زاوا لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی مایکرۆفۆن دەگرێتە دەست و سێ جار بە دوای یەکتر داوا لە ئامادەبووان دەکات و دەڵێت :” کێ دایکم دەکڕێت “، ئامادەبووان هەر هەموو سەریان سوڕدەمێنێت لەم داوایەی زاوا !!.
درێژەی ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک زاوا لە تەنیشت بووکێ دادەنیشێت لە ناکاو بووک لە بن گوێ زاوا دەچرپێنێت و دەڵێت دایکت بەرە خوارەوە لامان بە دڵم نییە، لەم کاتە زاوا مایکرۆفۆن دەگرێتە دەست، دەڵێت: ” کێ دایکم دەکڕێت ؟”. ئامادەبووان هەموو سەریان سوڕدەمێنێت لە هەڵس و کەوتی زاوا، ئەمیش سێ جار دووپاتی دەکاتەوە،دوای ئەوەی بێدەنگی زاڵ بوو بە سەر هۆڵی ئاهەنگەکە، زاوا ئەلقەکەی پەنجەی فڕێ دەدات و دەڵێت: ” من دایکم دەکڕم”. ئینجا ڕوو لە بووک دەکات و هەر لە هەمان شوێن تەڵاقی دەدات، دەستی دایکی دەگرێت و هۆڵەکە بەجێدەهێڵن.
دوای ماوەیەک ئەم چیرۆکە لە ناوچەکەیان لای خەڵک بلاودەبێتەوە و پیاوێک دێتە لای زاوا و پێی دەڵێت: ” پیاوێک لە تۆ باشتر نادۆزمەوە تا کچەکەمی بدەمێ، من کچەکەی خۆم پێشکەشی تۆ دەکەم بە بێ هیچ بەرامبەرێک…دایکت ئینجا دایکت ئینجا دایکت.