دابه‌شبوون ..
ههردوودوو به‌سه‌ر ماڵه‌کانی گوندی دابه‌ش ده‌بوون ، ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ی پێشمه‌رگه زۆر گهورهبا ناچار سێ و چار به‌سه‌ره‌وه به‌رماڵه‌کان ده‌که‌وت یان له‌چه‌ند گوندێکی نزیک یه‌ک ده‌مانه‌وه .
ژه‌می نیوڕۆیان گۆڕاو بوو واته هه‌ر نیوه‌ڕۆیه‌ی له‌ماڵێکی جیا نان ده‌خورا به‌س ژه‌می ئێواره له‌کوێ نانت بخواردبا به‌یانیش له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی پێخه‌فه‌که ده‌چوویه‌وه هه‌مان ماڵ بۆ خواردنی به‌یانی ، کۆی ژه‌مه‌کان هه‌رچی له‌خوانی ماڵان هه‌بووایه پێشمه‌رگه‌ش ده‌بووه میوان ، دێ به‌دێ بهسهردهکرانهوه تا قورساییه‌که له‌سه‌ریان سوک بکرێ . له‌و شوێنانه‌ی باره‌گای سه‌ره‌کی و به‌رده‌وامی لێ نه‌بوو دابه‌شبوون پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وام بوو . ئه‌و دێیانه‌ی زۆرزوو پێشمه‌رگایه‌تی لێکرابوو خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌یله‌و بێزاربوون به‌هه‌زار تڕ و تهشقهره نانهکیان دهدایهی ! له‌هه‌ندێ گوند ناو ناوتۆره‌ی خراپیان لێده‌نان پێشمه‌رگه‌کانیش گوێبیستی ده‌بوونه‌وه به‌ڵام به‌سه‌رخۆیان نه‌ده‌هینا له‌زمانی ئه‌وانه‌وه بهزمگێڕێ بهپهلار ده‌یانگۆته‌وه: دیسان سهیهلهکه هاتنه‌وه ! واته سه‌گه‌ل یا گه‌له سه‌گ . جاریش هه‌بوو له‌ئه‌نجامدانی چالاکیه‌کی پێشمه‌رگانه مانگێک لهگوندانی ده‌وروبه‌ر گۆشت و گۆشتاو ده‌خورا ئه‌وه‌یان هاوکێشه‌ی پاداشتی بوو . کاتی دابه‌شبوون به‌پێ ی وه‌رزه‌کان جیاوازی هه‌بوو زستانان له‌مزگه‌وته‌وه له‌لایه‌ن مه‌لا یا ڕیشپیهکی ئاوایی ده‌کرا به‌ڵام هاوینان ماڵ لهههواران دوور له‌یه‌کتری ناچار هه‌رچه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک بڵاوه‌یان لێده‌کرد ده‌که‌وتنه بڵاوبوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌وار و که‌پره‌کان خواردنیش به‌زۆری شوتی و ته‌ماته جگه له‌هاوکاری توتن له‌شیشدان . نادادپهورهی له‌هه‌موو جێیه‌ک هه‌رهه‌بووه چۆن ئێستاش هه‌یه ، زۆربه‌ی جار به‌رپرسه‌کان واته کادیر و فه‌رمانده‌کان له‌ماڵی کێخوا یا ئاغای گوندی بانگهێشت ده‌کران بۆ خواردنی خۆش پێشمه‌رگه داماوه‌کانیش ئه‌گه‌ر خانه‌خوێیان نه‌با ئه‌وا له‌ماڵه هه‌ژاران داده‌مه‌زران ! خه‌ڵکی دێکان بارته‌قای پێشمه‌رگه ڕۆڵیان لهشۆڕشگێڕیدا هه‌بوو کوردی میواندۆست و نانبده‌ی دڵسۆزبوون جگه له‌هاوکاری ده‌روونی و چاره‌سه‌ری بریندار هه‌روه‌ها داڵده‌ی خانه‌واده‌کانی پێشمه‌رگه‌بوون . پێشمه‌رگه کوڕی ماڵان بوو سه‌لاموعه‌لێکوم بێ سێ و دوو ده‌چووه ژووره‌وه هه‌ندێ جاریش ده‌یان پرسی میوانان ڕاده‌گرن ؟ له‌هه‌ندێ گوندی بێزاربوو یان زیان پێکهوتووی ده‌ستی شۆڕش له‌کاتی لێپرسینه‌وه لهههڵهکاریان ژنه‌کانیان به‌ڕوو قایمی ده‌یانگۆت: پیاومان له‌ماڵێ نی یه ! جارێک ده‌بینن پێڵاوی پیاوه‌که لهبێرایی ژووره‌که‌یه پێشمه‌رگه‌کان هه‌رده‌چنه ژووره‌وه داده‌نیشن ده‌بینن کابرای سمێڵ فش ئانیشکی له‌سه‌ر بالیفه کوڵکنی کورده‌واریه گه‌ری لێ فش کردیته‌وه ! یه‌کێ له‌پێشمه‌رگه‌کان به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێ: چۆنی بچکۆل ؟ کابراش توڕه ده‌بێ : بۆ وا ده‌ڵێ ی ؟ پێشمه‌رگه‌که‌ش به‌پێکه‌نینه‌وه ئاخر براژن له‌ده‌رگاوه وتی: پیاومان له‌ماڵێ نی یه ! هه‌رپێشمه‌رگه‌ی ده‌یان و سه‌دان یاده‌وه‌ری له‌به‌سه‌رهاتی خۆش و ناخۆشی دابه‌شبوونی هه‌یه هه‌نده‌کیان تاماوه له‌بیری ناچن . شه‌وێک له‌ماڵێک لێفه‌یه‌کیان دامێ تا له‌مزگه‌وت پێ ی بنوم ، له‌بن ههنگرم ناو ڕۆیشتمه‌وه مزگه‌وت ، کاتی خه‌وتن وه‌ک هه‌موو جارێ چه‌ک و تاقمه‌که‌م له‌ژێر جهمهدانهیهکه کرده بالیف ، که لێفه‌که‌م به‌خۆم دادا زۆر کورت بوو بهلاقم داده‌دا سه‌رم سه‌رمای بوو به‌سه‌رم داده‌دا لاقم سه‌رمای بوو سه‌رڕاش بۆن میزهکی خه‌ستی لێده‌هات هه‌ناسه‌م پێنه‌ده‌درا به‌ڕاستی خنکێنهربوو نه‌ک هه‌رخۆم ئه‌وانه‌ی تهنیشتمیشی بێزارکردبوو . له‌وانه له‌هه‌مووی سه‌یرتر سه‌رڕای گیانی هاوکاری و برایانه‌ی یه‌کتری له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کان به‌ڵام ڕقت له‌و براده‌ره پێشمه‌رگه‌که‌ت ده‌بۆوه کاتی جه‌مێ بهاتبا ئه‌و ماڵه‌ی که تۆ لێ ی میوانی وا مۆڕه‌یان لێک ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی بابی یه‌کتریان کوشتبی که‌چی له‌شه‌ڕ خۆت له‌سه‌ر به‌کوشت ده‌دا !