شوان عه‌زیز: فه‌یله‌سوفه‌كه‌ی به‌رشه مالئاوایی كرد ، مالئاوایی پیپ لای زۆر كه‌س و هه‌واداری وه‌رزشی جێگای باوه‌ركردن نه‌بوو به‌لام له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌م تۆری سكای ئینگلیزی سپۆرت تاكه سه‌رچاوه‌ی هه‌وال بوو لهئێوارهیهكی دره‌نگ هه‌والی مالئاوایی كردنی پیپ گواردیۆلای بۆ سه‌رجه‌م جیهان گواسته‌وه . كاتێك پیپ گواردیۆلا له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌له‌لایه‌ن ساندرۆ سێلی سه‌رۆكی به‌رشه وه پێش كه‌شی كرا ئه‌م هه‌واله دزه ئه‌كات سكای سپۆرت ئه‌م هه‌واله‌ی له‌مالپه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی بلاو كرده‌وه ئیتر ئه‌م هه‌واله بوو به‌مانشێتی تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك و توێته‌ر و سایت و رۆژنامه و رادیۆ و تیڤیه‌كان ………………………………………..
دۆڕانی به‌رشه له‌سێ یاریدا له‌خولی لالیگا و خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پرسیارگه‌لێكی دروست كرد و به‌رشه‌ی نیگه‌ران كرد و تایبه‌تیش گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه . له‌دوا یاری كلاسیكۆ و خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كاتێك لهكلاسیكۆ له‌نێو كامپ نوو میوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد و ریال له‌نێو كامپ نوو یاریه‌كه ئه‌باته‌وه به‌مه‌ش به‌رشه بێهیوا ئه‌كات له‌نازناوی لالیگا. برینێكی تری قوڵ كه‌تووشی به‌رشه بوو له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌رووی چێلسی ئینگلیزی بوویه‌وه به‌رشه له‌یاری چوون و گه‌رانه‌وه‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت بۆیاری كۆتایی ، به‌رشه‌ی بێ هیوا كرد له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا . ده‌رچوونی به‌رشه له خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له‌ده‌ستدانی لالیگا شاره‌زایانی وه‌رزشی به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دره‌چوونی گواردیۆلا دائه‌نێن له‌به‌رشه تا گواردیۆلا ی ناچار كرد له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیی له‌گه‌ل ساندرۆ سێلی سه‌رۆكی یانه به‌رشه كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ی بهێنێت له‌گه‌ل یانه‌ی به‌رشه‌دا . وێرای ئه‌وه‌ی ساندرۆ سێل كاغه‌زی سپی له‌به‌رده‌می پیپ دانا و به‌سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی رازی ئه‌بێت بۆئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه به‌لام پیپ گواردیۆلا بریاری كۆتایی خۆیی دا دوا كاری له به‌رشه ته‌نها بریتی ئه‌بێت له مالئاوایی . پیپ له‌ساڵی 2008 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی وهرگرتو توانی 2 جار خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان‌و سێ جار خولی ئیسپانی‌و دووجار جامی جیهانی یانه‌كان بباته‌وه كۆیی گشتی نازناوه‌كانی 13 نازناو بوو .دڵنیام ماڵئاوایی كردنی پیپ له‌به‌رشه نیگه‌رانی زۆربه‌ی هه‌وادارانی وه‌رشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و وێرای نیگه‌رانی میسی و یاریزانانی به‌رشه به‌وه‌ی راهێنه‌ره هاورێكه‌یان مالئاواییان لێ ئه‌كات .
هه‌میشه پیپ به له‌نێو یاریگا به‌هێمنی ئه‌بینرا راهێنه‌رێك بوو
به‌مانای وشه رێزی له‌تیپی به‌رامبه‌ر و یاریزانان ئه‌گرت، خالێكی گرنگ و سه‌ركه‌وتوو له‌كاره‌كانی گواردیۆلا بۆئه‌وه‌ی یاریزانانی به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌نێو یاریگا ببینرێن هه‌میشه رێگری لێ ئه‌كردن له په‌یوه‌ندی نادروست، یانه شه‌وانه‌كان، مه‌یخواردنه‌وه، جگه‌ره كێشان.
پیپ هه‌میشه له‌نێو یاریگا به زه‌رده‌خه‌نه‌وه له‌گه‌ل یاریزانه‌كانی ئه‌بینرا، هه‌روه‌ها زۆر پێداگربوو له رێزگرتنی یاريزانهكان داپۆشینی نهێنییان، رێزگرتنی لة تيبى بةرامبةر، پاراستنی یاسا‌و سنور.
لهكۆتادا ئایا پیپ به‌هۆی یاریزانانیه‌وه سه‌ركه‌وتووبوو كاتێك سه‌رجه‌م یاریزانانی ئه‌ستێره‌بوون و بوون به‌باشترینی جیهان وه‌یان یاریزانانی به‌رشه سوود له‌تواناكانی پیپی فه‌یله‌سوفیان وه‌رگتبوو به‌هۆی پیپه‌وه باشترین بوو ئه‌م پرسیاره و گه‌لێك پرسیاری دی رۆژگار له‌داهاتوو دیاری ئه‌كات .
له‌ئێستاشدا سه‌رچاوه‌كانی هه‌وال له‌چه‌ند هۆكارێك ئه‌كه‌ن كه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی پیپ مالئاوایی له‌به‌رشه بكات وێرای ده‌رچوونییان له‌نازناوی لالیگا و ئه‌وروپا كهئهممه هۆكارێك بوو بۆ رۆیشتنی پیپ له‌به‌رشه .هۆكارێكی تر هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی بریۆی دیكۆی ئیسپانی میسی به‌هۆكارێكی تری رۆیشتنی گواردیۆلا دائه‌نێن به‌وه‌ی میسی پیپ گواردیۆلا به‌هه‌له دائه‌نێت و ئه‌ستۆی چوونه ده‌ریان له‌نازناوی لالیگا و ده‌رچوونیان له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌خاته ئه‌ستۆی پیپ گواردیۆلا به‌وه‌ی به پێكهاته‌ی جیاوازه‌وه یا ریی كردووه به‌مه‌ش به‌رشه باجی هه‌له‌كانی دا و له‌دوو پاله‌وانیه‌تی چووه دهرهوهبهمهش پیپ هێنده‌ی تر نیگه‌ران ئه‌بێت ……….
هۆكارێكی تر لهنوێنهكردنهوهی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌كاتی هاتنی ساندرۆسێل بۆ سه‌رۆكی یانه پیپ له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌كانی رۆسێل نه‌بووه رۆسێل دورشمی ئه‌وه بووه من گه‌نده‌لی ناهێلم وه‌ك لاپۆرتا نیم . به‌لام پێچه‌وانه‌یی قسه‌كانی رۆسێل پیپ هه‌میشه لاپۆرتای به‌سه‌ركه‌وتوو زانیوه به‌مه‌ش پیپ نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی هه‌بێت له‌گه‌ل رۆسێل و رۆسێلیش شكستی هێنا به‌وه‌ی لهكۆتادا نه‌یتوانی پیپ رازی بكات به‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه . له‌سه‌رده‌می لاپۆرتا هه‌میشه پیپ زه‌خیره‌ی یاریزانی باشتربووه به‌وه‌ی وێرای پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌گیشی هه‌بوو به‌لام بۆچی له‌سه‌رده‌می ئێستای رۆسێل ئه‌و پێكهاته‌یه یه‌ده‌گه وه‌كو سه‌رده‌می لاپۆرتا نیه سه‌رده‌می لاپۆرتا پیپ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و پێكهاته‌یه‌كی لاوی یه‌ده‌گی هه‌بوو به‌لام له‌ئێستادا ئه‌و پێكهاتیه نابینرێت وه‌ك پێشووتر من پێم وایه ئه‌ممه‌ش هۆكارێكی تره و شیكردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌وێت بۆیه ئه‌م هۆكارانه و چه‌ندین هۆكاری تربوو پیپ مالئاوایی كرد له‌به‌رشه له‌پاش 13 نازناو بۆ به‌رشه . نهكرینی یاریزان و دابین نه‌كردنی بوودجه‌یه‌كی باش بۆ پیپ له كرینی یاریزان پیپی ته‌واو نیگه‌ران كردبوو به‌و سیاسه‌ته‌ی رۆسێل رازی نه‌بوو بۆیه له‌كۆتاشدا رۆسێل و پیپ نه‌گه‌یشتن به‌یه‌ك و پیپ مالئاوایی ئه‌كات .
هۆكارێكی تری پیپ له‌رۆیشتنی به‌رشه به‌هۆی خانه‌واده و خێزانیه‌وه بوو به‌وه‌ی هه‌میشه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ی رووبه‌رووی ره‌خنه بووته‌وه بۆ سێ وه‌رزه ئێمه فه‌رامۆش كراوین له‌پێناو به‌رشه‌دا هه‌روه‌ك پێشتریش پیپ خۆی باسی ئه‌و خاله‌ی كرد ووتی ئه‌مه‌وێت پشوویه‌ك وه‌رگرم خانه‌واده‌كه‌شم پێویستیان بهمن هه‌یه له‌گه‌لیان بم .
هۆكاری تریش لهنوێنهكردنهوهی گرێبه‌ستی پیپ داهه‌یه له‌گه‌ل به‌رشه له‌داهاتوو باشتر روون ئه‌بێته‌وه .
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پیپمان بینی له‌به‌رشه‌لۆنه له‌چركه ساتی مالئاوایدابوو كاتێك به‌چه‌ند ووشه‌یه‌كی جوان و كاریگه‌ر كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی ئه‌هێنێت له‌به‌رشه
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشام ووته‌ی ئیتر من ماندووم پێویستم به پشووه پیپ لێره زۆر راست ئه‌فه‌رمووێ كاتێك بیرمانه تۆهاتی بۆ به‌رشه بهگهنجیهتی هاتی به‌لام له‌چركه ساتی مالئاوایی به رووخسارێكی ماندوو به‌رووخسارێكی پیر ئه‌تبینین ،ئه‌ممه‌ش بۆ ئه‌و ماندوو بوون و هه‌وله‌ی پیپ بوو له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی به‌رشه به‌شێك لهرووخساریشی قوربانی ده‌ر بووه بۆ به‌رشه چونكه هه‌روه‌ك باسم كرد پیپ به گه‌نجی هات بۆ به‌رشه به‌لام به‌رووخسارێكی پیره‌وه ئه‌روات له‌به‌رشه.
له‌دوا ووته‌و چركه ساته‌كانی پیپ گواردیۆی راهێنه‌ری به‌رشه ووتی
هەمیشە سوپاس بۆ ئەو یاریزانانەى هاوکار بوون بۆ بەدەستهێنانى نازناوەکان
تەمەنا دەکەم شوێنگرەوەکەم مایەى ناوى بەرشەلۆنە بێت
ڕۆژانێک هیوایەتم بووە ببمە ڕاهێنەرى ئەم یانەیە
توشى کێشەش بووین لەوەشدا سەرکەوتین بەسەریدا
من ماندووم ، کەمێک پشووم پێویستە
هەستەکەم بەردەوامیم سودى نابێت
شوان عه‌زیز