مەسعودی مەلا ھەمزە : بە ئامانجی برەودان و زیاتر گرنگیدان بە بواری نووسینی تێکستی شانۆیی کوردی، شانۆی شارەوانی شاری ئامەد پێشبڕکێیەک بۆ ھەڵبژاردنی تێکستی شانۆیی کوردی سازدەکاو لە رۆژی جیھانی شانۆ لە شاری ئامەد مەراسیمی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە سازدەکرێ و خەڵاتی یەکەم ٢٧٠٠ دۆلارەو ھی دووەم ١٩٠٠ دۆلار و ھی سێیەم ٨٠٠ دۆلارە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی پێشبڕکێکە ھاتووە کە شانۆی شار بەبۆنەی بەرەو پێشبردنی نووسینی تێکستی کوردی و ھاندانی گەنجان بۆ نووسینی تێکست بەمەبەستی زیادکردنی تێکست لە ئەدەبی شانۆی کوردی و برەودان بەم خەباتە لە ناو کۆمەڵگادا, ئەم پێشبڕکێیە ئەنجام دەدەین, خەڵاتی ئەم پێشبڕکێیەش لەسەرناوی نووسەر (عەبدولرەحیم رەحمی ھەکاری) یەکەم تێکستی شانۆی کوردی بە ناوی (مەمی ئالان) نووسیوە دەبەخشرێ.
ھەر لەو راپۆرتەدا مەرجەکانی بەشداریکردنی تێکستەکە خراوەتەڕوو، کە بریتییە لە”
١- سنووردانان بۆ بابەتەکان نسیە, دەبێت تێکستەکان لەسەر رۆمان, چیرۆک, ھۆنراوە, یاداشت و…ھتد. بێت.
٢- نووسەر نابێت تێکستەکەی لە (٤٠٠٠) پیت کەمتر بێت بە بێ بۆشایی, نووسەر بەبێ جێبەجێکردنی ئەم خاڵە مافی بەشداری کردنی نابێت.
٣- ئەو تێکستانەی بەشداری پێشبرکێ دەکەن، پێویستە لە ھیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتەوەو وەک شانۆگەری نمایش نەکرابێت.
٤- ھەر نووسەرێک دەتوانێت تا سێ ٣ تێکست بەشداری بکات.
٥- ئەوانەی بەشداری ئەم پێشبرکێیە دەکەن، پێویستە ناوی خۆیان، ناونیشانی خۆیان، سی ڤی/ CV خۆیان، ژمارەی تەلەفۆنیان بخرێتە ناو زەرفێکی داخراو، لەسەر زەرفەکە تەنھا نازناوی لەسەر بێت، ئەو کەسەی پابەندی ئەم رێنماییە نەبێت، مافی خەڵات وەرگرتنی نابێت.
لە کۆتایی راپۆرتی راگەیاندنەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو دوا کات بۆ وەرگرتنی تێکستەکان تا ٢٧/١/٢٠١٢ دەبێت، ھەروەھا نوێنەری فێستیڤاڵەکە لە شاری ھەولێر حەمەسوار عەزیزەو نووسەران دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلەو ئیمێڵە پەیوەندی بکەن ٠٧٥٠٤٥٣٠٠٦٦، یاخود ئیمێڵی textkp@yahoo.com.
ئەنجام:
ئەنجامی ھەلسەنگاندنی لێژنە لە ٢٧ی ئاداری ٢٠١٢ کە دەکاتە رۆژی شانۆی جیھانی رادەگەینرێت وە لە ھەمان کاتدا لە مالپەری شانۆی شار بلاو دەکرێتەوە.
ئیمێڵی ناردن
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: حەمەسوار عەزیز
٠٧٥٠٤٥٣٠٠٦٦