لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە گۆڤاری “یویوثیسیس” ی زانستی پزیشکی بڵاوبۆوە کە لە پێ کردنی پێڵاوی پاژنە بەرز، وە بەرزبوونەی ڕێژەی تووشبوون بە شیزۆفرینیا “الفصام العقلي” لە نێوان ئافرەتان پەیوەندی بەیەکترەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە عەقل و زیرەکییان، وە خێرایی تێگەیشتنیان.
پارک فلینزمارک ئامادەکاری ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێت، لە پێکردنی پێڵاوی پاشنەبەرز ” الکعب العالي” دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆیەکی بەهێز لە قاچەکانی وای لێ دەکات کە نەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی و تەندروستی ڕێ بکات. کە ئەمەش دەبێتە ڕێگر لە وەرگرە عەسەبییەکانی ماسوولکەکانی پێ لە بەردانی دوبامین، کە ئەمیش پێکەهاتەیەکی زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی عەقل. هەروەها دەربارەی لە پێکردنی پێڵاوی پاشنەبەرز ووتی: ” پێش هەزار ساڵ دەستی پێکردووە و یەکەمین حالەتی شیزۆفرینیاش لەوکات تۆمارکرا، هەروەها ووتی دروستکردنی ئەم پێڵاوانە لە ویلایەتی ماساشوستس ی ئەمریکی دەستی پێکرد، دواتریش لە ئینگلترا و ئەلمانیا پاشان لە ووڵاتەکانی تری ڕۆژئاوا و جیهان بڵاوبۆوە، ئەمەش حالەتێکی زۆری شیزۆفرینیای بە دوای خۆیەوە هێنا”.