دیاره قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌سانێک که له هه‌وڵی به یاساکردن و دامهزارهوهکردنی ووڵات بن، کارێکی قورس و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام کاتێک ده‌بینین له یاساکان نادادپه‌وه‌ری به‌دیده‌کرێت، ناچارین له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات و هاووڵاتیدا قسه‌ی خۆمان هه‌بێت،
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به پشت به‌ستن به یاسای خانه‌نشین له مه‌ڕاسیمێکی مالئاوایدا چه‌کێکی 49 ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری به‌خشیه هه‌ر په‌له‌مانتارێکی خولی سێیه‌م و هاوکات په‌رله‌مانتاران هه‌رو له‌و رۆژه‌دا مامه‌له‌ی یاسای خانه‌نشین بوونیان جێبه‌جێکرد، ئه‌و یاسایه یاسایه‌کی زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لگا، چونکه پانتایی چینایه‌تی فراوان ده‌کات، کارمه‌ندێک دوای 30 ساڵ له کارگوزاری و خزمه‌تکردنی ووڵات به مووچه‌یه‌کی که‌م خانه‌نشین ده‌کڕێن و دوای هێنان و بردن و هیلاکییه‌کی به‌رده‌وام ئه‌وجا مامه‌له‌کان رای ده‌کرێن، به‌ڵام بۆ کاکی په‌رله‌مانتار به چه‌ند کاتژمێرێک خانه‌نشینه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت!! پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و ماندونه‌ناس وێرای ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره سه‌خته‌کانی خه‌بات، به مه‌رگی خۆی ئاماده‌ی تێکۆشان و به‌رخودان وبهرگریکردنبووه له ووڵات، دوای چه‌ندان جار فۆرم پڕکردنه‌وه‌و مامه‌له‌کردن هێشتا چاره‌نوسی خانه‌نشینه‌که‌ی دیار نیه و مووچه‌ی مانگانه‌ی چه‌ند ده‌بێت، زیندانیه‌ک به هۆکاری سیاسی دوای ئیهانه تێهه‌ڵدان، دوای نه‌درکاندنی نهێنیه‌کان، به‌زۆر ڕزگاربوون له ژێر په‌تی له سێداره‌دان، دوای سوێند و شاهیدو به‌ڵێندان، دوای چه‌ندان ساڵ چاوه‌روانی ئه‌وجا 500 هه‌زار دینار پێدان، به‌ڵام کاکی په‌رله‌مانتار له خۆشترین شوێنی نیشته‌جێبوون نزیک په‌رله‌مان و فێنکترین هۆلی په‌رله‌مان و خۆشترین خواردن و خواردنه‌وه‌و ئۆتۆمبێلی مۆدیل به‌رزو که‌سێکی ڕیزلێگیراو و مووچه‌یه‌کی پله به‌رزو ئه‌وجا پاداشت وخه‌لات!! ئه‌گه‌ر ئه‌وه نادادپه‌روه‌ری نه‌بێت ئه‌ی چییه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه به فیرۆدانی سامانی گشتی نه بێت چی ده‌گه‌یێنێ؟ هه‌رچه‌نده هه‌له‌که له یاساکه‌دایه، نامانه‌وێ که‌س تاوانبار و سه‌رزنشت بکه‌ین، به‌ڵام ده‌کرا یه‌کی له کاره‌کان هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بایه، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پانتایی چینایه‌تی، ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره له زۆربه‌ی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتارنی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان به پارێزه‌ری مافی هاووڵاتیان ده‌زانی و هاواریان ده‌کرد، ئه‌وه قوتی خه‌ڵکه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بکرێت، که‌چی ئه‌مڕۆ خۆیان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به فیرۆدانی سامانی گشتی بوون، که هیچ دادپه‌روه‌ریه‌ک تیا به‌دیناکرێت!! ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وێستگه‌ی کاروانی په‌رله‌مانتاری له نیوه‌ی ڕێگا خۆیان به‌بیانوی جۆراوجۆر له‌و کاروانه ده‌بڕی، به‌ڵام بۆ خانه‌نشین و پاداشت هه‌مان ڕێگایان هه‌ڵبژارد، ئه‌رێ ده‌کرێت پێمان بلێن گوفتارتان بۆ نه‌بوو به کردار؟ کاری په‌رله‌مانتاری کارێکی پیرۆزه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت، چونکه به ده‌نگی گه‌له‌و نوێنه‌ری گه‌له، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزانه له نێوان گه‌ل و سه‌روه‌ت و و سامان سامانیان هه‌ڵبژارد، ده‌کرا سامان له خزمه‌تی گه‌ل دابێت، چونکه ده‌یان کاری پێویست، پێویستیان به کۆمه‌ک و بودجه هه‌یه، هه‌ندێ له کاره زۆر پێویسته‌کان ئه‌مانه‌ن:( ئاوی پیسی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له دانشتوانی شاره‌که ده‌کات، به پاره‌ی پاداشتی 3 په‌رله‌مانتار چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، منداڵانی بێ لانه و بێ سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشخانه‌کان پێویستیان به کۆمه‌کی زیاتر هه‌یه، به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌یه، پاشماوه‌کانی ئه‌نفال پێویستیان به لانه و خانه‌خۆ هه‌یه، منداڵانی توشبووی به نه‌خۆشی ته‌لاسیمیا پێویستیان به به‌رده‌وامی خوێن هه‌یه… هتد)، ئه‌و پاداشته بۆ ئێوه‌ی گیرفان گه‌رم بێت، یاخود بۆ لانهوازانی ووڵات!! له‌به‌رئه‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی سیاسی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لای حزبه‌کانیانه، ئه‌وان زۆرجار به گوێره‌ی ئامۆژگاری و بڕیاری حزبه‌کانیان ده‌نگ ده‌ده‌ن، ڕه‌نگه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش ئامۆژگاریان له سه‌روی خۆیان وه‌رگرتبێت!! له هه‌مانکاتدا سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و ده‌نگه بوێر‌و ڕه‌سه‌ن و دیارانه‌ی که ووتیان نه‌خێر بۆ نادادپه‌روه‌ری..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای