م.عه‌ونی خۆشناو: له ئه‌نجامی چاره‌سه‌ر نه‌کردن و هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا، که‌ش و هه‌وای سیاسی به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی ده‌چێت، له جیاتی بیرکردنه‌وه به لۆژیکی ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان و ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌مکی هاووڵاتیبوون و داکۆکیکردن له ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو گه‌ڵانی عێڕاقدا، به‌ڵام به‌بێ ڕه‌چاوکردنی به‌ڵێننامه‌کان و په‌ند وه‌رگرتن له حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق به هۆکاری شه‌ڕانگێزی و دیکتاتۆری، چاره‌نووسیان زبڵدانی مێژوو بوو!! له کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراتیدا هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوری و ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بییه‌کان پارێزراون، به‌ڵام له وڵاتی عێڕاقدا هێشتا ئه‌و ئازادییه فه‌راهه‌م نه‌بووه، چونکه سیسته‌می حوکمڕانی له عێراقی نوێ‌دا دامه‌زراوه‌یی نیه، وه باکگڕاوهندێکی دیموکراسی نیه بۆ شێوازی حوکمڕانی له وڵاتێکی فڕه ڕه‌نگ و فڕه نه‌ته‌وه و فڕه ئاین و مه‌زهه‌ب، له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و میتۆده بۆ حوکمڕانی هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و تاکڕه‌وی و عه‌سکه‌رتاریی و دیکتاتۆری هه‌نگاو ده‌نێن.
پێکهێنانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی دیجله یه‌کێکه له‌و هه‌نگاوانه، به بیانوی سه‌قامگیرکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان، کاری تێکده‌رانه و ده‌ستتێوه‌ردان له ناوچه به‌زۆر دابڕێنراوه‌کان ده‌که‌ن و هه‌وڵی په‌راوێز خستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ده‌ن له‌و ده‌ڤه‌رانه. بۆیه ئێمه‌ی کوردستانیان پێویستیمان به هاوکاری و ته‌بایی و یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتی هه‌یه، تاکو به‌و یه‌کهه‌ڵوێستیه ده‌نگی ناڕه‌زاییمان له دژی دیکتاتۆری داگیرکا‌ر به‌رز که‌ینه‌وه، به شێوازێکی مه‌ده‌نییانه و خه‌باتێکی هاوچه‌رخیانه پشتیوانی له هاونیشتمانه‌کانمان له کوردستان بکه‌ین، تاکی کورد له ناوچه به‌زۆر دابرێنراوه‌کان له دۆخێکی سه‌خت و دژوار و هه‌ستیاردان و به دڵه‌ڕاوکێ ژیان ده‌گوزه‌رێنن، کاری هه‌نووکه‌ییمان پێویستیمان به خۆسازدان و خۆڕێکخستنه‌وه هه‌یه، هه‌موومان وێرای ئایدیای جیاواز و بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز‌و تێڕوانینی جیاواز له بارودۆخه‌کان، پشت و په‌نای یه‌کبین و گیانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رخودان له نێوماندا په‌ره پێبده‌ین، ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانین هێشتا ڕێگای تێکۆشان و به‌رخودان سه‌خت و ئاڵۆزه، زۆرمان ماوه سه‌رجه‌م مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، هاوده‌نگی و پشتیوانیمان له هاونیشتمانانی وڵات له‌به‌ر خاتری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان نیه، به‌ڵکو په‌رۆشیمانه بۆ نه‌ته‌وه و خاک .. زۆربه‌مان ڕه‌خنه‌و گڵهییمان له گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری و شێوازی حوکمڕانی کوردستان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان چارهنووسسازترو گرنگتره له‌و جۆره گله‌ییانه، هه‌ڕه‌شه‌ی هێز له دژی ئه‌زموونه‌که‌مان ده‌کرێت و داوای پاشه‌کشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌که‌ن، له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی هێشتا نه گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان، هێشتا ئایدیای توانه‌وه و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی له نێو هزر و ئه‌ندێشه‌ی عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کان ته‌راتێن ده‌کات و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێم و گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانی و ئارامی کوردستانیان پێ قبول ناکرێت، بۆیه هه‌ر ڕۆژه و به شێوازێ لێدوانی بێ بنه‌ماو ئاگرینی و شه‌ڕانگێزی له میدیاکان له دژی کورد ده‌ده‌ن و تاوناتاوێ له هه‌وڵی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و تێکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌که‌دان ..
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردستانیانی تاراوگه کاراکته‌رێکی کاراو زیندوو دانه‌بڕاوی ئه‌و واقیعه‌ی کوردستانین، ئه‌رکی سه‌رشانمانه له پرۆسه‌ی گۆڕانکاری و کوده‌تا دژ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، ڕۆڵی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆمان ببینین، له زووترین کاتدا ئاماده‌کاری بۆ پێشهاته‌کان بکه‌ین و له هه‌موو وڵاته‌کاندا له ژێر چه‌تری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆمان ساز و ئاماده که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویستدا له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستین، له سه‌رجه‌م پایته‌خته‌کانی وڵاتانی جیهان و له‌به‌رده‌م شوێنه فه‌رمییه‌کان و نووسینگه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و به شێوازێکی شارستانیانه گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ین و بیکه‌ینه مه‌یدانی چاڵاکی مه‌ده‌نی و خۆپیشاندان و مانگرتن و که‌مپین ڕابگه‌یێنین بۆ پشتیوانی له هاونیشتمانه‌کانمان له کوردستان، په‌یامی هاوده‌نگی و هاوسۆزی و هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستیان پێڕابگهیێنین، بلێین ئه‌گه‌ر ئێوه به گیان به‌رگری له خاک و نیشتمان بکه‌ن، ئێمه‌ش له تاراوگه به هۆی گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و چاڵاکی مه‌ده‌نی و دیبڵۆماسی، په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین به گوێچکه‌ی مرۆڤدۆستانی جیهان، به‌و شێوازه ده‌توانین ببینه قه‌ڵغانێکی پۆڵایین بۆ کورد و کوردستان ..
هیواخوازین کوردستانیانی تاراوگه به‌گشتی و پارت و لایه‌نه سیاسییه کوردستانیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاکوانانی سیاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به گرنگیه‌وه له‌م په‌یامه بڕوانن و کاری جدی له‌سه‌ر بکه‌ن، له هه‌ر ووڵاتێک چالاکوانه‌کان ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه بگرنه ئه‌ستۆ..
مه‌پرسه نیشتمانه‌که‌ت چیت بۆ ده‌کات؟! تۆ له خۆت بپرسه چی بۆ نیشتمانه‌که‌ت ده‌که‌یت؟.
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
0031633724544