مەنسوور جیهانی ـ سینەماکاری کورد خاتوو “پووران درەخشەندە” بە بۆنەی هەوڵە ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ” لە وڵاتی هیندستانی بەدەستهێنا.
سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ” Global بە بەرهەمی سینەماکارانی 80 وڵاتی جیهان؛ لە ڕۆژانی 26 تا 28ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی ئۆنلاین لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و خانمە سینەماکاری کرماشانی “پووران درەخشەندە” دەرهێنەریی بەزموون و ناوداریی سینەمای کوردستان و ئێران کە بە هەموو بەرهەمە بڵنیدە سینەماییەکانییەوە لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشداریی کرد، بە بۆنەی هەوڵە ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواریی سینەما و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی؛ خەڵاتی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بۆخۆی مسۆگر کرد.
ڕێوڕەسمی کۆتایی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ”، ڕۆژی هەینی 27ی نۆڤەمبەری 2020 لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و خەڵاتەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان دابەشکرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گلۆباڵ” کە هەر ساڵە بە هەوڵی “مەروە ستۆدیۆ” Marwah Studios بەڕێوەدەچێت؛ یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە جیهان دێتەئەژمار کە جەوهەرە و هێزیی سینەمای بە یەکگریی لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی لە پەیوەندیی لەگەڵ فیلمسازانی خوێندکار، هۆگرانی هونەریی سینەما و هەروەها سینەماکاران جەژن دەگرێت و ئایدیا سەرەکییەکەشی داڕشتنێکی پێرفشناڵی چیرۆکێکی گونجاوە، کە لە ڕێگای فیلمێکی سینەمایی درەوشاوەوە، بینەرانی جیهانیش بۆلای خۆی ڕابکێشێت.
خاتوو “پووران درەخشەندە” لە ئێستادا، لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی “بێدەنگ! کوڕەکان ناگرین” دایە؛ کە بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ستافە پێرفشناڵەکەی لە باروودۆخێکی گونجاو و بە ڕچاوگرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان، بە زووترین کات دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر:
http://gffn.org/13th-global-film-festival-2020/