مه‌نووچێهر جیهانی ـ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رنامه‌داڕشتنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێوه‌چوو که په‌رده له‌سه‌ر پۆسته‌ری ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که لادرا.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی دکتۆر “قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی” شاره‌وانی ئیسفه‌هان، “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵ، “حه‌بیب ئیل به‌یگی” جێگری یه‌که‌می دامه‌رزاوه‌ی سینه‌مایی فارابی، “مه‌رزیه بروومه‌ند” ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، “محه‌مه‌د عه‌یدی” به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری فێستیڤاڵ له ئیسفه‌هان، “فه‌ریده ره‌وشه‌ن” سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاری ئیسفه‌هان، “موڕته‌زا تێهرانی” جێگری ماڵی و ئیداری شاره‌وانیی ئیسفه‌هان، “عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده” جێگری جێبه‌جێکاری فێستیڤاڵ و “ئیمان حوجه‌تی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌کان و کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی شاره‌وانیی ئیسفه‌هان و ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له شاری مێژوویی و گه‌شتیاریی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” ده‌بیر و به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، راپۆڕتێکی سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی کاره‌کان ئاراسته کرد و رایگه‌یاند: کاری ده‌سته و لێژنه‌کانی هه‌ڵبژاردن کۆتایی پێهاتووه و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌رگیراوه و هه‌روه‌ها لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه ئێرانییه‌کان تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه کۆتایی به کاره‌کانی خۆیان ده‌هێنن و تا رۆژی 20ی گه‌لاوێژ رێکه‌وتی 11ی ئوگۆستی ئه‌مساڵ به وه‌رگرتنی نوسخه‌ی فیلمه‌کان، به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
“عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” هه‌روه‌ها گوتی: هۆڵه‌کانی سینه‌ماش قۆناغه‌کانی ئاماده‌کردنی خۆیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و له رۆژه‌کانی داهاتوودا ناوه‌کانی رێزلێنانه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت. هه‌روه‌ها پارێزگاکان و شارستانه‌کانی ئیسفه‌هان ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هاوکات بوونه. روانگه‌ی ئێمه له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا، ئه‌نجامدانی مه‌نتیقی و دروست، جێگای داکۆکی کردن و روونکردنه‌وه‌ی تێچوووه‌کان و گۆڕینی مه‌سره‌ف و خه‌رجه‌کان به سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه.
دکتۆر “قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی” شاره‌وانی ئیسفه‌هان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که خۆشحاڵین له به‌ڕێوه‌چوونی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به گرینگی‌دان به چۆنایه‌تیی به‌رنامه‌کان سه‌رنجێکی تایبه‌ت دراوه و راشیگه‌یاند: چالاکیی به کوالیته و چۆنایه‌تیی به‌رز، هه‌ر ته‌نیا به مانای زیادکردنی مه‌سره‌ف و تێچووه‌کان نیه.
نه‌ورۆزی ئه‌نجامدانی چالاکیی فه‌رهه‌نگی له ریزبه‌ندییه‌کانی یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاریی زانی و گوتی: له بارودۆخی ئێستای وڵات و ئیسفه‌هاندا به دوای دابینکردنی جۆش و خرۆش و شادی کۆمه‌ڵایه‌تین، هه‌روه‌ک چۆن شاره‌وانی له رۆژانی نه‌ورۆزدا و له هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگیی ئیسفههانیشدا هه‌ر له‌م پێناوه‌دا به‌رنامه‌گه‌لێکی جیاواز و جۆربه‌جۆری به‌ڕیوه‌برد، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش ده‌بێ ده‌وری خۆی له چاره‌سه‌رکردنی پێداویستییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی به‌رده‌نگه‌کان به تایبه‌ت منداڵان و بنه‌ماڵه‌کان بگێڕین.
هه‌روه‌ها “مه‌رزیه بروومه‌ند” له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌رکی ئێمه وه‌کوو سینه‌ماکار و به تایبه‌ت سینه‌ماکاری منداڵ و مێرمنداڵ یارمتی گه‌یاندن به بنه‌ماڵه‌کان و منداڵان و مێرمنداڵان له دابینکردنی پێکه‌وه‌بوون و به‌هێزکردنی رۆحییه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه و هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی پڕ له جۆش و خرۆشی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
“فه‌ریده ره‌وشه‌ن” سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شار و ئه‌ندامی شۆڕای شاری ئیسفه‌هان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراوه بۆ گه‌شه‌پێدانی چۆنایه‌تیی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی به شایسته و گرینگ زانی و له‌سه‌ر گرینگی هه‌وڵدانی
زیاتر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی شاد و دڵخۆشکه‌ری ئه‌م فێستیڤاڵه پێداگری کرد.
“حه‌بیب ئیل به‌یگی” جێگری یه‌که‌می دامه‌رزاوه‌ی سینه‌مایی فارابی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌ی به یه‌کێک له ریزبه‌ندییه‌کانی فه‌رهه‌نگیی رێکخراوه‌ی سینه‌مایی و وه‌زاره‌تی ئیرشاد زانی و جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌نجامدانی خه‌رج و تێچوویه‌کی مه‌نتیقی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا و په‌خش و نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کان، کارێکی پڕبایه‌خ و شیاوه له پێناو به‌هێزترکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌ییدا.
له کۆتایی چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رنامه‌داڕشتنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا پۆسته‌ری سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌کوو گرینگ‌ترین هێما و به‌شی شێوه‌کاریی فێستیڤاڵ، له لایه‌ن ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که له ئیسفه‌هان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. پۆسته‌ری ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که، له لایه‌ن “وه‌حید شه‌ریفی” هونه‌رمه‌ندی ئیسفه‌هانی کاری دیزاینی بۆ کراوه.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.