محەمەد ئیسماعیل: پێویسته حه‌مکۆ بێ یەک و دوو سوپاسی هونه‌رمه‌ند (تۆڵگا چەڤیك) بکات بە لاسایی کردنەوەی نمایشی (کۆمیدی دوکەنی ) ی ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەهەموو شێوەیەکەوە لە فۆرم و ستایل و دیکۆر و هتد .. به‌تەواوه‌تی لاسایی ئەم هونەمەندە ده‌کاتەوە و شۆیەکەی کۆپییەکە لەوەی تۆڵگا چەڤیک..
ئەوەی سەرنجی هەردوو شۆیەکە بدات ئەوا دەبینێت ئەوەی حەمکۆ له ڕه‌نگی په‌رده‌ی پشتی، له شێوەی مایکرفۆنەکەی، جلوبه‌رگ و ستایلی ، هه‌تا شێوه‌ی ریکلام کردنیشی هەمان ئەوەی تۆڵگا چەڤیکە، تەنها جیاوازییەك هەبێت لە نێوانیاندا ئەویش ئەوەی کە حەمکۆکەی خۆمان بە دەموچاوێکی تر و بە کوردیەکی سەقەت نمایشەکەی پێشکەش دەکات.
باشە ئەگەر ئه‌م هونه‌رمه‌نده تورکه نه‌بوایه حه‌مکۆ چیی ده‌کرد و فۆرمی بەرنامەکەی چۆن دەبوو !؟.
پێموایه کۆپی کردن و دوباره کردنه‌وه‌ی کاری هونه‌رمه‌ندێکی تر ده‌چێته قالبی تیجاره‌ت و قازانجی خێرا. زه‌حمه‌ت داهینانێکی ئەوتۆی تیادا بەدی بکرێت.
لەگەڵ ئەوەش ئه‌وه‌ی حه‌مکۆ ده‌یکات پێم ئاساییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه خودی خۆی فووڵ کۆپییە !؟ له که‌لوپه‌لی ناوماڵان، خواردنی ناو سه‌لاجه‌مان، ئێواران دانیشتنی خیزانه‌کانی ناوماڵان بەدیار ئه‌و زنجیره تیڤیانه ده‌که‌ن ، ته‌سمیم و دیزاینی دوکان و باڵه‌خانه‌کانمان، ژێر جل و سه‌ر جلمان، هه‌تا جلوبه‌رگی سیاسیه‌کانمان ، نه‌ک ته‌نها قادو ریباتیان، بگره عهقلیشیان، ههڵسووکهوتیشیان بە گشتی،(( تورکی)) یه و مستهورهده .
زۆر جار خۆم بەخۆم دەڵێم بێدەنگ بە محەمەد قابیلە له‌سه‌ر شانۆ و لاساییەکەی حه‌مکۆ ماوه که خۆماڵی بێت؟، با ئه‌ویش وەک هەموو ئەوانی تورکی بێت و بڕایەوە ..