ده‌یانگۆت: پێشمه‌رگه کاغه‌زی سپی دهخونتهوه . واتا لهنهبوودا به‌زمێک دروست ده‌کا چه‌ندی له‌ناو ناخۆشی شه‌ڕ و ئازاردابی ڕێگایه‌ک بۆ پێکه‌نین ده‌دۆزێته‌وه !
وره به‌رزده‌بۆوه پێکه‌نین له‌ناخه‌وه قوڵپی ده‌دا قوڕبهسهریهکهش لۆ ئه‌وانه‌بوو تازه ده‌بوونه پێشمه‌رگه ده‌که‌وتنه ناو گۆبهندهکه ده‌گمه‌نه پێشمه‌رگایه‌تیت کردبی و تێنهکهوتتبی ! هه‌رجاره‌ی شتێکیان ده‌کرده سه‌رباس و ته‌ڵه‌زگه به‌تاکو به‌کۆ نوێکان پێوهدهبوون ، جار هه‌بوو کۆنه‌کانیش تێوهردهچوون . ماوه‌یه‌ک به‌وه‌یان گرتبوو: پێشمه‌رگه‌ی ڕۆشه‌نبیر کێ یه ؟ خاسیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆشه‌نبیر چی یه ؟
یه‌که‌م : قه‌ڵه‌م جافێکی له‌سه‌ر شانی داوه .
دووه‌م: کتابی پێیه و ده‌یخوێنته‌وه .
سێ یه‌م: وشه و زاراوه‌ی سیاسی له‌دوای یه‌ک ده‌ڵێ .
چواره‌م: زانیاری گشتی زۆر کۆده‌کاته‌وه و دکتۆری ده‌زانی .
پێنجه‌م: جه‌مه‌دانی پێ یه به‌س له‌سه‌ری نانێ .
شه‌شه‌م: ڕادیۆی سۆنی هه‌یه شه‌وانه گوێ له‌ده‌نگی ئه‌مریکا ، له‌ندن و مۆنتیکارلۆ به‌عه‌ربی ده‌گرێ .
حه‌فته‌م: فرچه‌ی ددان شوشتنی له‌قه‌دی مهخزهنێکه یا به‌ڕکی لاشانی چۆغه‌که‌ی .
هه‌شته‌م: نیوه‌ڕۆیان ڕادیۆی دوبه‌ی ده‌کاته‌وه گێ له‌ئوم که‌لسوم ده‌گرێ !
هه‌نده‌کیان زۆر پێیانه‌وه دیاربوو زوو ده‌که‌وتنه سه‌ره‌سوڕه‌ی لاسایی و ته‌ڵه‌که ده‌یگرتن .. کابرا نه‌خوێنده‌واره قه‌ڵه‌م جافی له‌شانی ده‌دا ، کتابی لوول ده‌دا تاقه‌تی خوندنه‌وه‌ی نه‌بوو ، که ده‌شی خوندهوه هیچی تێ نه‌ده‌گه‌یی ! وه‌ک پهپهگا وشه سیاسیه‌کانی ده‌رخ بوو له‌ناو ڕسته به‌کاری ده‌ینا له‌جێ ی خۆی نه‌بوو نه‌شی ده‌زانی واتای چی یه ! جه‌مه‌دانی له‌بن هه‌نگری ده‌نا ! گێ ی له‌هه‌واڵه‌کانی ڕادیۆی ئیسڕائیل ده‌گرت ڕادیۆکه‌ی بهبناگێیهوه ده‌نا ده‌یگۆت: سبه‌ی بارانه واش نه‌بوو ! فرچه‌ی ددان شوشتنی ده‌رده‌خست ! به‌قرچه‌ی نیوه‌ڕۆیه‌ش هه‌ریه‌که‌ی له‌لای خۆیه‌وه لهسهرکانیه یان دیوه‌خانێ له‌سه‌رلا پاری ده‌داوه ئوم که‌لسومیان ده‌کرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی تاکه وشه‌کی لێ تێبگه‌ن هه‌ر سه‌ریان باده‌دا گوایه عاشقن که‌چی پڕخه‌یان لێ برند ده‌بوو !