په‌یوه‌ست به به‌و ڕاهێنانه‌ی پێی ئاسوده‌یت، چونکه چانست زیاتر ئه‌بێت بۆ به‌رده‌وام بوون وه ڕاهێنانی له‌شت به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان.
1.گۆڕینی جۆری ڕاهێنانه‌که گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کانت به‌ره‌و گه‌وره بوون بڕوات. گرنگی گۆڕینی ڕاهێنانه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌شی مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ڕاهێنانه، هه‌ر بۆیه ماسولکه‌کان وه‌ک پێویست گه‌شه ناکه‌ن.
2.خۆت فێر بکه ورگت ببه‌یته ناوه‌وه له کاتی ڕاکردن، به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی یان هه‌ر ڕاهێنانێکی تر بکه‌یت.
3.پشوو گرنگه له دوای ڕاهێنانی هه‌ر ماسولکه‌یه‌کی له‌شت. پشووه‌که له سی چرکه که‌متر نه‌بێت. پشوو به تایبه‌تی گرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی به‌کارهێنان و ڕاهێنانی ماسولکه‌کانی لهشیانن.
4.به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی زۆر.. ئه‌گه‌ر ئافره‌تیت پێویست ناکات خۆت بشڵهژینیت بۆ گه‌وره کردنی ماسولکه‌کانت، چونکه ڕاهێنانی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی کچه‌کان گه‌وره بن.
5.ئاو خواردنه‌وه.. زۆر گرنگه له پێش ڕاهێنان، له کاتی ڕاهێنان و له دوای ڕاهێنان تاوه‌کو له‌شت خۆی ڕابگرێت.
وه‌رگێڕانی له نه‌رویژییه‌وه بۆ زمانی کوردی ڕێبین ڕزگار له نه‌رویژ