پێشکه‌شه به ( شنه‌ی ) پورزام که له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌کاتی منداڵ بوندا له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌یدا
ڕۆحی پاکیان له‌گه‌ڵ په‌پوله‌دا بۆ ئاسمان فڕی
ئه‌ی په‌پوله بێ نازه‌که
له‌وه‌تای تۆ سه‌فه‌رت کردووه
هه‌موو شه‌وێک مانگ بۆت ئه‌گری و
ئاسمان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێراندا ڕاتئهژهنێ و
زه‌وی بهخهماوت ڕوخسار ئه‌شوات
ئه‌ی په‌پوله خه‌مباره‌که
دوای سیانزه ساڵ کۆچی دایکت
دوای سیانزه ساڵ چاو به‌گریان
دوای ته‌مه‌نێک له بێ سۆزی
که‌ی واده‌ی سه‌فه‌ری دوور بوو
که‌ی واده‌ی سه‌فه‌ری سوور بوو
تۆ هه‌موو شه‌و بۆ تانیایی
خۆت‌و خوداوه‌ند ئه‌گریای
هه‌رله‌لای خۆت باسی بێنازی خۆت ئه‌کرد
تۆتهنیایت زۆر خۆش ئه‌ویست
چونکه هه‌رئه‌و له‌نهێنی
بێده‌نگییه‌که‌ی تۆ ئه‌گه‌یشت
ئه‌ی په‌پوله بێ نازه‌که
ئێستا کانه سه‌رله‌سه‌ر خۆڵ ڕاکشاوی
یان سه‌ر له‌سه‌ر ڕانی دایکت
ئیستا کانه له‌گه‌ڵ دایکت
باسی ته‌مه‌نی کورتی یه‌کترو
باسی به‌دبه‌ختی یه‌کترو
باسی گریانی یه‌ک ئه‌که‌ن بۆیه‌کتری
ئه‌ی په‌پوله تاقانه‌که
تۆقهدهرت وابوو
کهنهتوانی له‌باوه‌شی دایکتا که‌مێک بنووی
قه‌ده‌ر ویستی
کۆرپه‌که‌شت له‌باوه‌شی خۆتدا نه‌نوێ
ئێستاکانه تۆ
له‌باوه‌شی دایکتا ڕاکشاوی
کۆرپه‌که‌شت له‌سه‌ر سنگت ڕائه‌ژه‌نی
ههرسێکیشتان له‌ماڵی بێکه‌سیدا ڕاکشاون
چه‌ند ته‌مه‌نێکی کورتت بوو
چه‌ند ته‌مه‌نێکی پڕخه‌م و پڕژانت بوو
تۆقهدهرت وابوو
که‌به‌بێ دایک گه‌وره ببیت
به‌بێ دایکیش چاو لێک بنێیت
ته‌نیا په‌ری ڕوخساری وه‌ک تۆ ته‌نیا بوو
ته‌نیا نه‌وره‌س وه‌ک تۆ دایم سه‌رمای بوو
ته‌نیا ڕوبار وه‌ک تۆ چاو پڕله‌گریان بوو
ئه‌ی په‌پوله بێ دایکه‌که
ئه‌وه‌ی ڕۆژێک تۆی ناسیبێ
ئه‌وه‌ی ساتێک تۆی بینیبێ
هه‌رکه‌س هه‌واڵتی بیستبێ
هه‌رکه‌س گوێی له‌ده‌نگت بوبێ
ئه‌گه‌ر دڵیشی به‌رد بوبێ
باوه‌ڕ بکه بۆت گریاوه
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم