وەرگێڕانی بۆ فارسی/ریحانە جەعفەری
وەرگێِڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی/ ئازاد تەھا عەلی
*بە پێنووسکەم وێنەی ئەو شتانە دەکێشم کە حەزم لێیانە.
*بە پێنووسەکەم نامەی (خۆشم دەوێیت) بۆ دایک و باوکم دەنووسم.
* بە پێنووسەکەم کارتی بانگێشت کردن بۆ جەژنی لەدایک بوون دەنووسم.
* بە پێنووسەکەم ئەو شتانە دەنووسم کە پێویستە لە یادمدا بمینێتەوە.
* بە پێنووسەکەم وێنەی دڵێک دەکێشم ,دڵێک کە یادم دەھێنێتەوە کە ھەمووانم خۆش بوێت .
* بۆ نموونە پێنووسەکەم مایکرۆفۆنێکە لە پشتیەوە گۆرانی دەڵێم.
*کاتێک کە دەکەومە کێشەوە و نازانم چیبکەم بە پێنووسەکەم نامە بۆ خودای گەورە دەنووسم(دوعا دەکەم)
* بە پێنووسەکانم بووکە شووشەی دەست بەستراو دروست دەکەم و چیرۆک دەگێڕمەوە.
*بە پێنووسەکانم ووشە دروست دەکەم.
*بە پێنووسەکەم کارتی پیرۆزبایی جەژن دروست دەکەم .
*ئەرێ بە ڕاست تۆ بە پێنووسەکەت چ کاگەلێکی تر دەکەیت؟
ئازاد تە ھا
ئازاد
ڕۆژی کۆڵۆمبۆس
نووسینی/سالی سپییەر لیبەر
وەرگێڕانی/ لە ئینگلیزییەوە ئازاد تەھا عەلی
e-mail:azadtaha٢٠١٠@gmail.com ٠٧٧٠٣٥٨٨٣٥٧
١
ڕۆژی کۆڵۆمبۆس
٢
لە ساڵی ١٤٩٢دا کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس لە ئیسپانیاوە بەکەشتی بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشت.ئەو بڕوای وا بوو کە دەتوانێ بەدەوری جیھاندا گەشت بکات و بگاتە ھندستان .
٣
(پاشا فێردیناند و شاژنە ئیزابێلا)ی پاشاو شاژنی ئیسپانیا ٣ کەشتی و ٩٠ کەشتیەوانیان بەخشی بە کۆڵۆمبۆس .
کەشتی یەکان بریتی بوون لە: ( نینا, پینتا, لەگەڵ سانتا ماریا ).
٤
کاتێک کۆڵۆمبۆس گەیشتە ئەمریکا ,بڕوای وابوو جیھانێکی نوێ ی دۆزیوەتەوە. بەڵام زۆرێک لە حەڵکی ئەمریکی ڕەسەن پێش ئەم لێرە دەژیان.
٥
کۆڵۆمبۆس شتی نوێ فێر بوو دەربارەی خۆراک,ڕووەک,باڵندە,ھەروەھا ئەمریکیە ڕەسەنەکان.ئەم دۆزینەوە نوێ یانەی بردەوە بۆ ئەوروپا.
٦
دواتر,کەسانی تری ئەوروپی ھاتن بۆ ئەمریکا.
لەگەڵ ئەمریکیە ڕەسەنەکان دەجەنگین کاتێک جێگیر دەبوون لە جیھانە نوێ یەکە و نیشتەجێ ی جیھانە نوێکە بوون .
٧
ئەمڕۆ,خەڵکی لە زۆر ووڵاتی جیاوازەوە ھاتوون و لە جیھانە نوێ یەکە دەژین لەگەڵ ئەمریکیە ڕەسەنە ڕاستەقینەکان.
٨
ئێمە دووەم دووشەمەی مانگی ١٠ ی ھەموو ساڵێک ئاھەنگ دەگێڕین بەبۆنەی ڕۆژی کۆڵۆمبۆسەوە.ئێمە ڕێز لە کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس دەگرین وشکۆمەندی دەکەین چونکە ئەو گەڕیدەیەکی ئازا بوو.
……………………..
ئازاد تە ھا
ئازاد
حەزم لە کتێبە
نووسینی/ ئەنتۆنی بڕاون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە/ ئازاد تەھا عەلی
e-mail: azadtaha٢٠١٠@yahoo.com ٠٧٧٠٣٥٨٨٣٥٧
من حەزم لە کتێبە
کتێبی خۆشی و پێکەنیناوی ………….
وە کتێبی ترسناک و ترسێنەر.
چیرۆکی فریشتەو ئەفسانەیی…………
وە ھۆنراوەی دایەنگەو منداڵان
کتێبی ھەزەلی و گاڵتە…………
وە کتێبی ڕەنگکردن.
کتێبی قەڵەو (ئەستوور)……….
وە کتێبی لاواز (تەنک)
کتێب دەربارەی داینەسۆرەکان……..
وە کتێب دەربارەی دڕندەکان.
کتێبی ژماردن (بیرکاری) …………
وە کتێبی ئەلفبێ.
کتێب دەربارەی بۆشایی ئاسمان……..
وە کتێب دەربارەی چەتە و جەردەکان.
کتێبی گۆرانی ………………..
وە کتێبی نامۆ و بیانی .
بەڵێ,من بەڕاستی زۆر حەزم لە کتێبە.
…………………………کۆتایی…………………..
ئازاد تە ھا
ئازاد
بێچووە کەروێشکەکان
Bunnies
سەمپە Thumper
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە/ئازاد تەھا عەلی
٠٧٧٠٣٥٨٨٣٥٧
e-mail azadtaha٢٠١٠@gmail.com
چۆنن!من ناوم( سەمپەیە).من فەرووی ڕەساسی,چاوی قاوەی,لووتی پەمەیم ھەیە,لەگەڵ گوێچکەی پان و نەرمۆڵە.ھەرکاتێک خۆشحاڵ دەبم یان بیر لە شتێکی گرنگ دەکەمەوە,قاچم دەکێشم بەزەویدا-لەبەر ئەمەیە کە پێم دەڵێن سەمپە!(واتا ئەو کەسەی قاچی بە تووندی دەکێشێ بە زەویدا)من و خێزانەکەم لەدارستانێکی گەورەدا دەژین,وە من و خوشکەکانم ھەموو ڕۆژێک دەچین بۆ گەڕان.
دارستان ھەروەھا ماڵی ئەو ھاوڕێ یانەمانن کە لەناو درەخت یان لەسەر درەخت دەژین. سوێسکە خان و بێچووەکانی لێ یە,ئەپۆسم خان وخێزانەکەی,سمۆرەکان,سمۆرە پشت خەتخەتەکان,سەگڵاوەکان,باڵندە شینەکان ,پەپوولەکان,مراویەکان, ھەروەھا بۆقەکان.
ئێمە حەزمان لە کات بەسەربردنە لەگەڵ ھەموویاندا.
من وخوشکە بچکۆلەکەم(تێسی) زۆرجار سەردانی ھاوڕێ ئەپۆسمەکانمان دەکەین.
من بێچووە کەروێشکێکی تەواو نە گریس ونەگبەتم( زیانبەخشم بەخۆم) و ھەموو ووزەم لەدەست چووە.زۆربەی رۆژەکانم بە یاری کردن لەگەڵ چوار خوشکە بچووکەکانم بەسەر بردووە.من ھەمیشە چاودیری یان ئەکەم چوونکە من براگەورەیانم.ھەندێکجار,لەگەڵئەمەشدا,من حەزدەکەم بەبازبازێن دووربکەومەوە وسەرکەشی و نھێنی تایبەتی خۆمم ھەبێت.
ناوی خوشکەکانم ئەمانەیە:تریکسی,دەیزی,ڕایا لەگەڵ تێسی.
تریکسی گەورەترینی ھەموویانە وکلکێکی زۆر ئەستووری ھەیە .وە کو من,ھەندێکجار دەڕوات بۆ سەرکەشی تایبەتی خۆی.
جارێکیان,تریکسی گاڵتەیەکی خۆشی بە ئێمەکرد .لەژێر کۆتەرە دارێک خۆی حەشاردا,وکاتێک ئێمە بەوێدا تێپەڕین خۆی ھەڵدایە دەرەوە,.ھەموومان زۆر ترساین!خوشکەکان ھەندێکجار دڵشکاو و بێزار دەبن!
دەیزی دووەم دانە یە لە خوشکەکانم و ھەمیشە پێدەکەنێت.کاتێک دەیزی دڵخۆش دەبێت ,بە چنگەکانی چەپڵە لێدەدات و بە جۆش وخرۆشەوە ھەڵبەزودابەز دەکات .
دەیزی حەزدەکات گوڵێکی دەیزی زەرد(چاوەپشیلە)بخاتە نێوان گوێچکە پان ونەرمۆلەکانیەوە.ئەو ھەمیشە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ لێدەکاتەوە,بەتایبەتی کاتی بەھاران کاتێک دارستان دەگەشێتەوە و پڕدەبێت لە ڕەنگ وبۆ.
خوشکی سێیەمم,ڕایا,بەڕاستی بیچووە کەروێشکێکی زیرەکە.پینەیەکی لە فەروو دروستبووی سپی بەسەر پشتیەوەیەتی.
ڕایا ئەوەندە زیرەکە کە ناوی تاکەتاکەی درەختەکان وگوڵەکان وئەو ڕووەکانەی لەدارستاندا دەژین دەزانێت.ھەندێکجار حەزدەکات بەبێدەنگی و بە تەنیایی دابنیشێت,سەیری ئەوشتانە بکات کەلە دەوروبەریدا روودەدەن.
لەبەرئەمەیە کە ئەو ھەموو شتە دەزانێت.
دوواین,خوشکم,تێسیە بچکۆلەیە,ئەویش کە گەنجترین بێچووە کەروێشکە.کاتێ ئێمە لە دەرەوەین لەدارستانەکە,حەزی لە کۆکردنەوەی تووتڕکە.
تێسی وەک سێبەری من وایە,چونکە بۆھەرشوێنێک بچم بەدوامەوەیە.
بێگومان,من ھەریەکێک لە خوشکەکانمم خۆشدەوێت(ھەموویانم خۆشدەوێت),
بەڵام ھەمیشە بۆ تێسیە چکۆل دەگەڕێم کاتێک لە دارستان یاری دەکەین
دایە و بابە دایک وباوکی ئێمەن.دایە ھەمیشە بیرماندەخاتەوە کە میھرەبان بین لەگەڵ یەکتری. ھەموو ڕۆژێک , دایە دەڵێت,:(ئێوەم خۆشدەوێت, ڕۆڵەکانم) کە وامان لێدەکات ھەستبکەین ئێمە زۆر تایبەتین.
باوکە کەروێشک ئامۆژگاری زۆرمان دەکات.یەکێک لە لە وانە ھەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە :(ئەگەر نەت توانی ووتەیەکی جوان بڵێیت,ئەواھەرگیز ھیچ شتێک مەڵێ.).
من و خوشکەکانم ڕۆژانیکی زۆر سەرقاڵمان ھەیە ,پڕە لە خۆشی و سەرکەشی.
ھەموو بەیانیەک ھەڵدەستین لەخەو لەناو باوەشێکی گەورە و بەھێزی دایە و بابە.پاشان وورگەکانمان پڕدەکەین بە نانی بەیانی جۆراوجۆر,حەزمان لە کرمەکرم و مڵچەمڵچی گەڵا ی درەخت و سێپەڕەیە*,بە م ھۆیەوە ووزەی زۆرمان تێدایە بۆ یاری کردن بە درێژایی ڕۆژگار.
*سێپەڕە : ڕووەکێکی گەڵاپانە کە کەروێشک ومانگا زۆریان حەزلێیەتی
پاش ئەوەی نانی بەیانیمان خوارد,ھەر پێنجمان دەستی خواحافیزی ڕادەوەشێنین بۆ دایەوبابە,وبە بازبازێن دەچینە ناو کێڵگەکەوە بۆ یاری کردن.تریکسی پەپوولەکان ڕاودەنێت, دەیزی گوڵە کێویلەکان لێدەکاتەوە,ڕایا سەیری ھەموو ڕووەک و درەختەکان دەکات,تێسی بەدوای منەوەیەو لەگەڵمدایە.ئێمە ئەوەندە سەرقاڵین کە عادەتەن دوانیوەڕوان لەژێر سێبەری درەختێکدا سەرخەوێک دەشکێنین * .بوون بە بێچووە کەروێشک لەوانەیە ھیلاکی و ناڕەحەتی بێت!
*سەرخەوشکاندن : کە کەروێشکەخەویشی پێدەوترێت واتا خەوێکی ماوەکەم وسەرپێی لەوکاتانەی زۆر ماندووین
کاتێک لە سەرخەوشکاندنەکەمان ھەڵدەستین ,ھەندێکجار تووتڕک لێدەکەینەوە و دەیکەین بە بەرکوڵێکی* خۆش.پاشان بە بازبازێن دەچین بۆلای گۆمەکە بۆ ئەوەی بە مراوییەکان بڵێین چۆنن.,زۆر خۆشە سەیریان بکەیت کاتێک بە قواق قواق شڵپە شڵپ بە ئاوەکە دەکەن!لە نزیک ئەوانیش باڵندەکان لەسەر درەختەکان دەجریوێنن,بەمە ھەموومان ھەست بە خۆشی دەکەین.بینینی ھاوڕێیانی دارستانەکەمان دڵخۆشم دەکات,لەبەرئەوە بەتووندی قاچم دەدەم بە زەویدا!
*بەرکوڵ یان سووکە ژەم ئەو خواردنەیە کە چێشتەنگاو یان عەسران دەخورێت وشتێکی کەم وسووکە.
لە کۆتایی ڕۆژدا ,بەبازبازێن دەڕۆینەوە ماڵەوە بۆ نانی ئێوارە.باسی سەرکەشییەکانمان بۆ دایک وباوکمان دەکەین ,ماوەیەکی دوورودرێژ ناخایەنێت کە ئامادە دەبین بۆ خەوتن.ئێمە بێچووە کەروێشکی بچکۆلانەی ماندووین .لەبەرئەوە ئێمە باوەشێکی گەورە دروست دەکەین(باوەش دەکەین بە یەکتریدا) و دەڵێین(شەوشاد!
………… کۆتایی………………………..
وەرگێِڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی/ ئازاد تەھا عەلی ٠٧٧٠٣٥٨٨٣٥٧ ٠٧٥٠١٧٦٧٠٤٧
e-mail: azadtaha٢٠١٠@gmail.com
Discussion about this post