پەشیمــانـــم لەو ئێوارەی کە بڕیـــــارمدا نەتدوێنم
وامئەزانی ئاسانە گەر جیات بکەمەوە لەخـــــوێنم
ئێستـــــــا من وچەند وێنەیەکــی تۆ شەوانە کۆڕ دەگــرین
بۆ ئەو ڕۆژانەی یەکپەرست بووین فرمێسکمان ئەبارێنین
ساتێکم لــــــێ بووە بەساڵێ لەوەتای لە من دووری
گشت چرکەیەکم پرسەیە نەمماوە خۆشی وسەبوری
لێم ببورە هەرچیم ووتوە لەکاتی توڕەبوونـــــم
دڵنیابە من نەگۆڕاوم عاشقەکەی جاری جارانم
بەس ئەمجارە بگەڕێوە بە گوڵ باران دێمە سەر رێت
بەسەر دڵما بـــــــــڕۆ قەینا ترپەکانــــی قوربانت بێت
خۆ ئەگەر توڕەبونت بە مردنم کــــۆتای پێ بــــێ
هەر ئێستا بەڵین ئەدەم ئەمە دوا هەناسای ژیانم بێ
پەیوەند ئەحمەد