هەنسكێك لەگەڵ مەرگی تۆدا و
کوشنی ڕۆحێك لەبالای پایزدا
تۆیەك پڕ لەحەسرەت و منیش پڕ لەسەراب
ڕۆحێك وەنەوزیدا
ڕۆحێك پڕ بوو لەهەنسك
بۆژیان و مرۆڤایەتی
ئەوە چ نەفرەتییەکە
بەرۆکی تۆی گرتۆتەوە؟
تۆ لەخەوێکی قوڵا بووی،
کەچاوت هەڵێنا
ژیان و عیشق
بەیەکەوە خرابوونە گۆڕەوە،
تۆ لەسەرەتای عیشقا بووی
کەچی پێكێك شەراب
نغرۆی تاریکی کردی
من نازانم
ڕوو بەکام دەرگای ژیاندا بکەم
ئاخر خودایە تاوانی ئەو چیبوو،
جگە لەعاشق بوون بەژیان
نەبێ؟
لەم مەلەکەتە ڕۆح کوژەدا
عاشق بوون
گەورەترین تاوان
و
ڕق و کینەش
جوانترین دیارین
ئاخر خودایە ئەوان نازانن
کەخۆشەویستی دڵی خودایە*
ئەوەی عاشق بەجوانی بێ
لەم مەملەکەتە ڕۆح کێشەدا..
جێگای دۆزەخە.
هاوڕێــم ئەوە پرستگایە
ناهێڵێ چاوی ئەو
فرمێسکەکانمان ببینێ.
خودایە فریشتەیەك بنێرە و لەم مەلەکەتە ڕۆح کوژەدا
رزگارم بکا رزگار
ئەوە منم
پرسە
بۆ هەنسکەکانی خۆم دەگێڕم
تۆش! بەتاوانی عاشق بوون
لەخاچ درای
منش!
بەتاوانی جوان پەرستیت
دەخرێمە گۆڕەوە
هاوار طیب
_________
*وتەیەکی خاتوو ڕۆژ هەڵەبـجــەیـی