عه‌لی ڕه‌زا قوربانی و دۆرساف هه‌مه‌دانی له پڕۆژه موزیکی عومه‌ری خه‌یام که بڕیاره زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان بگه‌ڕێت ئه‌مجاره‌یان گه‌یشتنه پاریسی پایته‌خت و له کۆنسێرتێکی بێ وێنه‌دا گوێگرانی موزیکیان سه‌رسام کرد. له که‌شێکی موزیکی عه‌ره‌بی فارسی جارێکی تر به ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند گوێگرانیان نوقمی نێو چوارینه‌کانی خه‌یام کرد.
ته‌واوی ئه‌م کۆنسێرته له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ARTE تۆمارکراوه و ئێستا ده‌توانن له ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه ئێوه‌ش بڕۆنه نێو بێده‌نگی هۆڵی کۆنسێرت و تام و چێژی موزیکی کلاسیک.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌گه‌ڵ گروپی موزیک تاکه کورد که به‌شداری ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌ویش هه‌ژار زه‌هاویه و له لێدوانێکدا بۆ چرا ڕایگه‌یاندو ووتی” من وه‌ک کوردێک زۆر خۆشحاڵم که به‌شدارم له پڕۆژه‌یه‌کی ئاوا سه‌رنجڕاکێش و گرنگ که به نیازه زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان بگه‌ڕێت. له‌م پڕۆژه موزیکیه تام و چێژی هونه‌ری هه‌ردوو جیهانی فارسی-عه‌ره‌بی ده‌بیسرێت، ئومێده‌وارم کوردیش لێی بێبه‌ش نه‌بێت”.