تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە “دەزگای ئاسایش نە تۆمەت بۆ کەس دروست دەکات نە کێشەشی لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێکدا ھەیە، ئاسایش مەلا سەلیم شووشکەیی تۆمەتبار نهکردووە، بەڵکوو ئهوه دادگایە كه زانیاری لەسەر مەلا شووشکەیی ھەیە و ئەگەر خۆیشی لهو تۆمهتباركردنهی بێبەری دەکات، با سەردانی دادگا بکات و لەوێ وەڵامی دادوەر بداتەوە“.
بهڕێوهبهری ئاسایشی ههولێر ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، سۆران عومەر لە ڕابردوودا نەهاتۆتە بەردەم دادگا و پێویستە ئهویش خۆی رادەستی دادگا بکات، چونکە تۆمەتبارە لەلایەن دادگاوە پێویست ناکات ببێتە پارێزەری کەس.
Discussion about this post