەشکێنێت ؟ ئەرێ تۆ بەڕاستی قەبارەی جەماوەر و ئاستی فروانی جەماوەرە سەرشێتەکانی خۆت دەزانی ؟ ئەزانی تۆ ئەگەر لە ھەڵبژاردەنەکاندا خۆت ھەڵبژێری دوور نیە چەند کورسیەکی پەرلەمان بۆ تۆ بێت و چەند ھونەرمەندێکیش وەکو نوێنەری ھونەر و کەللتوری و ئەم وڵاتە بخەیتە سەر کوردسی پەرلەمان، کە بەداخەوە ئەوەی ووجودی نیە لە نێو پەرلەمانە تاقانەکەی کوردان نەبوونی ھونەرمەندێکە لە ریزی ئەو ئەندام پەرلەمانانە، ئەری بەراست تۆ ئەزانی ئەگەر بگەرێیتەوە بۆ کوردستان جەماوەرەکەت دەتخەنە سەرچاو لەسەر دەستی خۆیان ھەڵت دەگرن، بەسەر کاکە گیان بەسە ئەو دووری و بێدەنگیە، ئاخر وەرە سەیرەکە لە فەیبووک ئەو پەیجەی بۆ پاڵپشتی ھاتنەوەی (ھونەرمەند زیاد ئەسعەد) دروست کراوە بزانە چەند کەس بە دڵ و بەگیان چاوەڕوانت دەکات.
کاکە زیاد ھەموو کوردستان تۆی خۆشدەوێ ھەموومان لە چاوەڕوانی بەرھەمێک یا ھاتنەوەتین، یا ئەگەر ھەرنا پەیامێک دیمانەیەک لە یەکێک لە تەلەفزیۆنەکان رابگەینە چونکە ھەموو دیمانەیەکی تۆ بە قەدەر ئەلبومێکی پر فرۆشی گۆرانی قیمەتی ھەبووە خەڵک گوێی لێگرتووە.
لە کۆتایی دا ھیوای ساغی و سەلامەتیت بۆ دەخوازم و سەرکەوتوو و سەرفراز بیت
کاتێکی خۆش
رازاو ئەحمەد – سلێمانی