پاسه‌وانی ..
حه‌ره‌سیاتیان پێده‌گۆت ، دروشمه‌که‌ی وابوو ( هه‌رکه‌سه حه‌ره‌سی له‌خۆی ده‌گری ) واته له‌و شه‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند کات به‌به‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک بکه‌وێ ئه‌وه ئێشکگره پارێزگار و پاسه‌وانی له‌وانی تر ده‌کا ، کاتێک یه‌کی دی بووه حه‌ره‌س پاسه‌وانی له‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌کاته‌وه واته ماوه‌ی پاسه‌وانیه‌که‌ی له‌خۆی کردیه زنجیره‌یی . حه‌ره‌سیاتی
ڕۆژ له‌سه‌ر جێگای به‌رز بۆ زۆربینی بوو به‌ڵام حه‌ره‌سیاتی شه‌و له‌په‌ناگه و نزماییه‌کان . به‌پێ ی کات و شوێنه‌که جوایهزبوو واته کاتی شه‌ڕ و نزیکه دوژمن ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کان زیاتر ده‌کرا لۆ دوو سێ هه‌روه‌ها له‌شوێنی ڕزگارکراو ده‌بۆوه تاک و زیاتر شهوانهبوو چونکه به‌ڕۆژ زۆرینه به‌ئاگابوون . ئێواره فه‌رمانده‌کان لیستی حه‌ره‌سیاتیان ده‌نوسی به‌دوای یه‌که‌وه چه‌ند که‌س بان کاتژمێری شه‌وه‌که‌یان بهسهردابهش ده‌کرا واته هه‌رکه‌سه‌ی کاتژمێرێک ، جارهه‌بوو ژماره که‌م یا نه‌خۆش و بریندار هه‌بوو زیاتر له‌کاتژمێرێک ده‌گیرا . خۆشی و ناخۆشی خۆی هه‌بوو به‌ڵام چونکه بۆ پاراستنی گیانی هه‌مووان بوو وه‌ک پێویستیه‌کی ڕۆژانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێهاتبوو هه‌مووان به‌هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه جێبه‌جێیان ده‌کرد. په‌ند و گۆبه‌ندی حه‌ره‌سیات زۆروزه‌وه‌نده پێشمه‌رگه نی یه ده‌یان به‌سه‌رهاتی سه‌یری لێ ڕوونهدابی گه‌ر بگڕێردرێتهوه: هه‌ندێکی وا سه‌مه‌ره‌یه لهبڕوایی و بۆچوونی مێشکه‌وه دووره وه‌ک فه‌نتازیا لێ ی ده‌ڕواندرێ که‌چی ڕاستی و دروستی ڕووداوه . خه‌وه‌کوتکه یا خه‌وتنه‌وه‌ی حه‌ره‌س جۆره‌های فلیمی کۆمیدی و تراجیدی لێ دروست ده‌کرێ ، ده‌یان که‌سی له‌سه‌ر چه‌ککراوه یا سه‌رزه‌نشت و مه‌ترسی کوشتنی به‌دوا دابووه یان ڕوویداوه . پێشمه‌رگه‌ی نوێ ئێواران داده‌نران و پێشمه‌رگه کاراکان له‌نیوه‌ی شه‌و به‌دواوه له‌به‌ر ڕوودانی هێرشی دوژمن له‌سه‌عاتی سفر واته دوازده‌ی شه‌و به‌دواوه و زیاتر وریایی . به‌پێ ی جوگرافیای ناوچه‌که پاسهوانیهکهش ده‌گۆڕا لهسهرشاخ و ده‌شتایی شه‌ڕگه ، ناو گوند و باره‌گاکان جیاوازی هه‌بوو . زۆرجار کادیره‌کان ده‌چوونه دیوه‌خانێ له‌نێوان حه‌ره‌سیاتی دوو که‌رت له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری گوند ده‌خه‌وتن بێ حه‌ره‌سیات ئه‌و فێرهش هه‌بوو ! ئه‌گه‌ر هه‌با له‌چله‌ی زستان و بهفرهشهودا سه‌ر ته‌ندوری نانی ئێواره‌ی کابانێ گه‌رم و گوڕبوو . به‌سه‌رهاته‌کانی بێ کۆتایه شه‌وێک له‌گه‌ری باواجی ماینه‌وه چونکه له‌گه‌ڕه‌کی ئیسکانی کۆیه په‌ڕینه‌وه ، گروپه‌کی موتهفهڕیقهی تیپه‌کانی کۆیه و که‌رکوک و سه‌رگرمه و …. بووین . دیاربوو حه‌ره‌سیاتیان دانابوو ئه‌منیش هه‌نده‌ک ڕووڵکم بڕی و له‌سه‌ری پارمداوه کاته‌ک پێشمه‌رگه‌ک ههریستاندم کاک دڵشاد ، کاک دڵشاد هه‌سته حه‌ره‌سی ؟ ئه‌منیش چاوم کرده‌وه دیتم له‌لای سه‌ره‌وه شه‌هیدان قاسم محه‌مه‌د و مام جه‌وهه‌ر و سێوه له‌گه‌ڵ دڵشادی عه‌زیز جانه‌وه‌ری خه‌ریکی خواردنی گۆشت مریشکی سۆرکراوهی شه‌وی کۆیه‌ن ، ئه‌منیش پارم لێداوه . دیتم پێشمه‌رگه‌که هاته‌وه کاکه کاکه هه‌سته مه‌خه‌وه ؟ گۆتم: باشه برا بڕۆ ئه‌تو بخه‌وه . ئه‌و نه‌گه‌یشته‌وه جێیه‌که‌ی خۆی ئه‌منیش لێ خه‌وتمه‌وه . سبهینهکی دره‌نگ بوو هه‌تاو عاره‌قه‌ی پێکردبووین بانگیان کردین پرسیانهوه کێ دوا حه‌ره‌س بووه ؟ گه‌یشتنه سه‌ر من ! گۆتم: سێ براده‌ر تا به‌ره‌به‌یان به‌خه‌به‌ربوون حه‌ره‌سیاتمان لۆ چ بوو لۆیه لێ ی نوستمهوه گۆتیان بابڕۆین ده‌ی . جاره‌کی دیش شه‌ودره‌نگانێک لهڕهبایهی سه‌ر قۆپێکی بۆتی ی دۆڵه ڕه‌قه حه‌ره‌س بووم شه‌هید میکایئیل مام ئهحهسوری هات و له‌ته‌نیشتم دانیشت دوای هه‌ندێ فسکه فسکی قسه‌کردن گۆتی: دلشاد ده‌مه‌وێ جغاره‌کی پێکه‌م ؟ ئیتر میکایله و چاره نی یه گۆتم: باشه ، چونکه ههردهیکرد ! ئیدی جگه‌ره‌که‌ی خسته سه‌رلێوی و له‌بنه‌وه چه‌رخه‌که‌ی لێدا هه‌رچه‌نده ئه‌منیش خۆم به‌سه‌ردا دابوو بڵێسه‌ی ههردهرکهوت ! هه‌رچه‌ند خوله‌کێکی برد دراینه به‌ر هاوه‌ن و گوله تۆپی نه‌مساوی سوپای به‌عس به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌ند مه‌تر نزیک له‌ده‌وریان ده‌داین . ئینجا سروشتی تۆپ و هاوه‌ن ئه‌وهایه ئه‌گه‌ر لێت ڕه‌ت بێ ئه‌وه لوره لوری دێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر له‌نزیکت بدا شاوڵی دێته خوارێ و لرفه لرفی لێوه دێ ده‌بێ خۆی لۆ ڕاکشێنی تا زیان نه‌گه‌یه‌نێ . هه‌ر له‌گه‌ر لرفه لرفهکان شه‌هید میکایل خۆم و خۆی نوی کرد له‌بن گه‌ڕه به‌ردی ڕه‌بایه‌که . ئه‌و شه‌وه تا به‌ره‌به‌یان مهرامانی نه‌دا تۆپ له‌سه‌ر تۆپ به‌رده‌وام دایده‌بێژا ، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشکرا بووباین ئه‌مه چهرخمان لێدایه ئه‌وه به‌دڵنیایی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌کانه‌وه سزا ده‌دراین به‌س باش بوو نهلهمن نهلهوی ده‌نگ نوقهمان نه‌کرد تا ئێستا که‌سیش نه‌یزانی و قورتاربووین .