جەبار حەبیب:
گۆرانی ده‌ربڕین هه‌ست و ناخی مرۆڤه ، گرنگترین که‌ره‌سته‌کانی ووشه‌یه،زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و ووشه‌یه گه‌ر زمانی خۆت نه‌بێ و تێکه‌ڵاوی خوێن وهه‌ستت نه‌بێت یادگاری و ڕابردووت له‌گه‌ڵ نه‌بێ بتوانی هه‌ستی ناخی خۆتی تێدا بدۆزیه‌وه. یان ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌ری ده‌بڕیت. فاکته‌ری سه‌ره‌کیش له‌گۆرانی سه‌رکه‌وتوو ده‌ربڕینی هه‌ست وڕاستگۆییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ووشانه‌ی ده‌ری ده‌بریت.
باشتر وابوو په‌رواز گۆرانییه‌کی کوردی ههڵبژاردبوایه (وه‌ره قوربانه‌که‌ی )حه‌سه‌ن زیره‌ك باشتر بوو له (مهگادیر)ی خه‌لیجی له‌و بڕوایه‌دام ئه‌ره‌به‌کانیش تام وچێژیان لهگۆرانیهکی کوردی زیاتر وه‌رده‌گرت ، بۆئه‌وان ستایلێکی نوێ بوو، گوێی ئه‌وان تێربووه له گۆرانی (مهگادیر)، به‌ڵام گۆرانیه‌کی کوردی بۆ ئه‌وان سه‌رنج ڕاکێش بوو هه‌ستی په‌رواز زیاتر ده‌رده‌که‌وت، هه‌رچه‌نده په‌رواز توانیی جۆره سه‌رکه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنێت له گۆرانی مهگادیر ،به‌ڵام له‌گۆرانی کوردی‌دا ئاستی به‌رزتر بوو نه‌وه‌ك ئه‌ره‌بی.من شانازی به‌خانمێکی کوردی وه‌ك (په‌رواز) ده‌که‌م که‌چه‌ند ئازا و بوێرانه به‌ده‌نگه پڕ هه‌سته‌که‌ی بووه بهئهستێرهییهکی گه‌ش له(ئه‌ره‌ب ئایدۆڵ) ،هیوادارم هیچ کوردێك درێغی نه‌کات له‌ده‌نگدان به‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم .