ڕادیۆی سۆنی ..
خشششش ، چزززز ، ویڕ ویڕ ویڕ ئه‌و ده‌نگه بێزارکهرانهبوو کاتی گوێبیستی ده‌نگی شۆڕشی کوردستان ده‌بووی ته‌شویش شه‌پۆله‌که‌ی داگیر ده‌کرد زۆرتایبه‌ت کاتی ئه‌نجامدانی چالاکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگانه له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، ده‌بوو
پێوانه‌که‌ی بسوڕێنی و ڕووگه‌ی ڕادیۆکه بگۆڕی هه‌روه‌ها ده‌س بهئالیهرهکهیهوه بگری تا ده‌نگی زیاد و شه‌پۆله‌که به‌هێزتر بگات ! ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ریشی نه‌گرتبا ته‌کنیکی کوردی به‌کارده‌هات دوو شهپلاغیان پێداده‌دا تا ساف ده‌بوو .
زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه دانه‌یه‌کی بهتاقمهکهیهوهبوو هه‌روه‌ک چه‌ک و گیزانی ڕیش تاشین یا ڕوومانه و مه‌تاره ڕادیۆش هاوبه‌ندێکی تری پێشمه‌رگه‌بوو له‌پێشمه‌رگایه‌تی . شه‌وانه بۆ زانینی هه‌واڵه‌کانی ناوچه‌که و جیهان چاوگی سه‌ره‌کی بوو ( هونا إسڕائیل ، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ، مۆنتیکارلۆ ) گێیان لێ ڕاده‌گیرا باش بوو لۆ ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بیان ده‌زانی به‌س ئه‌وانه‌ی شڕهیهکیان ده‌زانی هه‌موو هه‌واڵه‌کانیان به‌به‌ره‌واژی وه‌رده‌گرت و ده‌داوه که‌سانی دی ! ئه‌وکات ئیسڕائیل بۆ که‌شناسی زۆرباش بوو ، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و مۆنتیکارلۆ هه‌واڵیان له‌سه‌ر کورد بڵاوده‌کرده‌وه ده‌یانگۆت: المتمردون الکراد ، مه‌به‌ستیان پێشمه‌رگه‌بوو . ڕۆژانه ڕادیۆی به‌غدا گۆرانیه‌کانی تایه‌ر تۆفیق ، عه‌لی مه‌ردان ، ئه‌یاد زاخۆلی ، لێده‌دا یا به‌رنامه‌کانی کوڕی لادێ ی له‌گه‌ڵ چه‌پکه گوڵێکی بۆندار و ژ گه‌ل گوهدارای کاک جهماڵهی بڵاوده‌کرده‌وه ، گوێیان بۆ ڕاده‌دێرا له‌سه‌ر کانی مزگه‌وتی پیاون یا ژێر که‌پری هه‌واران . زۆرجاریش له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی و تیپه‌کانی پێشمه‌رگه گه‌یه‌نه‌ر و وه‌رگری بروسکه و شیته‌ڵی کۆده نهێنیه‌کان بوو ، له‌زمناکۆوه بۆ قه‌ندیل 2345 ، 4623 ، 320 و ئه‌وه‌نده… له‌هه‌مووی گرینگتر ده‌نگ و دوانی ئامێره ڕاکاڵه بێته‌له‌کانی ناو کۆپته‌ره‌کان له‌چینی ئێف ئێمی ڕادیۆکان وه‌رده‌گیرا که له‌نێوان خۆیان قسه‌یان ده‌کرد ئێمه‌ش گێمان لێیان ده‌بوو ده‌مانزانی باریان چۆنه ! چ ده‌ڵێن به‌ته‌مای چین ؟ وای لێهاتبوو ناوی فڕۆکه‌وان و فهرماندهکانیانمان ده‌زانی حامید ، هادی ، جابر … لۆ عاشقانیش نیوه‌ڕۆیان گۆرانی ئوم که‌لسوم له‌ڕادیۆی دوبه‌ی کاتژمێره‌کی ده‌خایاند خۆشیه‌که ئه‌وه‌بوو هه‌نده‌ک براده‌ری گوندی که هیچ عه‌ربیان نه‌ده‌زانی له‌و کاته ده‌یان کرده‌وه ، خۆزگه‌ت ده‌خواست بزانی ئه‌رێ ئه‌و براده‌ره چی تێگه‌یشتی یه یان هیچی لێ ههرکڕاندیه به‌بن گوێیهوهنایه وا له‌گه‌ڵی توایته‌وه دایتیه‌وه هه‌ناوی سه‌ری لۆ باده‌دا !