دڵکەش قادر
پیاوێک مایسترۆى دڵى منە
پیاوێ بە هەموو وجوودییەوە خەونم دەدزێ و شێتانە مەستم دەکات شێتانە ئالوودەى خەیاڵى خۆیم دەکات. پیاوێ زاڵمانە لە دواى باران شەبەنکى چاوى گەرمى هەناسەى قژى ئاڵۆسکاوم شانە دەکات. من و تۆ لە پێکێک پێکەنین و میلۆدییەکى مەردان* ئاوێتە… من و تۆ لە مەرکانەى ئاوازێ و جوانى مێخەکبەندان و بۆنى قەنەفڵ شێتبوون تا ئاڵوودەبوون، تا توانەوە تا گەیشتنە ماڵى چێژ. پیاوێک ماسترۆى خەیاڵ و جووتە شەمامەى باخچەیەکى بێناز و ئارەقى هەڵگۆفینى ئەو چاوانەیە تا گەیشتن بە دواهەمین تاریکى شەو پیاوێک نەناسراوانە و شێتانە منى ئاوێزان کرد. ئەى جونتر لە باخچەکانى عەددەن ئاشتم کەوە و ڕاپەڕینێکت لە نێو دڵى منا هەڵگیرساندووە و دەروازیەکت چێکردووە بەناوى ئازادى و وڵاتێکت لە سەر سینەى من نەخشاندووە بێناو وەک دڵى نەوڕەسێکى وێڵ پیاوێ خەیاڵتر لە تیشکى هەتاو پیاوێ مایسترۆى خەیاڵى منە. سلێمانیى دڵکەش قادر *عەلى مەردان
Discussion about this post