نووسین و ئامادەکردنی :مەریوان جەلال-لەندەن٢٠١١ : ساوس بانک سێنتەر (South Bank Centre) لە ساڵیادی فیستڤاڵی بەریتانیادا ئاھەنگێکی سازدا لە ٢٢-٤ بۆ ٤-٩-٢٠١١ بەردەوام دەبێت .فیستڤاڵی بەریتانیا کە لە ساڵی ١٩٥١ دا کرایەوە بۆ ئاھەنگ گێڕان بوو بە بۆنەی ١٠٠ سەد ساڵ تێپەربوون بە سەر کردنەوەی گەورەترین پیشانگە لە ساڵی ١٨٥١.
فیستڤاڵی ساڵی ١٩٥١ ھەوڵیک بوو بۆ ھاندانی باشترین ھونەرمەندانی بەریتانی وە کەسانی تەکنەلۆجی لەگەڵ دیزانی پیشەسازی, دوای ئەوەی کە لە شەڕی دووەمی جیھانی دا زۆربەی ئەمانە لە ناوچوون وە ( ساوس بانک سێنتەر South Bank Centre) ئەم ھەلەی قۆستەوە بۆ رووداۆێکی زۆر گەورەی مەڵبەندەکەی.
ئەم فیستڤاڵە لە ساڵی ١٩٥١ لەم مەڵبەندە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری تایمز (River Thames) ئەم شۆێنە بە ھۆی بۆمبەکانی شەڕی جیھانی دووەمەوە داڕووخــــــا, وە دوای دروست کردنەوەی ئەم شوێنە بووە بنکەیەکی گەورە کە ھوڵی شاھانە (Royal Festival Hall) وە ھۆڵی مەلیکە ئەلیزابێس (Queen Elizabeth hall) وە گەلەری ھـــــــای ورد (Hayward Gallery), کتێبخانەی شیعر و وە پەیمانگەی فلیمی بەریتانی ھەرووەھا شانۆی نیشتمانی لە خۆ دەگرێت وە لە ئێستادا ئەم مەڵبەندە گەورەترین مەڵبەندی ھونەرییە لە ھەموو بەریتانیادا.
لەم فیستڤاڵدا کۆمەڵێک لە ھونەرمەندانی بەناوبانگ لەدەرەوەو ناوەوەی گەلەری ھای ورد(Hayward Gallery) کارەکانیان نمایش کردووە لەوانە ھونەرمەندی بەریتانی ترەیســـــــی ئەمین (Tracey Emin), ھونەرمەندان رۆبەێرت ویلسون(Robert Wilson ) پیرەیت تیکنکس (Pirate Techincs) وە مارکوس کووەت( Marcus Coate ).
وە لە نێوان ئەم ھونەرمەندانەدا کارەکانی ھونەرمەندی گەنجی کورد ( بەھجەت عومـــــەر) شان بەشانی کارەکانی ئەم ھونەرمەندانە نمایش کراون لەگەڵ ئەوەی ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گەورەیە بۆ ھونەرمەند ( بەھجەت) وە دەرفەتێکی زۆر باشیشە بۆ ھونەرمەندێکی کورد کە زۆر ئاسان نیە لە شۆێنیکی وەک گەلەری ھای ورد (Hayward Gallery) کارەکانی پیشان بدرێت. ئەم گەلەرییە لە ساڵی ١٩٦٨ دا کرایەوە کە لە لایەن (Higgs and Hill) کە کۆمپانییەکی بیناسازی گەورە بەریتانیاییەوە دروست کراوە وە بیرۆکەی دیزانەکەشی لەسەر ھۆڵی مەلیکـە ئلـیزابێس وەرگیراوە.
بەھجەت عومەر دەرچووی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانییە لە ساڵی ١٩٩٧ وە لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی بەکالۆرێسی بە پلەی یەکەم لە زانکۆی ستارففۆردشێر (Staffordshire )لە ووڵاتی بەریتانیا بە دەست ھێناوە.لە فیستڤاڵەدا ھونەرمەند بە چوار کاری ھێڵکاری گەورە بەشداری کردووە وە ھونەرمەند بەم شێوەیە لەسەر کارەکانی دەدوێت:
لە مەنفـــــادا ئەمە سەرچاوەی سروشی کارەکانمە.
سروشی کارەکانم سەرچاوەکەی لە وێنەی ناسنامەکەمەوە بۆ دروست بوو ئەویش کاتێک کامێرەکەمم وە سکانەرێک بەکارھێنا بۆ گرتنی وێنەیەکی خۆم کە دەبوایە بە کاتێکی زۆر خێرا و لە رێگای ئیمەیلەوە ڕەوانەی پارێزەرەکەمی بکەم لە لەندەن, لەبەر ئەوەی دەبوایە زۆر خێرا و بەشێوەیەکی زۆر پاک وێنەکانم بگرتایە, بە رێکەوت یەکێک لە وێنەکان لە کاتی گرتنیدا لێڵ دەرچوو وە ئەمەش بووە بیرۆکەیەکی خواستراو و زۆر باش بۆ ھەموو ئەوکاتانەی کە من لە بەریتانیـا ژیاوم وە لە رێگای کارەکانمەوە دەمەوێت بینـــەر سەرنجێک لە ئەزموونەکانم وەربگرێت.)
ھونەرمەند بۆ زیاتر جۆشدانی ھێڵەکانی وە بۆ ئەوەی ھەر ھێڵێک ببێتە ووشەیەک لەگەڵ کارکردنیدا گۆیی بۆ چیرۆکی کەسەکان ڕاگرتووە کە ھەریەکەیان (بە خودی ھونەرمەندیشەوە) چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشی لە ژیانی گێراوەتەوە وە ھونەرمەند تەنھا بەوەوە نەوەستاوە کە ھێلەکان تەنھا بە چاو ببینرێن بە ڵکو دەنگی خشە خشی ھێڵکانی تۆمار کردووە بە تێکەڵاوو بوون بە دەنگی گێڕەرەوەی چیرۆکەکان وە لەگەڵ ھەڵچوونی کەسەکاندا ھێڵەکانیش ھەم ئاھەنگیان وەرگرتووە.
ئەوەی لەم کارانەی بەھجەت دا دەبینرێت تەنھا چەند پۆترێتێک نیە کە لە سەردەمی خۆێندنی پەیمانگادا بەرامبەر کەسێک ڕادەوەستا و وێنەی دەکێشا ئەگەر چی ئەوانە ھەمووی ئەزموونێکی زۆر چرَوپڕی بە بەھجەت بەخشیووە وە بوونەتە بنەمایکی پتەوە بۆ ئەمڕۆ بەڵام ئێستا ئەم ئەزموونە لای بەھجەت دەوڵمەندتر بووە وە تێکەڵاو بە ھونەری ھاوچەرخ کار دەکات.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کارەکانی ھونەرمەند ئەم لینکانە بەکار بھێنە:
http://behjaturl.tumblr.com/archive
http://www.thisisstaffordshire.co.uk/news/Let-s-finish-job-create-singing-Cultural-Quarter/article-٣٦١٥٦٥٣-detail/article.html
http://www.thisisstaffordshire.co.uk/news/Behjat-s-work-goes-exhibition/article-٣٥٩٨٩٨٥-detail/article.html