دڵکەش قادر
ئەمشەو نیگام دەچێتەوە سەر ئەو پێکانەی
لەکۆتا خەیاڵ بەشمان کرد پێکێ لە نیگای حەز پێکی لە نیگای مەستی پێکی لە نیگای هەڵگۆفین و لە دەستوەردان پێکێ لە نیگای زیندانیکردنی سێو کەشافەی ئەم حەزەم دەچێتەوە سەر دواهەمین خەیاڵ و لەتکردنی حەز من مایسترۆی ئەو خەونەبووم کە لە داوێنی گوڵەگەنمێکەوە ترازانە حەوشەی خەزانتەوە. ترزا بەندی پەیمانی نێوان دوو گوڵدان و دوو زیندان.سلێمانیی
دڵکەش قادر
Discussion about this post