شوان عه‌زیز : جارێكی تر بۆ دووه‌م جار ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه بدوێم میدیاكاری وه‌رزشی له‌كوردستان جوانی و پێشه‌نگی له‌كاركردنی پیشه‌كه‌یه‌تی نه‌ك گشت كاتێك ئاماده‌بێت له‌پێناو سه‌فه‌ره گه‌شتێك وه‌یان له‌پێناو برێك پاره وه‌یان له‌پێناو برینه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ك له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌رزشی وه‌یان له‌پێناو هه‌ر سوودمهندبوونێكی تردا بێت كاكی به‌ناو میدیاكاری وه‌رزشی گشت
كاتێك له‌خزمه‌تی كه‌سانی نابه‌رپرسی وه‌رزشی بن ئه‌ممانه‌ی له‌ژێر ناوی وه‌رزش پاره‌ی میلله‌ت به‌هه‌ده‌ر ئه‌ده‌ن و پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه . كاكی به‌ناو میدیاكاریش بووه‌ته ده‌م راست و ووته‌بێژ و هه‌میشه ئه‌یه‌وێت له‌به‌رنامه پرسهقهت و لهراپۆرتهكانی له‌شان و بالی جه‌نابی ناموباره‌ك دا ههلبلێت ئه‌ممه چ دلخۆشیهكه ……….
رێزم هه‌یه بۆ به‌شێكی میدیاكاری وه‌رزشی كه كه‌سانی به‌هێز و راستگۆن له‌كاره‌كه‌یان ئه‌ممان نه‌دۆراون و ئه‌ممان له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیدان پێویست به‌ناوهێنانیان ناكات ئه‌ممان خۆیان به‌رێزن رێزم هه‌یه بۆ ئه‌م به‌شه جێی شانازین ….
به‌لام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه‌سانی به‌ناو میدیاكار ی وه‌رزشی به‌رێكه‌وت كاره‌كه‌ی گرتوهتهدهست ئه‌مرۆ له‌به‌رنامه و له‌كاری تایبه‌تی خۆیی به‌شه‌و رۆژ خۆیی و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌گه‌ر له پیاهه‌لدان خۆزگه ئه‌و میدیاكاره له‌ئه‌لف و بێی كاری رۆژنامه‌وانی تێ ئه‌گه‌یشت كه راستگۆیی و به‌رگری كردن له‌كاری باش بربره‌ی كاری رۆژنامه‌وانیه نه‌ك گشت ساته‌كان ئاماده‌بی خراپیه‌كانی به‌رپرسانی وه‌رزشی له‌پێناو كورته سه‌فه‌رێك و برێك پاره چاوپۆشی بكه‌یی و ره‌خنه نه‌گری .
ئه‌ممان پێشه‌نگ نین ئه‌ممان چینێكی دیاری كراون له‌میدیای وه‌رزشی ئه‌ممان بوون بهووتهبێژی به‌رپرسی گه‌نده‌ل و خراپیه‌كان ئه‌شارنه‌وه به‌راست و چه‌پی به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌لێت باش ئیتر تا سه‌فه‌ر و برێك پاره هه‌بێت بۆچی له‌خۆمانی تێك بده‌ین . ئای ئافه‌رین دۆراوه‌كانی نێو میدیای وه‌رزشی كوردی ئێوه خۆشه‌ویست نین ئێوه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریتان نیه پیرۆزتان بێت نانێك به‌م شێوه‌یه و له‌م رێگایه په‌یدای ئه‌كه‌ن ئێوه به‌زۆر خۆتان كردووه به‌رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌رنا رۆژنامه‌وانی پێویستی به‌ئێوه نیه كاره‌كانتان جێی شه‌رمه‌زاریه نه‌ك ده‌ست خۆشی و جه‌ماوه‌ریش باش ئه‌زانێت …….
شوان عه‌زیز
shwanaziz22@yahoo.com