لێگه‌ڕێ ته‌نها بۆ پێنج خوله‌ک
سه‌رم له‌سه‌ر شانت دانێم گه‌ر خه‌ونیش بێ
لێگه‌ڕێ ته‌نها پێنج خوله‌ک
هه‌ست به بونت بکه‌م له ته‌نیشتم
گه‌ر ته‌نها خه‌یاڵێکیش بێ
با ته‌نها پێج خوله‌ک کات بووه‌ستێنم و
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یه‌که‌م جار ده‌ربڕینی ئه‌شقمان بۆ یه‌کتری و
بۆ ئه‌و کاته‌ی له نێو وشه‌ی یه‌کا ئه‌ژیاین
با ته‌نها پێنج خوله‌ک کات بگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی
له ئامێزی پایتهختێکا یه‌کمان بینی و
چه‌ند ساتێکی بچووک له یه‌ک ڕاماین
ڕه‌نگه سه‌یر بێ لات
بڵێی ئه‌م کچه شێت بووه
به‌ڵام گیانه له دێرزه‌مانه‌وه
ئه‌وه‌ی ئاشقه شێت بووه
ڕۆژێ دادێ هه‌ست به‌م خه‌یاڵه شێته‌م که‌ی
له ڕژانی فرمێسکێکتا
هه‌ست به ئازاری دڵم که‌ی
به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و کاته دره‌نگ بێ و
فریای سڕینی دوا فرمێسکیشم نه‌که‌وی
ڕه‌نگه کاتێ له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یه‌کی پایزا
ده‌ستی خۆر ئه‌گرم و ئاوا ئه‌بم
ئینجا بێیت و له‌گه‌ڵ مانگدا، له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره چۆڵه‌که‌م ده‌رکه‌وی
ده لێگه‌ڕێ با دونیا بکه‌مه پێنج خوله‌ک
تێیدا هه‌ست به ماچێکت که‌م
لێمگه‌ڕێ بۆ پێنج خوله‌ک بژیم
توند به ئه‌شق و سۆزه‌وه باوه‌شت که‌م
پێنج خوله‌ک له ئامێزی تۆدا
ته‌مه‌نێکی درێژ تره له پێنج سه‌ده به بێ تۆیی
پێنج خوله‌ک گریان له باوه‌شی تۆدا
خۆشتره له پێنج هه‌زار خه‌نده‌ی ڕوکه‌شی بێ تۆیی
لێگه‌ڕێ ته‌نها بۆ پێنج خوله‌ک
سه‌رم له‌سه‌ر شانت دانێم گه‌ر خه‌ونیش بێ
لێگه‌ڕێ ته‌نها پێنج خوله‌ک
هه‌ست به بونت بکه‌م له ته‌نیشتم
گه‌ر ته‌نها خه‌یاڵێکیش بێ
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
25-12-2011
00:30