ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك : پرۆسه‌ی ئاشتی و برایه‌تی بۆ که‌رکووك دوای ئه‌و پرۆسه‌یه دێت که له ساڵی 2005 وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به هاوکاری هاوه‌ڵه‌کانی توانیان درنده‌ترین رێژمی دیکتاتۆریه‌ت سه‌رده‌م حزبی به‌عسی تاك برۆخێنن که سه‌دام حوسین سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد وه له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا له دووبه‌ره‌کی و کاول کاری و جێ هێشتنی قوتابخانه‌ی روخاندن و تۆقاندن بکاته به‌رنامه خۆی.
به‌لام له دوای ئه‌و پرۆسه‌یه ئازادی بۆ عێراق و کوردستان کوورده‌کانی شاری که‌رکووك توانیان سوود له بریای ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌لات وه‌ر بگرن وه ماده‌ی 140 دوایی که ئاسه‌واری به ته‌عریب کردن له‌ناو به‌رن.
بێگومان له‌به‌ر خاتری خاتران کورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا به ده‌ست تێ وه‌دانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو ئیران و تورکیا‌و سعودیه و ووولاتانی سه‌یف ول العه‌ره‌ب خاتری ئه‌انه‌ی گرت که هاوکێشه‌کان راست بکاته‌وه به نانێك بۆ من کولێره یه‌کیش بۆ تۆ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مارتی 2010 دا هه‌ر هه‌موو ده‌زانین کورد زیاتره له‌که‌رکووك وه کورد قوربانی زۆری بۆ داوه هه‌ر له سالانی سی یه‌کانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مرۆی ده‌سه‌لاتی شێعه که چه‌ندین پرۆتۆکۆڵ و رێكه‌وتنیان ئیزا کردوه بۆ که‌رکووك به‌لام ئه‌نجامه‌که‌ی به ته‌عادول یه‌کسانی ده‌رچوو؟ هه‌زاران پرسیار کراوه، به‌لام؟
پایته‌ختی رۆشنبیری عێراق که‌رکووکه به حه‌زی تورکمان و عه‌ره‌ب .. به‌شداری کورد ئیجباری یه ،، به بێ گاڵته. وه به‌شداریش بوون له مه‌راسیمه‌که‌دا ، ووتاره‌که‌ی وه‌زیری رۆشنبیریش به‌ره‌ی تورکمانی سه‌خڵه‌ت کرد وه ده‌رچوون له خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی جه‌نابی وه‌زیر، رۆڵی پارێزگا له ژێر فیشارێکی نێو ده‌وڵه‌تی و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردایه، به ئاستێك که‌له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌غداو برا عه‌ره‌به‌کاندا یه‌ك ده‌سته‌ن و رازین به هه‌موو بریاریك، هونه‌رمه‌ندێکی عه‌ره‌بی به‌ناوی (
هاتوه بۆ که‌رکووك که په‌یکه‌رێکی سه‌یفول العه‌ره‌ب دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه به‌ناوی ( ملتقی الشمال و الجنوب) پاشان به‌ناوی دار خورماکانی دیالی،به دیزانێکی هاوچه‌رخ که به برۆنزیش دا برێژێت من له نزیکه‌وه ووتووێژم کرد له‌گه‌ڵیدا وه خۆی گێڵ ده‌کرد له نیه‌ته‌کانی ، بۆ نمونه من په‌یکه‌رو دیزاینه‌که‌م بۆ باس کرد که که‌ره‌سته‌و فیکره‌که‌ی باسی چی ده‌کات، له لایه‌ك په‌ری دار خورماکانی دیالی وه له لایه‌کی تره‌وه شمشێره ئاسنینه‌که‌ی عه‌ره‌ب که سه‌دام حوسین کردی به ملی منداڵێکی کوردا؟
مه‌شخه‌ڵی ئازادی سه‌یف واعروبهش له‌سه‌ری پهیکهرهکهوهیه ، کورد واته ده‌سه‌لاتی کوردی به‌نه‌خووێن شله بۆ بریاره‌کانی کل و گوێ ی ده‌کات واته رازی یه له‌سه‌ر دانانی، لهکاتێکدائیمه 7 په‌یمانگای هونه‌ریمان له کوردستان هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له‌که‌رکووك وه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار و پهیکهرسازمان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ، تا ئیستا کۆمه‌ڵه په‌یکه‌رێك بۆ که‌رکووك کراوه به‌لام جێگای سه‌ره‌نجن وه هاتنی ئه‌م که‌سایه‌تی یه بۆ خۆی دروست کردنی قه‌یرانێکه بۆ کورد وه بۆ پارته کوردی یه‌کان له‌کاتێکدا شاری که‌رکووك ته‌نها له شار ناچێت له رووی خزمه‌ت گوزاری و پاك سازی یه‌وه؟ برۆ ته‌ماشای شه‌قام و شاره‌که بکه بزانه لاشه‌ی حه‌یوانی مردوو وه پاشماوه‌ی خۆڵ و ئاو ئاوه‌رۆ چی به که‌رکووکی دڵ و قودسی کوردستان کردوه، پارێزگا کورده ئه‌نجومه‌ن کورده لق کورده مه‌ڵبه‌ند کورده پۆلیس و ئاسایشش هه‌ر کورده؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیزانێکی سه‌یف و العروبه دێنن بۆ که‌رکووك وه به به‌رده‌م ئه‌وانیشدا تێ ده‌په‌رێت و شل وهلامن ؟ واته رازین به‌لام کل و گوێ کردن ؟
کوردایه‌تی له‌که‌رکووك کاڵ بۆته‌وه به شێوه‌یه‌ك ته‌نها خۆیان ده‌زانن که پاره‌و بودجه‌ی زۆری بۆ سه‌رف نه‌که‌ن ، وه خۆیان بپارێزنن له شکاندنی کورسی یه‌کانیان؟له‌وه ده‌چێت شه‌ری که‌رکووك له سه‌رو قهڵباندا بێت ، بۆیه رازی بوون بۆ دار خورماکانی دیالی و شمشێره ئاسنینه‌که که ملی ئه‌نفاله‌کانی بریوه له‌که‌رکووکدا ده‌بێته هێمای سه‌رکه‌وتن که که‌رکووك عه‌ره‌بی یه‌و هه‌ر به عه‌ره‌بێتی له چاوی عه‌ره‌به‌کانه‌وه ده‌مێنێته‌وه؟