پێشبینی و داهێنانه له‌پلانی داهاتوو ، توانای به‌هره‌مه‌ندی مه‌زه‌نده هه‌روه‌ها لێوه‌شاوه‌یی خوێندنه‌وه‌ی زانستی بار‌و دۆخه له‌لایه‌ن بیرمه‌نده پێشنیارسازهکه . پڕۆژه‌ی کاری هه‌نوکه‌یی له‌سه‌ر ئاواده‌کرێ سه‌رڕا پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می کاری ڕابردووه ، زۆرجار جێگره‌وه‌ی ڕه‌خنه یانیش ئامانجی ڕه‌خنه‌گرانه .
پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن ئه‌و گۆڕانه ئه‌رێنی یه که پێشنیاری باش ههوێنیهتی ، خواست و به‌رنامه‌ی هه‌موو کارێکی به‌کۆمه‌ڵ و تاکه . هه‌ندێ جار به‌ڕێکه‌وت پێشنیاری باش ده‌کرێ به‌ڵام ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌رده‌م پێشنیاری له‌جێ و به‌سودیان هه‌یه بێگومان پاشهبنهیهکی به‌هێزی ڕۆشه‌نبیری و خاوه‌نی بۆچوون له‌گه‌ڵ ڕای تایبه‌تمه‌ندی بواره‌که‌ن . پێشنیار به‌رنامه‌ی جێگره‌وه‌یه ده‌کرێ وه‌ک خاڵیش بۆ زێده‌کردن یا که‌م کردنه‌وه به‌مه‌به‌ستی نیازباشی ، بره‌ودان و سودمه‌ندی به‌کاربهێندرێ . به‌تایبه‌تی له‌بواری سیاسی مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام و نمونه‌ی سه‌رکرده‌ییه . له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕیکخراوه‌یی کادیرێک ده‌ست هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌ڵێ: ڕه‌خنه‌یه‌کم هه‌یه ؟ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبونه‌وه‌که‌ش ڕێ ی پێ ده‌دا فه‌رموو … پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ر هه‌مان که‌س ده‌ست هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌ڵێ : ڕه‌خنه‌یه‌کی تریشم هه‌یه ؟ کۆڕگێڕ ده‌ڵێ : بۆت نی یه چونکه ڕێگه‌مان دای ڕه‌خنه بگری ئه‌گه‌ر ئێستا پێشنیارێکت هه‌یه قه‌یناکه دوو ڕه‌خنه‌ی تریش بگره !
دڵشاد تاقانه