له‌رۆژی 16 .05 .2010 کات ژمێر 12 سه‌رله‌به‌یانی به چاودێری به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری دکتۆر کاوه مه‌حموود له هۆڵی هونه‌ری زانکۆی کوردستان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان پێشانگایه کی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارو پێشه‌وای کورد مامۆستا ئیساعیل خه‌یات کرایه‌و ه که تیایدا کۆی 55 تابلۆی ره‌نگاو ره‌نگی شێوه‌کاری که‌له قه‌باره جیاواز به شێوه‌ی لاکێشه‌یی وه چوار چێوه‌یی و بازنه‌یی و شێوازی شێوه‌کاری هاوچه‌رخی وه نوێترین ته‌کنیکی هونه‌ری تیادا به‌رجه‌سته کردوه، به‌رده‌کانی سه‌ر که‌ناری رۆخانه ی ئاوی کوردستان، که‌مامۆستا کۆمه‌ڵه به‌ردێکی کوردستانی پیرۆزی کردۆته موکێت و له دیاری و ئیمزای ته‌مه‌ن دا پێش که‌شی بینه‌ران و میوانه‌کانی ده‌کرد..
که گرنگترین هێمایه بۆ بۆ مرۆڤایه‌تی هونه‌رمه‌ند که‌له‌و هۆڵه خنجیلانه‌یه‌دا پیشانی داوه .
مامۆستا وێستگه‌ی ئه‌مجاره‌ی پاش له‌نده‌ن و ئه‌مستردام کوردستانی زانکۆیه که هه‌ولێری پایته‌ختی له‌باوه‌ش گرتوه .. به‌و خه‌ون و خهیالای که رۆژانه له که‌ناری ئهزمردا له‌دایك ده‌بن.. ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌له خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا ده‌هاته گه‌رمیان و کوێستانی وولاته‌که‌م.
مێژوویه‌ك پر له تاقی کردنه‌وه‌و کاری هونه‌ری له شێوه جیاجیاکان .. به‌تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی ته‌کنیکی هونه‌ری له‌قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر ، له رێبازێکه‌وه بۆ رێبازێکی تر که پره له وورده کاری هونه‌ری و قووڵ بونه‌وه له ته‌مه‌نی هونه‌ریدا ، ده‌م و چاوه‌کان تراژیدیای سه‌رده‌م و ژیان له وولاتێك که پر بێت له رووداو‌و به‌سه‌رهات ، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی که سی شه‌ری گه‌وره‌یی به‌خۆیه‌وه بینی .. کوردستانێك که پره له ئازاری جیاجیا وه پاشماوه‌ی ئه‌و رووداوانه له ده‌م و چاوه‌کانی مامۆستا ژئیسماعیل خه‌یاتدا ده‌بینرێت . ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رسامم له‌و باگ گراوانهی که به شێوه‌یه‌کی هێما خوازی و ده‌ربرین خوازی ده‌ربرینی وه تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و ره‌نگانه‌ی که‌له ژیانی کورده‌واریدا وه له‌ناو کاری ره‌نگاڵه‌ی ده‌ستی یه‌وه وه به‌نی ره‌نگاو ره‌نگ که که‌لتوورو فۆلکلۆری کوردی تیادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه .. باگ گراونی ئه‌و هێڵ و نهخشهکاریانه له سه‌ر ته‌ختی باڵنده‌کان له سه‌ر رووحی باڵنده‌کان کێشراوه ، خۆشه‌ویستی باڵنده‌و مرۆڤ .. مرۆڤ و خۆشه‌ویستی ئه‌و ره‌نگ دانه‌وه‌یه که مرۆڤ سه‌رسامی ژیانێتی.
له‌هه‌ندێك تابلۆی ریالیستی یه‌وه له نزیك و له دووره‌وه ،، ده‌م و چاوێکی هه‌نجن هه‌نجن کراو .. مه‌دالیاکان.. به‌ره‌نگ نه‌ك به قوور و به‌ردی مرۆڤی جه‌نجاڵی ئه‌م سروشته، له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆدا هه‌موو بیرۆکه‌ن و وورده کارین که تێروانینی تیادا ده‌کرێت.
تابلۆکان ئاوها ده‌بینرێن . دڵێکی شکاو، ئافره‌تێکی پڕ ده‌م له‌ماچ،کۆترێکی سه‌رلی شێواو ، باڵنده‌کان له‌ناو ئاگری وون بووندا، ئازارێکی بێ کۆتایی ، ماسی یه ووشك بوه‌کان ، مرۆڤ و ماسی ، باڵنده‌یه‌کی بێ هه‌تاو… ئه‌مانه من بینییانم نه‌ك مامۆستا تایتڵی نوسیبێت .. ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌ره‌نجی راکێسام له هونه‌رێکی هاوچه‌رخدا کۆمه‌ڵه ئافره‌تێکی جل وون بوو له ئاسمانی باڵنده وون بوه‌کاندا، ماله دزراوه‌کان له که‌لتووری ره‌نگ ، باڵنده‌کان که ده‌م و چاوی خۆیان ناناسنه‌وه ، هه‌ندێك مرۆڤی نزیك بوو له‌یه‌که‌وه ، مه‌دالیای مه‌مکه شۆربوهکان له‌ناو ره‌نگی هێما خوازی و وورده‌کاری گوڵدا هه‌ندێك ده‌م و چاوی گرافیکی کهنازیان بزر کردوه رووه‌و خاڵی ماچ ئه‌و ماچه‌ی که جێگای نه‌خش و سووری روومهتێك ده‌رده‌خات.
که‌لتووری کوردی له په‌رچه‌م و چاوه‌زارو برژانگی پڕ ره‌ش بوه،ستایلێکی تر که دونیایه‌کی تره له جه‌نجاڵی مرۆڤ و وورده‌کاری ماسی یه ره‌نگاڵه‌کان که‌من جار له ده‌ریاکانی قوتبیشدا به شێوه مۆر‌و پهمهیانه ده‌بینرێن ، له مۆر‌و په‌مه‌یی خه‌ون و خه‌یاڵی ماسی. له‌جیهاندا کۆمه‌ڵه متوربه کردنێك هه‌یه وه‌کو گوڵ و جۆره‌کانی وه مرۆڤ وسروشت وه له‌دایك بوونی وورده‌کاری یه‌کانی ..، لهتابلۆکابی مامۆستا ئیسماعیل خهیاتیشدا ماسی یه متوربه کراوه‌کان ده‌بینیت واته تێکه‌ڵ بوه به جیهانی نه‌خش و زهخرهفهکاندا، دوا چاو تێروانین ئه‌و باڵندانه‌یه که به‌ره‌و رۆژهه‌لات و رۆژ ئاوای خه‌مه‌کان هه‌ڵدێر ده‌بن ..
ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر