پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به‌رووداوی هێرشكردنه سه‌ر ئیبراهیم تاتڵیساسو له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه بن.
دوێنێ (پێنجشه‌ممه) ده‌زگای جمهوریه‌تی تایبه‌ت له ئه‌سته‌مبوڵ له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس گۆرانیبێژ له توركیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌واو كرد‌و كه 58 فایلی كردبویهوهو تێیدا په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
ئاژانسی دۆزگێر مومهر ئه‌كاش له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاویكرده‌وه كه عه‌بدوڵڵا ئوچماكو حه‌وت هه‌ڤاڵی خۆی كههێرشیان كردۆته سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس و به‌سه‌ختی برینداریانكرد دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان ناوه‌و ووتویانه په‌كه‌كه له پشت ئێمه‌وه بووه، داداگای ئه‌و ولاَتهش زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ سێ له‌و كه‌سانه بڕیه‌وه كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابوو.
لای خۆیه‌وه، دۆستدار حه‌مۆ وته‌بیژی هێزی پاراستنی گه‌ل (باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) له‌لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی رتكردهوهو وتی “ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ نه‌ما به گه‌لی كوردی نه‌كات، هیچیشی پێنه‌ماوه ته‌نها درۆ‌و بوختان نه‌بیت، ئه‌گینا هیچ شتی له‌و جۆره نییه”.
ئیبراهیم تاتڵیساس له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو به‌سه‌ختی برینداربوو، دواتر له‌ئه‌ڵمانیا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا‌و له مردن رزگاریبوو.