توانا تەھا- سۆران
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩-١١-٢٠١٢، لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رێوڕەسمی دەسنیشانکردنی باشترین پڕۆژە ئەکادیمییەکان. بە ئامادەبونی وەزیری زانست و زانکۆکانی بەریتانیا David Willetts بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە نەریتێکی ساڵانەی زانکۆکانی بەریتانیەو یەکێکە لەگرنگترین بۆنە ئەکادیمیەکانی وڵاتی بەریتانیا کە دەزگاکانی راگەیاندن و سەرجەم ناوەندە ئەکادیمیەکانی ئەم وڵاتە سەڵانە بە گرنگیەکی زۆرەوە چاوەڕونی ئەنجامی پێشبرکێیەکان دەکەن.
ئەم پێشبڕکێیانە چەندین بواری ئەکادیمی گرنگ دەگرێتەوە خۆی، زانکۆی مارجونی بەریتانی بە ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سۆران لە پێشبڕکێی باشترین پڕۆژەی ھاوکاری نێودەوڵەتی بەژداری کرد کە بریتی و لەدامەزراندنی سەنتەری نێودەوڵەتی زمان و گەشەپێدانی ئەکادیمی(CLAD) لەشاری سۆران”.
لای خۆشیەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری زانستی، دکتۆر ھاوڕێ مەنسوڕ بەگ، گووتی “کە پڕۆژەکامان بە باشترین شەش پڕۆژە ھەڵبژێردرا لەسەر ئاستی ھەموو زانکۆکانی بەریتانیا. لە سەر شاشەی ناو ھۆڵی مەڕاسیمەکە لەبەرچاوی پتر لە دوو ھەزار میوانی تایبەتی ئەکادیمی و زانستی و بڕیار بەدەست لەم وڵاتە ناوی کوردستان و دەڤەری ئازیزی سۆران و زانکۆکەمان کەوتە بەردیدی ئامادەبوان”. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا یاردەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران گووتیشی “ئەکتەرو کەسایەتی میدیای ناوداری بەریتانی و جیھانی David Williams مەڕاسیمەکەی بەڕێوەبردو ھەر لەلایەن ئەویشەوە پڕۆژەی زانکۆی سۆران خرایە ڕوو”. ھەروەھا زانکۆی سۆران تاکەنوێنەری کوردستان بوو لەم گردبونەوە ئەکادیمیە گرنگە. کە لەوڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو”.