زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى هونه‌رمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى كورد شڤان په‌روه‌رمان بیست له‌لایه‌ن پۆلیستى كه‌نه‌داوه زۆر پیَى نیگه‌ران بوین چونكه هونه‌رمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ناكریَت لهژیَر فشارى ده‌وڵه‌تى توركیادا قوڵبه‌ست بكریَت. ئیَمه له‌گروپى رِۆژنامهنووسانى بێ سنورى كوردستان زۆر به‌توندى قۆڵبه‌ستكردنى هونه‌رمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى كورد شڤان په‌روه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسى كهنهدیهوه ئیدانه ده‌كه‌ین
داوا ده‌كه‌ین هه‌رچى زووتر ئازادبكریَت وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌م ووڵاته‌ش له‌به‌رده‌م میدیاكان داواى لیَبوردن له‌شڤان په‌روه‌ر و سه‌رجه‌م گه‌لى كورد بكات چونكه به‌م كاره‌یان دڵى ته‌واوى گه‌لیان ئازار دا بۆیه پیَویسته سهرهرِاى داواى لیَبوردن قه‌ره‌بووى مادى و مه‌عنه‌وى هونه‌رمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى كورد بكه‌ن و بهڵیَنیش بده‌ن جاریَكى تر هه‌ڵه‌ى لهمشییَوهیه دووباره نه‌كه‌نه‌وه چونكه گه‌لى كورد قبوڵى ناكات.
كاردۆ ئه‌مین
سه‌رپه‌رشتیارى گروپى رِۆژنامهنوسانى بآ سنورى كوردستان