نیشانه‌ی نه‌ریتی و دابێکی کوردانه‌یه ، ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵ پۆشاکی کوردی پیاوانه باوه هه‌ر ناوچه و شارێک به‌شێوازێک ده‌یپێچنه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆیانی پێ ده‌رده‌خه‌ن وه‌ک لای گه‌رمیانیه‌کان جۆرێک و لای بادینیه‌کان جۆرێکی تر ، له‌سلێمانی شێوازێک له‌کۆیه شێوازێکی
تر ، له‌هه‌ولێر شێوه‌یه‌ک له‌که‌رکوک شێوه‌یه‌کی تر ، ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوری هه‌یه ، بهئۆیه و هۆنینه‌وه‌ی ده‌زووه‌کانی گورینگه و ڕیشوه‌ی لۆ ده‌کرێ ، ژنان داهێنه‌ری جوانسازیهکهن له‌گه‌ڵ کڵاوی کوردی یا بێ کراویش ده‌به‌سترێ . ئێستا لهپۆشاکه مۆده‌کانی ژنان به‌کاردێ یا چاپ و نه‌خشه‌که‌ی له‌سه‌ر قوماش ده‌نه‌خشێندرێ . له‌پێشمه‌رگایه‌تی یه‌کێ بوو لههاوبهندهکانی و نیشانه‌یه‌کی ناسینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌بوو ، چونکه شۆڕشی کوردستان لهدێکانهوه به‌ڕێوه‌ده‌چوو خه‌ڵکی ئه‌وێش زیاتر جێبه‌جیکاری ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پارێزه‌ری جهمهدانیهکهش بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و له‌ناو ئه‌وان ده‌ژیا ڕه‌نگه هۆکارێکی ڕازاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بهجهمهدانیهوه بێ . هه‌ندێ جار بێزارکه‌ر بوو له‌ملیان ده‌کرد یا له‌بن ههنگریان ده‌نا یان هه‌ر به‌یه‌کجاری فڕێیان ده‌دا له‌جیاتی کڵاو یا کاسکێتێکیان له‌سه‌ر ده‌نا . جگه له‌وه سودی زۆری هه‌بوو ده‌کرا ده‌مامک بۆ نه‌ناسین و ڕووشاردنهوه ، بۆ پاراستنی له‌گه‌رما و سه‌رما سێبه‌ری سه‌ربوو له‌به‌رهه‌تاو وڕه‌ی هاوین هه‌روه‌ها ملپێچ بۆ ڕۆژانی توشی ساردی ، برینپێچی کاتی شه‌ڕ ، بوخچه‌ی نان و خواردن هه‌ڵگرتن ، په‌شمه‌ی خه‌وتن و پارێزه‌ری له‌مێش و پێشوله ، پهشتهمار بوو بۆ خۆشوشتن ، نیشانه‌ی بادانی ئاگادارکردنه‌وه کاته مه‌ترسیداره‌کان ، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی دوژمن له‌سه‌ر به‌ردێک داده‌نرا و له‌شوێنێکی تر پێشمه‌رگه‌که ته‌قه‌ی ده‌کرد ، نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی یه‌کتری لاونیو له‌شان گرێده‌درا ، ڕه‌نگه‌که‌ی پارێزه‌ربوو بۆ ئاشکرا نه‌بوون ، هه‌ڵگر و گه‌یه‌نه‌ری ئاوبوو لۆ تێنیهکان …. تاد. ده‌یان پێشمه‌رگه له‌سه‌ر که‌وتنی جهمهدانیهکایان و گه‌ڕانه‌وه لۆ هینانه‌وه‌ی شه‌هیدبوون چونکه نه‌ده‌کرا به‌جێ بهێڵدرێ و بکه‌وته ده‌ستی دوژمن ، سه‌دانیش له‌و جهمهدانیانه خه‌ڵتانی خوێن بوون و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان نێژران .