بۆ پاک ڕاگرتنی ده‌م و چاو ، ڕێگه‌یه‌کی ساده هه‌یه بۆ پاراستنی ڕوخسارت له پیسی و پاک ڕاگرتنی به‌رده‌وامی ده‌م و چاوت ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌کارهێنانی ” په‌تاته ” یه له ڕوخسارت چونکه په‌تاته جۆره ڤیتامینێکی تێدایه که کارده‌کات له ده‌رکه‌وتنی سروشتی پێست به‌تایبه‌تی پێستی ده‌م وچاو ، به‌م ڕێگایه ده‌توانیت سوود له په‌تاته وه‌ربگریت بۆ ڕوخسارت :
1 _ په‌تاته‌یه‌کی پاکی به‌بێ نه‌خۆشی بهێنه و له‌ناو ئاو دایبنێ بۆماوه‌ی ( 25 ) ده‌قیقه بیکوڵێنه به‌مه‌رجێک کوڵانه‌که نه‌گاته ڕاده‌ی سوتانی په‌تاته‌که .
2 _ دواتر په‌تاته‌که بهێنه خواره‌وه و به‌ده‌ست په‌لکه‌که‌ی لێبکه رهوه و هه‌ندێک به ده‌ستت په‌تاته‌که بشێله تا که‌مێک نه‌رم ئه‌بێت.
3 _ پاشان هه‌ندێک ڕۆنی زه‌یتی زه‌یتوون به سه‌ر په‌تاته‌که دا بکه و دووباره پێکه‌وه بیانشێله تا ئه‌و کاته وه‌ک هه‌ویرێکی نه‌رمی لێدێت .
4 _ پاشان هه‌ویری په‌تاته‌که بهێنه و له‌سه‌ر ده‌م و چاوتی دابنێ ، یان ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ست ده‌که‌یت پاک نابێته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی “15 ” خوله‌ک له هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا به‌م شێوه‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ر ڕوخسارت دێت ، هه‌مان ئه‌م کاره له هه‌فته‌ی دووه‌مدا بۆ ماوه‌ی ” 20 ” ده‌قیقه ئه‌نجام بده بۆ ماوه‌ی مانگێک له‌سه‌ر ئه‌م کاره به‌رده‌وامبه ئینجا هه‌ست به گۆڕانکاری پێستی ده‌م وچاوت ده‌که‌یت .
شه‌م جه‌لال ــ ئه‌ڵمانیا