گه‌رچی ژن بوون له دیدگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌واتای لاوازی دێت ، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه سیفه‌ته لاوازه‌كان دراونه‌ته پاڵ ژن وه‌ك لاوازی ، نه‌بوونی توانای بڕیاردان ، خیانه‌تكردن ، فیتنه و ئاژاوه ، شه‌رم و ترس ،
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی به‌رده‌وام پیاویان كردۆته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه ، وه‌ك ئازایه‌تی ، مه‌ردی ، چاونه‌ترسی ، و كۆمه‌ڵگه‌لێك له‌و سیفه‌تانه‌ی پێی ناسراون و له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ژنی جیاكردونه‌ته‌وه ، ئایا ئه‌و ناو ناتۆره و سیفه‌ته نادروستانه له‌ڕاستیدا بونیان هه‌بووه یان به‌ته‌نها ده‌ماوده‌م له‌ڕێگه‌ی زمان و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییه‌وه بونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ربێت ژنی له‌پیاو جیاكردۆته‌وه وه‌ك ئینسان .
یه‌ك له‌و سیفه‌تانه‌ی كه لاوازی ژنی كردۆته دیارده‌یه‌ك گریانه ، به واتای ژن له هه‌مبه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان ڕوودا و ئازارێك گریان چه‌كی خۆپاراستن و بهدورخستنێتی ، هه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ش وایكردووه خێزان هه‌میشه به‌كوڕ بڵێت ( تۆ ژن نیت ئه‌گریت ، خۆ تۆ كچ نیت بۆ ئه‌ترسی ؟ ، ئه‌ڵێی ژنی شه‌رمنی ، ژنانی ، ) له به‌رابه‌ر ئه‌و ڕاوبۆچونه‌ی تێكه‌ل به دیالۆگی ڕۆژانه‌ی نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه بووه ، ژنی ئازا و چاونه‌ترس و خاوه‌ن به‌هره وه‌ك پیاو چاویلێئهكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ژنێكی به‌توانا ئه‌وترێت ( ئه‌ڵێی پیاوه ئازایه ، وه‌ك پیاو نێره !! كه ئه‌مانه ته‌نها بۆ ده‌رخستن و سه‌رخستنی ئینسانییه‌تی پیاو ووتراون ) ئاخر ژنێك لێوان‌لێو له جوانی و سیفه‌تی ژنانه‌بێت چۆن ئه‌بێته پیاو و ئاماژه به نێربوونی ئه‌كرێت ؟، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌یه كه مێژوو له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵیگیرساندووه له‌نێوان ژن و پیاودا ، هه‌ڵبه‌ت مێژوو مرۆڤ دروستی كردووه كه‌واته خودی مرۆڤ بۆ زاڵكردنی پیاو راستییه‌كانی به‌و چه‌وتییه شرۆفه كردووه به ده‌لیلی بوونی ئه‌و هه‌موو چیرۆكانه‌ی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كاندا زاره‌وزار تا ئه‌مڕۆكه باس له ژن ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها ژن بۆ ( ئه‌شق یان ئاژاوه‌و فیتنه ، یان بۆ تێركردنی غه‌ریزه زایهندییهكانی پیاو ژیابێت ) گه‌ر ژنێك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا باوه‌ڕی به‌مه‌سه‌له‌ی ژن بوون و ئینسانێتی خۆی هه‌بوبێت یان هه‌یبێت ئه‌وا لهپیاوپیاوتر وه‌سفیان كردووه ئێستاش ئه‌و ژنانه به سه‌ركێش یان هه‌ڵگه‌ڕاوه ناوزه‌ند ئه‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌و بیروبۆچونه كۆنخوازهیه تێكه‌ڵ به فیكری مرۆڤه‌كان بووه و له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه .
گه‌رچی ئه‌و روانگه‌یه له كه‌سایه‌تی ژن كه‌مئه‌كاته‌وه كه‌چی خودی ژن به‌شداره له‌تاوانی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ته‌شهیره‌ی پێێ ئه‌كرێت ، ئاخر كه‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی كوڕیان له كچ خۆشتر ئه‌وێت ، به‌شدارن له داڕشتنی پلانی كوشتن و به‌زۆربه‌شودانی كچه‌كانیاندا ، ئاخر ئه‌و دایكه‌ی به‌ئاگایه له ده‌ستدرێژی كردنه سهركچهكهی له‌لایه‌ن باوك یان برایه‌وه ( كه ئه‌مه‌یان له‌و به‌سه‌رهاته واقعییانه‌ی له‌نیو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕوئه‌دات دایك بێده‌گی هه‌ڵئه‌بژێرێت ) گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی دژ به ئینسانبوونی كه‌سێك ئه‌كات به پاساوی ( ترس ) .. ئاخر ترس له‌چی ؟ ترس له پیاوێك دڕندانه هه‌تكی ئه‌و شه‌ره‌فه ئه‌كات خۆی به خاوه‌نی ئه‌زانێت و پیاوه‌تی پێوه به‌نده ؟
كاتێك دایك به‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ژنانی ئه‌وه لوتكه‌ی تاوانه دژ به‌خۆی وه‌ك ئینسان ئه‌وجا وه‌ك ژن ، كاتێك خودی ژن بوونی خۆی به عه‌یبه‌و كه‌م ئه‌زانێت ، كه‌وابوو گه‌ر كۆمه‌ڵگه ژن به‌لاواز بزانێت ئه‌ی ئه‌ركی ژن چییه ؟ كاتی ئه‌وه نه هاتووه ئه‌و ڕوانینه چه‌وت و هه‌ڵه‌یه قه‌بوڵ نه‌كات و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوانینه چیتر پێی قه‌بوڵ نه‌بێت پێێ بوترێت له‌پیاو پیاوتری و به كوڕه‌كه‌ی بڵێن سه‌ر ژنانی و كچانی ؟؟
٢٨/ ٠٦ / ٢٠١٠
هۆڵندا
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره ٤٣ ی گۆڤاری سڤیل بڵاوبۆته‌وه .
gullabaibun.kurdblogger.com