وردیله شیعر : فـه‌هـد گـرده‌وانـی
1
له باخچه‌ی پرسیاره‌کان
غه‌زه‌لی وه‌ڵامم
گوڵه‌کان
تێر ئاو ده‌کات.
2
یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌فه‌ری دووریم.
له قوڵایی برسیی بووندا
ده‌ست پێده‌کات.
3
ده‌پرسی زه‌مه‌نی
پرسیاره‌کان و برسی یاتی
چه‌نده.
وه‌ڵام له شادهمارهکانم
وشک ده‌کات.
4
له هه‌ر به‌ردێک
ورد ده‌بمه‌وه،
زگم به منداڵه‌کانی
ئه‌و به‌رده‌ستانه
ده‌سووتێ.
5
ئه‌و پیره‌ژنه‌ی
ددانه‌کانی ون کردبوو ،
له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی دۆزیه‌وه ،
به‌ڵام…ئاخ رزیوو بوون .
6
ئه‌و کچه‌ی
له ئه‌نفاڵی یه‌که‌مدا ،
به زۆری کون کرابوو
گونده‌که‌شی کاول کرابوو
منداڵه‌کانی دراوسێ یان
زینده‌به‌چاڵ کرابوون .
له ڕۆژی نه‌ورۆز دا
خۆی سووتاند و بووه خۆڵه‌مێش .
7
پیره‌مێردێک به گۆچانه‌وه ،
له‌به‌رده‌م پارکی هه‌ولێر
ده‌په‌ڕیه‌وه .
ئۆتۆمۆبیلهکی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکی
پانی کرده‌ووه .
پۆلیسی هاتووچۆ
هاواری کرد [ستۆپ].
سه‌ربازه‌کان ڕانه‌وه‌ستان ،
پۆلیسه‌که له داخان
له شوێنی خۆی
گولـلـه‌یه‌کی له‌خۆی دا و خۆی کوشت .
8
له ئاسمانه‌وه
وشه‌کان ده‌بارن و
له شیری سه‌لاحه‌دیین
کۆ ده‌بنه‌وه .
فه‌له‌ستین رزگار ده‌کات .
به‌ڵام کوردستان
به که‌ساسی ده‌هێلیته‌وه و
کورده‌کانیش
له میسر و ئوردن و فه‌له‌ستین
نیشته‌جێ ده‌کات .
9
له سه‌ر پشتی ژێ ی
که‌مان و عوود پاڵ ده‌ده‌مه‌وه .
سێبه‌ری دار به‌ڕووه‌کان
به خۆم داده‌ده‌م .
له ته‌نیشت جۆگه‌له‌ی نه‌وت[نه‌فت]
ده‌خه‌وم .
نازانم بۆ 17 ساڵه
له به‌هاردا…سه‌ما ناکه‌م.
له هاویندا…فێنک نابمه‌وه.
له‌زستاندا…گه‌رم نابمه‌وه .
10/10 هه‌تا 10/ 11/2008 سوندبـیـبـاری/سوید