گۆرانیبێژی لاو (پەنا ) لە یەکەم کارى هونەرى خۆى دا نەفرەت لە ئەشق دەکا
سەبارەت بە کارە هونەریەکەى، پەنا ڕاى گەیاند: گۆرانى نەفرەت یەکەم کارى هونەرى منە کە کۆتاى بە سەرجەم کارەکانى هاتوەو لە دەمێکى نزیک دا بە کلیپەوە لەسەر شاشەکان پەخش دەکرێ.
پەنا وتیشى : گۆرانى نەفرەت لە ئاواز و هۆنراوەى هاوڕێى خۆشەویستم (بێدار میرزا)یە و کارى دابەشکرنى موزیک (ڕێناس کورداخ)ە و لە ستۆدیۆى رۆِژ کاک (بەدران قادر) کارەکانى ئەنجام داوە و هاوڕێى خۆشەویستم (بڕوا پیرداود) بە ئامێرى کڵارنێت کارى بۆ گۆرانیەکەم کردوە.
سەبارەت بە کارى کلیپەکە پەنا ووتى :
کارى کلیپەکە لە لایەن کۆمپانییاى (پەیڤین ئاڕت پرۆدەکشن) بەرهەم هاتوە ، لە هەمان کاتد کاکە ( بێدار میرزا ) کارى دەرهێنان و کامیرا و مۆنتاژ ى کلیپەکەى کردوە من زۆر سوپاسى دەکەم کە کارەکانى بە شێوەیەکى جوان ئەنجام داوە لەگەڵ ستافەکەى (فەوزى برادۆستى) کارى ڕوناکى و (ئەحمەد گوڵ) فۆتۆگرافى بەرهەم و سوپاسى هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە بەشدار بوونە لە ئەنجام دانى کارەکەم .
لە کۆتایدا (پەنا) ووتى : بەو هیوایەم وەک یەکەم کارم ببێتە جێى ڕەزامەندى هەموو لایێک و توانیبێتم کارێکى جوان پێشکەش بکەم.