بورھان شێخ ڕەئوف
ھەر لە سەرەتای سساڵی ١٩٩١ جەنگی سارد کۆتایی ھات لە نێوان ھەردوو بڵۆکی ڕۆژاوا بە سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕۆژھەڵات بە سەرۆکایەتی یەکێتی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەتی جاران , بەەھەڵوەشانەوەو لەبەریەکتەرازانی یەکێتی سۆڤیەت بۆ چواردە وڵاتی سەربەخۆ ئەو جەنگەی کە بە ساردی ناوزەدکرا ھەرچەندە لە زۆر شوێنی جیا جیا بە وەکالەت بە گەرمیش بەڕێووە دەچوو سەرەڕای پێشبڕکێ و ململانێ ی سەخت لە بواری پێشخستنی چەک و تەکنۆلۆجیای جەنگی بە ھەموو جۆرەکانی ئەتۆمی کیمیایی بایۆلۆجی ھەواڵگری و تا بەرنامەی شەڕی ھەسارەکان .
لە ئێستادا و دوای بیست و ھەشت ساڵ لە ھەڵووەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران کە ڕوسیا خۆی بە جێنیشین ومیراتگری ئەو ئیمبراتۆریەتەسۆسیالسیتیە زەبەلاحە دەزانێت و خودی فلادیمێر پۆتین ی سەرۆکی ئێستای ڕوسیای فیدراڵی کە لە منداڵدانی سۆڤیەتەوە لەدایک بووە و پەروەردەو یەکێک لە ھەڵسووڕاوە دیارەکانی دەزگای ھەواڵگری ( KGB ) سۆڤیەتی جاران بوو ئێستاش بۆ چەندین خوولە سەرۆکە و نیازی ھەیە بۆ ئەم ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەی لەم ١٨ مانگی ئازارەدا ئەنجام بدرێت خۆی کاندید بکاتەوە و لە وتاری ساڵانەی خۆی لە بەردەم ھەردوو ئەنجومەنی دۆما (پەرلەمان ) و ئەنجومەنی یەکگرتوو ( پیران ) وەکو نەریتی ساڵانە دەبوو لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بخوێنرایەتەوە بەڵام ھەر بە مەبەست بۆ نزیک بوونەوە لە کاتی ھەڵبژاردنەکان دواخرا لە ١/ئازارخوێنرایەوە .
ناوەڕۆک و مەبەستی وتارەکە
ئەوەی بیسترا لە سەرۆکی ڕوسیا ی فیدراڵی فلادیمیر پۆتین سەردەمی جەنگی ساردی وەبیر ئامادەبووان و جیھانیش ھێنایەوە ھەروەھا ئاماژەیەکی بەھێزیشی دا بۆ دەستپێکردنەوەی پێشبڕکێ ی خۆ پڕچەککردن لەگەڵ ڕکابەرە سەرسەخت و لە مێژینەکەیان ئەمریکا کە وا ئێستا سنورەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ ی نزیک لە سنوورەکانی ڕوسیا خستۆتەوە .
ھەرچەندە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕوسیا جۆرێک لە ساردی و سڕی پێوەدیارە بە ھۆی تۆمەتبارکردنی ڕوسیا بە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا بەڵام پۆتین داوای لە ئەمریکیەکان کرد کە بگەڕینەوە بۆ سەر مێزی دان وسان وباشتر و وردتر بیر بکەنەوەو چونکە ھەموو ئەو سزانەی کە خراونەتە سەر وڵاتەکەی ناتوانن بەر بە پێشووە چوونی وڵاتەکەی بگرن بەڵکو وتی توانیوومانە ھەموو ئەو ئامانجانە بە دەستبھێنین کە ڕۆژاواییەکان ویستوویانە بەدەستی نەھێنین , لە ھەمانکاتدا وتی ئێمە ھەڕەشە لە کەس ناکەین و پێداگیری لەوە کرد کە چەکی ئەتۆمی بەکار ناھێنین لە ھەمبەر کەسدا لە حاڵەتێکدا نەبێت کە ھێڕشمان بکرێتە سەر بە چەکی ئەتۆمی یان تەقلیدی کە بوونمان بخاتە مەترسیەوە ,لەھەمانکاتدا ھۆشداری توندی دا لە ھەرپەلامارێک بۆسەر خۆیان و ھاوپەیمانەکانی کەئەمە خاڵێکی ھەستیارە نازانین ھاوپەیمانەکانی بە دیاریکراوی کێن ؟
لە ھامانکاتدا پۆتین لەم وتارەدا کە بۆنی جەنگی لێدەھات بە درێژی باسی تازەترین جۆری داھێنانەکانی چەک و ڕۆکێتەکانی کرد کە لە بەرامبەر دانان و بڵاەپێکردنی سیستمی ڕۆکێتی بەرگری ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی ھەروەھا زیاتر وتی ئەمە جۆرێکە لە وەڵامدانەوەی ئەو پاشەکشەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە پەیماننامەی وەستانی پێشبڕکێ ی چەکی ئیستراتیجی ھێرشبردن , وتی ئەوان واتە ئەمریکا ئێمەیان ناچار کرد کە پەنا بۆ پێشخستنی ئەم چەکانە بەرین کە لە وێنەیان نیە لە جیھاندا و ھیچ جۆرە چەکێکی تەقلیدیش ناتوانێت بەریان پێبگرێت .
ھەربۆیە ئەم لێدوانانەی پۆتین نیشانەی سەرھەڵدانی لاپەڕەیەکی تری ململانێ و پێشبڕکێ ی خۆ پڕچەککردنە لە جیھاندا کە بە ھیچ جۆرێک خزمەت بە مرۆڤایەتی و ئاشتی و ئاوەدانی ناکات و گەڕاەنەوەیە بۆ نەزمی دووجەمسەری کەساڵانێکی درێژ لە دوای شەڕی جیھانی دووەمەوە تا سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو درێژەی کێشا .
بۆیە گەر وردتر لە وتارەکەی پۆتین بڕوانیین ئەو ڕاستیەمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە :
سیستمی ڕۆکێتیمان پێشخستووە کە مەوداکەی کراوەیە تاکوێ بمانەوێت دەڕوات بەناوی (سارمات) کە کێشی ھەر ڕۆکێتێک ٢٠٠ تەنە کە توانای مانۆڕو خۆدەربازکردنی لە ھەموو سیستمەکانی ڕاداروسیستمەکانی قەڵغانی ڕۆکێتی ھەیە .
ھەروەھا ڕۆکێتی تری پیشانی ئامادەبووان دا لە ڕیگای شاشە پێشکەوتووەکانەوە کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکرابوو کە خێراییەکەی بیست جار لە خێرایی دەنگ زیاترە کە پێ ی دەڵێن کینجاڵ واتە خەنجەر .
جگە لەمانەش ژێردەریاییەکی تری نمایشکرد کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات و توانای ھەڵگرتنی ھەموو جۆر ڕۆکێتێکی ھەیە لە قوڵایی دەریاکانەوە ھەروەھا چەندین جۆر ڕۆکێتی تر کە بەلیزەر کاردەکەن لە ھەموو کەش و ھەوایەکی نالەباریشدا .
لە کۆتاییدا وتی(( کەس گوێ ی لێ نەدەگرتین و کەس نەی دەخواست قسەمان لەگەڵ بکات ئێستا ئیتر گوێمان لێبگرن )) دیارە مەبەستی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانێتی .