تابلۆ حه‌سه‌ن :جیهانی نوێ فێری کردین که هه‌مو کارێک پیاو بتوانێت ئه‌نجامی بدات ئافره‌تیش ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات ، ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕاستیه مه‌یدانی جه‌نگ و پارتیزانیش ده‌گرێته‌وه که تا کاتێکی نزیک به جوهدێکی پیاوانه ده‌ناسرایه‌وه، به‌ڵام له هه‌ردو نیوه‌که‌ی جیهان ، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، تا ئێستاش وه‌کو رێژه ده‌بینین هێشتا ئافره‌ت له فارگۆنه‌کانی دواوه‌ی ترێنی یه‌کسانیدا هه‌ناسه‌بڕکێی گه‌یشتنن به وێستگه‌ی ژیان .
تاوه‌کو ئێستا هه‌مو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی ژن ده‌نووسنه‌وه جگه له یه‌کێکیان که باسه‌کانی بۆ یه‌کسانی ته‌رخان کردووه هه‌مو دێن باس له مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن و هه‌ندێ بیرۆکه‌ی لاواز ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه بێئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام و نووسینه‌کانیان هیچی لێسهوزباێتهوه، هۆکاریش ئه‌وه‌یه که بیرۆکه‌که له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه ، چونکه تۆ که باس له شتێک ده‌که‌یت که ناوی ( ماف ) ه و هی ئافره‌ته و گوایه زه‌وت کراوه واتای ئه‌وه‌یه که به ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه پرۆسه‌که په‌کی ده‌که‌وێت و مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی ده‌بێته قوربانی چه‌ند مافێکی سه‌ره‌تایی و کۆمه‌ڵگاش هه‌ر به ئهفلیجی ده‌مێنێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له که گه‌وره‌که بکرێته‌وه و بکرێت به مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی پیاو ژن له پرۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و پرۆژه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگا و پرۆژه‌ی به‌گڕخستنه‌وه‌ی هه‌مو هزر و وزه‌کان له بواره‌کانی سیاسه‌ت و ئابوری و کلتوور وهتد ده‌توانین به ده‌ره‌نجامی گه‌وه‌ره‌وه له ماوه‌یه‌کی کورت یان درێژدا ده‌رچین، ئه‌م پێناسه خاڵێ ناوه‌ندی ناوه‌رۆکی پرۆژه‌که‌ی خاتو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بوو کاتێک به وزه و هزرێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هاته‌وه وڵات پۆستی راوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی گرته ئه‌ستۆ به‌ڵام ئه‌فسوس دوای ماوه‌یه‌کی کورت که‌وته ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له نێو دوو که‌وانه‌ی حیزبایه‌تیدا به‌ند بکه‌ن و پرۆژه‌که‌ش له ناو دیلانه‌دا خنکێندرا .
ئێستا له وڵاتانی جیهان و له کوردستانیش کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت له مه‌یدانی سیاسه‌تدا کار ده‌که‌ن به‌ڵام ره‌نگه مرۆڤ بتوانێت خاڵی جیاوازی نێوانیان بدۆزێته‌وه ، هه‌ر بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی خۆمان زوربه‌ی زۆریان یان له رێگه‌ی حزبه‌وه هاتونه‌ته مه‌یدان ، یان پێناسه‌ی باوک یان برایان هه‌ڵگرتووه ،هه‌ر ئه‌وانه‌ش له فرسه‌تێکدا ده‌بینین پیتی دالێک ده‌لکێت به ناوه‌کانیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی نه له نووسیندا نه له وتووێژدا توانه‌مای خوێندکارێکیان هه‌بێت ، هه‌ر ئه‌مانه‌ش ده‌بینین له پۆسته جیاوازه‌کاندا دووباره و سێباره ده‌کرێنه‌وه و ههمیشی له ژێڕ ناونیشانی به‌شداری ئافره‌ت له ئیداره و حوکمڕانیدا به شێوه‌یه‌کی وا له زاری هه‌مو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردستان نیشانه‌یه‌کی پرسیاری ڕاست کردوه‌ته‌وه ، ئه‌ی کوا مافی به‌شداری کردن بۆ هه‌زاران ئافره‌تی خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز و خاوه‌ن دڵسۆزی ڕاسته‌قینه بۆ خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆیان ؟.
ده‌بێت سه‌رتاپای حزبه‌کان نه‌ک ته‌نها هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵات به جدی موراجه‌عه‌ی که‌یسی به‌شداریکردنی ئافره‌ت بکه‌ن له حوکمڕانیدا ، ئێستا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ هیچ ناوێک بکه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ئه‌نجامی کاره‌کانی ئافره‌ته درووستکراوه‌کان بکه‌ین ده‌بینین جگه له رووکه‌شی ته‌نکی به‌شداری کردنی ئافره‌ت هیچ ئه‌نجامێک به‌دی ناکه‌ین بۆ خزمه‌تی کوردستان ، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات که به سه‌رکردایه‌تی کورد بڵێین ، فه‌رمون ، یان به‌شداری کردنی ئافره‌ت به جدی وه‌رگرن ، یان هه‌مو پۆسته‌کان ببه‌خشنه پیاوه سمێلقهیتانهکان و چیتر باس له پرۆسه‌ی به‌شداری ژن مه‌که‌ن .
لێره‌دا پێویسته بڵێین که ده‌کرێت کچ یان کورانی سه‌رکرده یان شه‌هیدی ( تایبه‌ت ) یان ژنانی به‌رپرسه‌کان که‌سانی به توانا بن ، مه‌رج نیه هه‌مویان بێبه‌رهه‌م بن ، به‌ڵام خۆ ده‌بێت به پرۆسه‌یه‌کی شه‌فاف و ئاشکرا و به پێی کۆکردنوه‌ی خاڵ پۆست بگرنه ده‌ست نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه ، به‌و شیوه‌یه‌ش ده‌توانین بڵێین کارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ین که تێیدا نه شیش بسووتێ و نه که‌باب و یه‌کێک له ده‌رگاکانی گه‌نده‌ڵی هه‌تا هه‌تایه داده‌خه‌ین که ناوی ده‌رگای مه‌حسوبیه‌ت و مهنسووبیهته ، به‌و کاره‌ش هه‌م کۆمه‌ڵگا و هه‌م خودی پارته‌کان و هه‌م ژنانیش به شێوه‌یه‌کی گشتی سووتمهند ده‌بن له‌و پرۆژه‌دا.
ده‌با هه‌ر له ئێستاوه بکه‌وینه جێبه‌جێکرنی ئه‌م پرۆسه‌یه ، هه‌ر ئێستا ، نه‌ک به‌یانی چونکه وه‌کو ده‌ڵێن کات وه‌کو تیغی خه‌نجه‌ر وایه گه‌ر نه‌یبڕی ده‌تبڕێت .