مەسعودی مەلا ھەمزە: بەبۆنەی ئازادکردنی شاری ھەولێرو وەک یادکردنەوەیەکی ئەم بۆنە گرنگە، ھاوکار گروپ پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری دەکاتەوە. لە راپۆرتی راگەیاندنی ھاوکار گروپ ھاتووە کە ئەو گرووپە پیشانگەیەکی ھاوبەشی شێوەکاری لە ساڵیادی ئازادکردنی شاری ھەولێر لەبەردەم قەڵای ھەولێر دەکاتەوە. کە ئەم پێشانگایە لە رۆژانی ١٢/٣/٢٠١٢ و رۆژانی دواتر نمایش دەکرێت.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە تەواوی بەرھەمەکان گوزارشتن لەسروشت و شوێنەواری شاری ھەولێر و وەک نمایشێکی کراوە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و راستەخۆ بەرھەمەکانیش دەفرۆشرێن.