کونسوڵی عێراق له هۆلندا : ئێمه رێگا ناده‌ین به زۆر هاولاتیانمان بگه‌رێنرێته‌وه عێراق
د.دانا سه‌عید سۆفی : بە باوەڕی من پێویستە حکومەت بەرنامەیەکی هەبێ بۆ هەموو ئەوکه‌سانه‌ی کە دەگەڕێنەوە یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ کوردستان
ڕاپۆرتی : شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی _ هۆلندا
ئه‌وروپا ” جه‌رگی سه‌دان دایکی سوتاندوه و سه‌دان گه‌نجی کوردیش بونه‌ته خواردنی قرشه‌کانی ده‌ریای نێوان (تورکیا ، یۆنان) له‌م سه‌رو وه‌خته‌شدا به‌و هه‌موو ده‌رده دڵی و بێ هیوایه‌وه سه‌دان گه‌نجی تر ده‌ربازیان بوه و گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ستیان ، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتون به بێهیوایی ماونه‌ته‌وه له بێ ئیقامه‌یی و تێکچونی باری ده‌رونیان سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش گروپ گروپ ئه‌م په‌نابه‌رانه ده‌گرن و به زۆره‌ملێ ده‌یان نێرنه‌وه ولاتی یه‌که‌میان ، وه‌ک ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێم به‌ربه‌ستیان پێناکرێت له نه‌گه‌راندنه‌وه‌یان ده‌کرێت ئه‌مانه هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی بکرێن تا جارێکی تر ژیان دروست بکه‌نه‌وه و جێگای نیشته‌جێبونیان بۆ دابین بکرێت بێجگه له بێ ئیقامه‌کان ده‌بوا قه‌ره‌بوی خاوه‌ن جنسیه و هه‌لگرانی مافی په‌نابه‌رێتیش بکرایه‌ته‌وه که به یه‌کجاری ده‌گه‌رێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوجار روبه‌روی زیان ده‌بنه‌وه له‌وانه پێشتر کوردستان له‌روی ئابوریه‌وه لاواز بو ئێستا ئابوری کوردستان به‌ره و هه‌ڵکشآنه‌و له ئه‌وروپاش ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی جاران نه‌ماوه و ئێستا هاوته‌مه‌نی جارانیان له خۆیانی ئێستا به هێزترن له‌روی ئابوری و هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی تره‌وه بۆیه ده‌کرێت بڵێن ئێستا ژیان له خاکی یه‌که‌م هه‌م خۆشتره هه‌میش به‌ره‌وپێشتر جوه بۆیه به باشمان زانی ئه‌م راپۆرته شیکاریه ئاماده‌بکه‌م تا هه‌موو زانیاریه‌کان ببیستین ، سه‌ردانی کونسولخانه‌ی عێراق له هۆلندامان کرد چه‌ند پرسیارێکمان له ( مزاحم مفتی ) کونسولی عێراق له هۆلندا کرد : بۆ چی ئێوه بێ هه‌ڵوێستن ده‌رباره‌ی به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و دیپۆرت کردنه‌وه‌یان؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :ئێمه وه‌ک سه‌فاره‌ت و کونسوڵیه زۆر هه‌وڵمان داوه ئێستاش هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ، هه‌تا له‌م دانیشتنه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری کۆچ و کۆچ به‌رانی عێراق ئێمه محاوه‌له‌مان کردوه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هۆڵندا که رامان گه‌یاندوه که ئێمه قبوڵ ناکه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ر په‌نابه‌رێک بگه‌رێته‌وه به‌شێوه‌ی زۆری .
شاخه‌وان ئه‌کره‌م : ئه‌ی بۆ له‌رابردوودا هه‌زاران کورد‌و عه‌ره‌ب به که له‌پچه‌کراوی و به‌زۆر له فرۆکه‌خانه‌ی بغداد فرێدراونه‌ته خواره‌وه بۆ بێده‌نگیتان نواندوه ؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :ئه‌وه ئیشی ئێمه نیه که دژی بریاری حکومه‌تی هۆڵندی هه‌ستین پاشان ئه‌وانه که‌فرێ دراونه‌ته خواره‌وه و به‌زۆری بووه ، ئه‌وانه به‌رێگه‌ی یاسای خۆیان ناردراونه‌ته‌وه ودوای داخستنی که‌یسه‌کانیان چۆن ده‌توانین دژی بریاری دادگا بوه‌ستین ئه‌و جۆره که‌سانه بریاری ته‌واوه‌تیان له‌باره‌وه دراوه له‌باره‌ی پێدنه‌دانی ئیقامه‌و ناردنه‌وه‌یان ، ئێمه‌ش ئاگامان لێ نه‌بووه ئه‌گه‌ر ئێمه پێ‌بزانین به‌زۆر ناردنه‌وه هه‌یه له کۆبونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هۆڵندا پێیان ده‌ڵێن و دواهه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌رێگابگرین له به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان ،به‌ڵام زۆر که‌سی تردێت که‌یسی ته‌واو بوه‌و بۆ خۆی دێت بۆلامان بۆ کونسوڵخانه داوای ئه‌وه ده‌کات که‌بینێرینه‌وه ئێمه‌ش له هه‌مان رۆژدا ئیجرائاته یاساییه‌کان ته‌واو ده‌که‌ین بۆی له‌گه‌ڵ دروست کردنی په‌ساپۆرت و دواتر په‌یوه‌ندی به (IOM) ه‌وه ده‌که‌ین بۆمه‌سه‌له‌ی هاوکاری مادی بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که بیه‌وێت به‌ئاره‌زوی دڵی خۆی بگه‌رێته‌وه ، ئه‌وان تکتی فرۆکه‌و پاره‌ی ده‌ده‌نێ به‌شیوه‌یه‌کی زۆر مرۆڤانه ئه‌یبه‌نه فرۆکه‌خانه‌و ده‌یگه‌رێننه‌وه.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م :کونسوڵخانه‌ی عێراق له هۆلندا راستیه‌کانی عیراق پیشانی حکومه‌تی هۆڵندا نادات له کاتێکدا توشی دۆخێکی سیاسی نا له‌بار بۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش خه‌ڵک دێته کوشتن ؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :باوه‌ر بکه‌ن کۆبونه‌وه نیه که باسی نه‌که‌ین نه‌ک ئه‌مه “ ئێمه باسی ئه‌وگرفتانه‌ش ده‌که‌ین که به‌سه‌ر ئه‌وپه‌نابه‌ره دێت که‌ده‌یگه‌ریننه‌وه عێراق “له‌روی کێشه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ناوچونیه‌وه هه‌شه کێشه‌که‌ی راسته‌و ئه‌مانه ده‌بنه هۆی تیکچونی باری ده‌روونی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری کۆج و کۆج به‌رانی عێراق و حکومه‌ت و دادگای هۆڵندا ئه‌مانه‌ی که‌دێنه هۆڵندا زۆربه‌یان کێشه‌ی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه(پیسغلو) ناتوانن بگه‌رێنه‌وه ئێمه بێهه‌لوێست نه‌بوین دڵنیاش بن قه‌ت نایکه‌ینه منه‌ت به‌سه‌ر عیراقیه‌کانمانه‌وه که‌بڵێین ئه‌و ئیش و ئه‌وه‌مان بۆکردون، زۆرناخۆشیشه که‌ئێستا 1300 که‌سی عێراقی به کورد و عه‌ره‌به‌وه له لیستی هۆڵندایه بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانی عێراق ، به حکومه‌تی هۆڵندیمان ووتوه ئه‌مانه ده‌بێت ئیختیارییان بده‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌یه گه‌نجه و هه‌شه خێزانداره‌و زۆریشیان که‌منداڵه‌کانیان له‌به‌ر خوێندنه ، حکومه‌تی ئێستا فکری کردۆ‌ته‌وه که به‌وشێوه‌یه ناکرێت و نابێت سواری فرۆکه‌یان بکه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه .
شاخه‌وان ئه‌کره‌م : ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ر به‌رامبه‌ر به نه‌وت و مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانتان رێککه‌وتون له‌گه‌ڵیان ؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :باوه‌ر بکه‌ن له سه‌دا یه‌کیشی راست نیه!! چونکه فرۆشتنی نه‌وت ده‌بێت وارداتی بۆ حکومه‌تی عێراق بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌ره‌وه نیه ، پاشان ئه‌و په‌نابه‌ره خۆ به‌رێگای یاسایی نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه کاکه ئه‌وه به‌رێگای قاچاخ هاتۆته ده‌ره‌وه و دنیایه‌ک شار‌و ده‌وڵه‌تی بریوه‌و دوای ئه‌وه‌ی کۆڵێک عه‌زابی چه‌شتوه ، سنوری عێراق کراوه‌یه له‌ساڵی 1990 تا ئێستا هه‌ر هاوڵاتی عێراقی دێته ده‌ره‌وه‌و موڵکی ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته جێگای مه‌به‌ستی ده‌یانه‌وێ ژیانێکی تر له ئه‌وروپا ده‌ست پێبکه‌ن لێره‌دا که‌یسه‌کانیان به‌خراپی به‌رێکردوه و که نا‌توانێت داکۆکی راستی له که‌یسه‌که‌ی خۆی بکات ده‌رئه‌نجام ئه‌وهایان به‌سه‌ر دێت ،که هیچ بنه‌مای نیه به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه ئێمه نه‌وتیان پیبفرۆشین یا داوای کرینی بکه‌ین.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م : له رابردودا عێراق قه‌رزاری زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بوه به لێخۆشبون له قه‌رزه‌کان ئێوه رێبده‌ن په‌نابه‌ران بنێرنه‌وه؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :که کۆنگره‌ی پاریس گر ێدرا له ئه‌نجامدا له‌سه‌دا 80ی قه‌رزه‌کانی عێراق خۆش بون نه‌ک هه‌ر هۆڵندا به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهان ئه‌وانه‌ی که عێراق قه‌رزاریان بووه هه‌تا دووه‌لی عه‌ره‌بیش هه‌موویان لێیخۆش بوون ، نا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌ره‌وه نیه له دوای 2003 وه حکومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێکی تری هه‌بووه سه‌یرکه ئێستا 81 سه‌فاره‌تمان هه‌یه له هه‌موو جیهان ، باوه‌ر بکه‌ن ئێمه‌ش مانگ نیه نه‌چینه زیندانه‌کان بۆ لای عێراقیه‌گیراوه‌کان سه‌یری وه‌زع و ژیانیان ده‌که‌ین بزانین چیان پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ش دیاری کراوه خۆ عه‌سای سحریشمان به‌ده‌سته‌وه‌نیه که بتوانین هه‌موشتێک بکه‌ین ئێمه ته‌مسیلی عیراق ده‌که‌ین له ده‌وڵه‌تێکی بێگانه .
شاخه‌وان ئه‌کره‌م : ئه‌گه‌ر راست گۆیانه تر بڵێین هیچ گرێ به‌ستێک هه‌یه له نێوان عێراق و هۆڵندا؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :حکومه‌تی هۆڵندا سه‌ره‌تا محاوه‌له‌یان کرد که په‌نابه‌ره‌کان بنێر‌نه کونسوڵخانه و له‌وێ (لیزه پاسه)یان بۆ دروست بکه‌ین واتا به پا‌سپۆرتی کاتی بۆ یه‌کجار سه‌فه‌ر ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ره‌ت کرده‌وه و قبوڵمان نه‌کرد پاشان مه‌رجمان دانا که ته‌نها ده‌بێت جنسیه‌و ناسنامه‌ی باری شارستانی ئه‌سلی هه‌بێت ئه‌وجا بۆیان ده‌که‌ین به‌ڵام ئێمه ده‌زانین زۆر که‌س نییه‌تی بۆیه ریگامان له‌حکو‌مه‌ت گرت نه‌مانهێشت ئێمه بکه‌نه وه‌سیله بۆ ناردنه‌وه ، ئێستا به لیزه پاسه‌ی خۆیان خه‌ڵک ده‌نێرنه‌وه و جگه له ئێمه هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت برواته‌وه به‌ئازادی دێت بۆ لامان و(طعاون خطی) پێپرده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێت له پیش چاومان ئیمزا و په‌نجه مۆری بکات پاشان ئێمه کاره یاساییه‌کانی بۆ ده‌که‌ین و ده‌ی نێرینه‌وه.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م : کورد و عه‌ره‌ب له کونسوڵخانه‌که‌تان نارازین ئه‌ڵێن کاری خه‌ڵکی باش رایی ناکه‌ن جاری واهه‌یه بۆ مۆریک دومانگ ده‌خایه‌نێت ؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :من ئه‌وه پینج مانگه هاتومه‌ته ئێره ” به‌راست گۆیانه پێت بڵێم زۆربه‌ی ئه‌وکارانه‌ی که دێنه‌لامان ساخته‌ن ، دێته‌لامان سه‌یر ده‌که‌ین ناوی گۆراوه که‌چی زۆر ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئه‌وه ناوی ئێمه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌وهه‌وییه هۆڵندیه‌یه که‌چی له‌ئه‌سڵ ناوی ئه‌وه‌ش نیه ده‌یه‌وێت منیش ته‌زویر بکه‌م ،ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌کانی هۆڵندی نارۆین ئێمه باوه‌رمان به ده‌لایلی عێراقی هه‌یه ، ئه‌و هاتوه شهاده‌تی جنسیه و ئه‌حوالی مه‌ده‌نی ته‌زویر کردوه بۆمه‌سله‌حه‌تی خۆی ئێمه بۆی ته‌سدیق ناکه‌ین ئه‌وه ئیشی ئیمه‌نیه من نوێنه‌ری حکومه‌تی عێراقم من نابمه شه‌ریک ئه‌گه‌ر بۆی بکه‌م واتا منیش ته‌زویر چیم ئه‌گه‌ر ته‌زویر چیبم منیش ده‌چمه شه‌قام و کاری ته‌زویرات ده‌که‌م من کونسوڵم من نه‌هاتوم ئه‌وکاره نایاساییانه بکه‌م ئینجا ئه‌و مه‌شاکیلانه زۆرن که‌ده‌ڵێن کارمان بۆ رایی ناکرێت رۆژانه ئه‌م ته‌زویراتانه رومان تیده‌که‌ن ، رۆژانه 60 که‌سێک ده‌بینین ئه‌وه‌ی کاری ته‌قریر نه‌بێت وئه‌سڵ بێت کاری زۆر رایی ده‌کریت دواتریش ئێمه هه‌رچه‌نده فه‌رمانبه‌رمان زۆر که‌مه به‌لام ناهیلین کاره‌کان بگه‌نه نیوه‌رۆ هه‌مویان جی به‌جی ده‌که‌ین ، تازه ئه‌مر بۆ ئێمه هاتوه که له ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا له قونسولخانه پاسپۆرت ده‌ربکرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی له هۆلندا تا ئێستا 52 هه‌زار عێراقی هه‌یه .
شاخه‌وان ئه‌کره‌م :ئه‌لێن له‌ژورێکدا له IND وتا ئه‌وفه‌رمانگه‌یه‌ی که‌کاری مقابه‌له‌ی په‌نابه‌رانی تیاده‌کرێت فه‌رمانبه‌ری ئێوه‌ی لێییه بۆئه‌وه‌ی کاره تزویره‌کان بگرن و ره‌فزیان بده‌نێ ؟
مزاحم مفتی”کونسوڵی عێراق له هۆڵندا :من یه‌کێکم له‌وانی که ئه‌چمه ئه‌وێ !! هه‌ر دووهه‌فته جاریک ده‌چمه IND زۆر که‌س هه‌یه میسریه یان مغریبییه یان ئێرانییه دێن خۆیان ده‌که‌ن به عێراقی ئێمه ناهێڵین که‌س له‌سه‌ر عێراق نانی خۆی بخوات، ئه‌وه دروست نیه ئه‌مانه به‌ناوی عێراقه‌وه خۆیان بنوسن کاری ئیمه له‌وێ ئه‌وه‌یه که بزانین عێراقیه‌یه یان نا ئه‌وه حکومه‌تی هۆلندا داوای لێکردوین که ئاماده‌بونمان هه‌بێت و له مه‌سله‌حه‌تی ئێمه‌شه.
د. دانا سه‌عید سۆفی ” ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌م باره‌یه‌وه ووتی :
د.دانا سه‌عید سۆفی : لێتان ناشارمەوە ئاوارە گەڕاوەکانی ئەوروپا تا ئێستا وەکو گروپێکی دیاریکراو و خاوەن پێداویستی تەماشا ناکرێن ، پرسی پەنابەرانی گەڕاوە نەبۆتە خەمی بڕیاربەدەستانی ئەم هەرێمە. کێشەی پەنابەرانی گەڕاوە لەلایەن حکومەتەوە وەک کێشە نەناسراوە کە پێویستی بەچارەسەرکردن بێ . تا ئێستا تێگەیشتنێکی کۆن سەبارەت بەو کوردانەی کە لەئەوروپا دەژین یان ژیاون هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئەوەی پێویستیت پێ بێ لە ئەوروپا هەیە، راستە لە نەوەدەکان ئەوەی کەسێکی لە ئەوروپا بایە دەیتوانی زۆر بەباشی لە کوردستان بژێ ، بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابورییەی کە لە سەر هەرێم هەبوو، هەروەها دروای بیانیش قیمەتی زۆر بوو . بەڵام ئێستا زروفەکە گۆڕاوە، پەنابەرێک کە لە ئەوروپا دێتەوە کوردستان، ئەگەر پاشەکەوتێکیشی هەبێ، بەشی ئەوە ناکات کە ژیانێکی ئاسایی دەست پێبکاتەوە.
ئێستا کوردێکی زۆر که دانیشتوی ئه‌وروپان به‌گشتی جێگای نیشته‌جێیان نه‌ماوه له کوردستان ئه‌گه‌ر جێگای نیشته‌جیبون بۆ هه‌ر گه‌راوه‌یه‌کی ئه‌وروپا دابنرێت به (هاوکاریه‌کیشه‌وه) دڵنیام له‌وه‌ی کۆچ به‌رێکی زۆری تاراوگه ده‌گه‌رێته‌وه که زۆربه‌یان هه‌ڵگری زانستی نوێشن ،
بۆ په‌رله‌مانی کوردستان یاسایه‌ک یان پرۆژه‌یه‌کی له‌وجۆره دانانێت خۆتۆ له‌ئه‌وروپا ژیاویت له‌گه‌ڵ ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مانی تردا بۆ پرۆژه‌یه‌کی له‌وجۆره ئاماده ناکه‌ن ؟
د.دانا سه‌عید سۆفی :بەباوەڕی من پپێویستە حکومەت بەرنامەیەکی هەبێ بۆ هەموو ئەو ئاوارانەی کە دەگەڕێنەوە یان دەگەڕینرێنەوە بۆ کوردستان، چونکە ئەوانیش هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی ئەوەی خەڵکی کوردستانن دووچاری زەرەرو نەهامەتی بوونە ، ئێستاش کە وەزعی هەرێمی کوردستان لەرووی ئابوری و سیاسییەوە گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە ئاوارەکانیش لەو گەشەسەندنە سوودمەند بن. ئەوە ئەرکی حکومەتە کە لە خەرجییەکان یان لە بودجەدا جێگای بۆ بکاتەوە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد ئەوا لەپەرلەمان یاسای بۆ دەردەکەین، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە دروستکردنی جۆرێک لە کۆدەنگییە، جۆرێک لە تێگەیشتن کە پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپاش وەک گروپێکی زەرەرمەند کە مافی قەرەبوویان هەیە بناسێنێ. ئەمە بێجگە لەوەی کە حکومەتی هەرێم دەتوانێ سودێکی زۆر ببینێ لە ئەزمونی بەشێک لەو پەنابەرانەی کە لە ئەوروپا سوودیان لە زمان و کولتوری ئەو وڵاتانە بینیوە.
رای تۆ چیه؟ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌ڵێن گرێ به‌ست یان په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپا که په‌نابه‌ران به زۆر بنێرنه‌وه به‌رامبه‌ر به راگرتنی په‌یوه‌ندی و بازرگانی کردن به کردنه‌وه‌ی کۆمپانیاو شت” تۆ ده‌ڵێیت چی له‌م باره‌یه‌وه ؟ له‌گه‌ل دیپۆر کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیت یان نا ،؟ بۆچی ؟
د.دانا سه‌عید سۆفی: راستیەکەی من خۆم کەمێک بەدواداچوونم بۆ پرسی ناردنەوەی پەنابەران کردووە، بە رەسمی دامودەزگاکانی هەرێم رایانگەیاندووە کە ئەوان هیچ ریککەوتنێکیان بۆ گەڕاندنەوەی پەرنابەران ئیمزانەکردووە، من پارساڵ بەسەرۆکایەتی وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی سویدمان کرد و لە دیدارە فەرمییەکانماندا لەگەڵ پەرلەمانتارانی حیزبە جیاوازەکانی ئەو وڵآتە باسی ئەو پرسەمان کرد، بەڵام وەڵامی ئەوان ئەوە بوو کە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەیە بۆ ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان. بەڵام سەبارەت بە وڵاتەکانی تر زانیاری تەواو لەبەردەست دا نیە. پەپێی زۆربەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پەنابەر نابێ بەزۆر و بێ رەزامەندی خۆی بنێردرێتەوە وڵاتەکەی، بەباوەڕی من ئەوەی پەنا بۆ وڵاتێکی تر دەبات، بیانووی خۆی هەیە، کەس بۆخۆشی ژیانی غەریبی هەڵنابژێرێ، ناردنەوەی پەنابەر بۆ ئەو شوێنەی لێی هاتووە و بێ گوێدانە هەلومەرجی تایبەتی پەنابەرەکەو هەلومەرجی بابەتی وڵاتەکە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ ناگونجێ. جیاوازییەک دەبێ دابنێین لەنێوانی ئەو پەنابەرانەی کە بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە لەگەڵ ئەوانەی کە بەزۆر دەنێردرێنەوە، ئەوانەی کە ئیقامەیان هەیە و ئەوانەی کە نیانە. چونکە ئەوانەی کە بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە دەچنە خانەی پڕۆگرامی یۆنامی یەوە کە بڕێک هاوکاریان پێشکەش دەکەن، هەرچەند بەپێی بەدواداچوونی ئێمە ئەم پڕۆگرامە بەباشی جێبەجێ نەکراوە لە هەرێم. هەروه‌ها ئەوانەی کە ئیقامەیان نیە و دیپۆرت کراونەتەوە، پێویستی زیاتریان بە هاوکاری حکومەتە بۆ دەست پێکردنەوەی ژیانی ئاسایی خۆیان بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە ئیقامەیان هەیە.
ڕۆژنامەنووس گۆران دوکانى له واشنتۆنه‌وه وتی: دیپۆرتکردنەوەى پەنابەرانى عێراقى بەگشتى لەدواى ساڵى(2003)وە کێشەیەکى گەورەى دروست کردوە، زۆرینەى ئاماژەکان وامان نیشاندەدەن لایەنى سەرەکى کێشەکە خودى حکومەتى ناوەندو حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆیانن، چونکە جگە لەوەى هەردوو حکومەت چەندین جار بەئاشکرا داواى ناردنەوەى پەنابەرە عێراقیەکانیان لە وڵاتە ئەوروپیەکان کردوە بەبیانوى ئیستقراربونى ڕەوشى سیاسى عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، هاوکات لەچەندین گەشت وسەفەریاندا سیاسیەکانى ناوەندو هەرێم ئەو داواکارییەیان لەوڵاتانى ئوروپى کردوە، پارساڵ نورى مالیکى لەسەفەرێکیدا بۆ وڵاتانى ئەوروپا بەئاشکرا ئەوداوایەى لەئەوروپیەکان کرد ، سه‌رکردایه‌تی کوردیش لە زۆربەى سەفەرەکانیاندا ناڕاستەوخۆ ئەوداواکارییەیان لەزۆربەى وڵاتە ئەوروپیەکان کردوە . لە هەموشى مەهزەلەتر بەتایبەت لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم زۆرجارباس لەوەدەکەن گوایە کاردەکەن بۆڕێگریکردن لەناردنەوەى پەنابەران. ئەم وتەو لێدوانانەى هەرێم جگەلەخیتابى عاتیفى چیدیکە نیە، ئەگەر حکومەتى هەرێم گەرەکیانە بەجدى کارلەسەر چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە بکەن بەتەنها لەڕێگەى فڕۆکەخانەکانى هەرێمەوە دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەربکەن ئەویش بە وەرنەگرتنەوەى پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وڕێگریکردن لەنیشتنەوەى ئەو فڕۆکانەى کەپەنابەرانى دیپۆرتکراوى لەخۆگرتوە، هەتاکو پارساڵیش فڕۆکەخانەى بەغداد ڕێگەى بەنیشتنەوەى ئەوفڕۆکانە نەدەدا کەسەرنشینەکانیان پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بوو، بەلام تاکوئێستا بۆیەکجاریش هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێرو سلێمانى ئەوکارەیان ئەنجام نەداوە.
لەلایەکیترەوە ئەوەى جێگەى هەڵوەستەلەسەر کردنە زۆرینەى لایەنە سیاسیەکانى هەرێم نوێنەرایەتیان هەیە لەزۆرینەى وڵاتە ئەوروپیەکان، ئەمە جگەلەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان نوێنەرى خۆى لەتەواوى ولاتانى ئەوروپا هەیە، بەڵام تاکو ئێستە نەک هەرهیچ کارێکى جدی نەکراوە بۆ ڕێگری‌کردن لەناردنەوەى پەنابەرانى کورد لێ تاکو ئەمڕۆ هەڵوێستێکى جدى نیشان نەدراوە بۆئەو مەبەستە، ئەوان هەمیشە هەرێمى کوردستانیان وەک بەهەشتێک بۆژیانى مرۆڤى کورد وێناکردوە لاى ئەوروپیەکان، هەربۆیەش یەکێک لەکاریگەرى ناردنەوەى پەنابەرانى کورد ئەم وێناکردنە نامەنتقیەى سیاسیەکانى کوردە، بەداخەوە حکومەتى هەرێم هەتائەمڕۆشى لەگەڵدابێت نەیتوانیوە ژیانى پەنابەرێکى دیپۆرتکراو ئاساى بکاتەوە نەک کارلەسەر ڕێگریکردنى ناردنەوەیان بکات.
بۆیە هەریەک لەم ئاماژانە ئەوەمان پێدەڵێن دامودەزگاو لایەنەسیاسى و حکومیەکانى هەرێم بەگشتى بەرپرسى یەکەمن لەچارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، ئەگەر حکومەتى هەرێم گەرەکیبێت بەجدى کارلەسەر ئەم کێشەیە بکات دەتوانێت لەزۆر ڕێگەوە دیپۆرتکردنەوەى پەنابەرانى کورد ڕابگرێت.
تێبینی : نوسه‌ری ئه‌م راپۆرته ماوه‌ی 13 ساڵه کاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات و ئه‌ندامی سه‌نیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان و ئێن ڤیجه‌ی هۆلندیه”خاوه‌نی سه‌دان بابه‌تی جۆراو جۆره و ئێستا له هۆلەندا ده‌ژیت و زۆربه‌ی کاته‌کانی بۆ خزمه‌تی راگه‌یاندی کوردی ته‌رخان کردوه .