هۆنراوه‌ی له‌تیـف عومه‌ر
بۆتههـلیلهی ژانه‌کانی
ژانهکوشت ژن
له‌سه‌ر سینه‌م حه‌سره‌ت ئاهێک
بۆ خه‌ڵوه‌تم ساتی گرتوه
تابخوێنێ
دوعایه‌کی حه‌سره‌ت نه‌دیو
له‌جه‌سه‌تی په‌پوله‌یه‌کی ڕووت و قوت
له‌نێو دڕکی دارستانی قێزهوێندا
سهراسهرکه قژو ریشی
کوڵکن لـــهحهز
تــــاوان له‌شه‌و
شه‌و لــه جه‌سه‌ت
جه‌سه‌ت لهبــهرد
بـــــهرد له لـێزمه
لێزمه له وان
هه‌ر شمشێره له‌سه‌ر گه‌ردن
به‌رزه‌باڵای شۆخهژنه دائه‌بارێ
له‌سه‌ر گۆپکه‌ی گوڵهه‌ناری
سینه‌ی ژنا هه‌ر گولهیهو ئهتهرزێنێ
به‌سه‌ری پێ و پا و پوزا
ناسکی که‌مه‌ر
تا دوابه‌شی له‌ش ئاژنا
له‌سه‌ر ته‌ختی نهرمهژن و
به‌رزی ژنا
لیزمه له‌وان دائه‌بارێ
به‌سه‌ر گیانی خه‌وتووی ڕوتی
ژێر ئازاری بارانی به‌رد
به‌سه‌ر گیانا
به‌سه‌ر سه‌ری دوعاکانی شه‌قامی شار
شهستهئهکات بارانی به‌رد
به‌سه‌ر قاچی
گرمۆڵهبوی لاشه گوڵێ
تازه خونچه‌ی
لهبلوری ئهمبههاره ده‌رکردوه
ههرخونچهیهو وا ناپشکوێ
له‌رێی گوڵا ، ناگاته گوڵ
له‌پشت دیواری نهێنی
ئاخۆ بڕیار کام بڕیار بێ
بۆسه‌ری کام
ژن ناسکۆڵه‌ی شۆخه ژن بێ
یاری به‌گه‌ردنی بکرێ
مه‌مکه‌کانی له‌نێو په‌نجه‌ی
تاوانی حه‌ز، له‌کام باوه‌ش سه‌ماکه‌ر بێ
ئاخۆئهمشهو
کام قاره‌مان بڕشێته‌وه
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی کام ته‌نکه ژن
چاوی تینوی له ئاڤایا تێسمرابێ
له‌م وه‌رزه‌یا چیتان نه‌کرد
له‌پاش مژین
ڕشانه‌وه
له‌ش هه‌ڵگوشین
له‌سه‌ر ته‌ختی لوسبهندی ڕوت
لهدهماخی ڕوتتانهوه، ڕفێنراوه
له‌هێلانه‌ی عه‌شقی جوانی
چیتان نه‌کرد؟
له‌سه‌ر گانی زۆره‌ملێی
ئه‌و حه‌زانه‌ی که شه‌هوه‌تی جهللادیتان
ڕژانهسهر گیانی ناسکی
ژنه‌کانمان
خوشکه‌کانمان
دایکهکهنمان
ههتابڵێم کچه‌کانمان
****