تۆرێکە بۆ پاڵپشتیکردنی ھونەری پەنابەران وە ھەرووەھا بۆ پێشکەوتن و بڵاوکردنەوەی ھونەر کە پەیوەستە بە پەنابەرانەوە. ئامانجیان گرێدانی گروپەکان و ھونەرمەندانە لە ھەرچ پێشنەی کومەڵایەتی یان ڕامیاری بن ( پەنابەر بێت یان پەنابەر نەبێت) ئەمەش ئزموونی جیاواز لە خۆ دەگرێت پێش یان دوای گەیشتنیان بەو ووڵاتەی کە لە خۆیان دەگرێت.
ھەرووەھا ئەوان ھیواخوازن کاری نایاب و ھەمە چەشنە نیشان بدەن وە پڕۆژەی پلاتـــــفۆرمـــــا (Platforma)
بۆ چەند ساڵێکی تر ئەوەیە کە زیاتر ھانی بینەری تازە بدەن بۆ پەیوەندی ھاوھەستی زیاتریان ھەبێت یۆ ئەزموونەکانی پەنابەران.
پێکھاتەی پلاتـــــفۆرمـــــا (Platforma)
گەوھەری سەرەکی ئەم پرۆژەیە تۆری ئینتەرنێت و دوو بۆنەی نیشتمانی ھەردووکیان دوو رێگای جیاوازن یۆ کۆکردنەوە و بانگھێشت کردنی بینەرو وە ھەرووەھا ھاندان و پیشاندانی کارەکان کە پەیوەستن بە ھونەرمەندان و ئاژانسەکانەوە.
پـــلاتفــۆرمـــــا پاڵپشتــی پێشکەوتنی تۆری ھەرێمایەتی و ناوچەرگەری دەکات کە ئەمەش پێشکەوتن و ھاندان دەگرێتە خۆ کە پەیوەستە بە چالاکییەکانیەوە, وە بەرێوەبردنی بەشەکان کە پەیوەستن بەو تۆِەوە وە بەشداریکردن لە پێشخستنی بۆنە نیشتمانیــەکان.
٢٨-١١-٢٠١١ یەکەم فیستڤاڵی پلاتـــــفۆرمـــــا لە(Rochelle School) لە شاری لەنــدەن بەڕێوە دەچێ تا
٣-١١-٢٠١١ پێکھاتبوو لە کۆمەڵێک لە ھونەرمەندان و رێکخراوەکانی لەمبەر بۆ ئەو بەری بەریتانیا, وە ھەرووەھا ئەم فیستیڤاڵە ئاھەنگگیرانێک دەبێت بە ھۆی ھونەر دەربارەی پەنابەران وە دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆ و دەرکەوتنی رووخساری جیاواز و ئەزموونی ھونەرمەندان.
ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەم فیستیڤاڵە سێ ھەنەرمەندی کورد بەشداری تیادا کردووە کە ھەریەک لە شارێکی جیاوازی بەریتانیا دەژین:
ھونەرمەند: بەھجەت عومـەر ( ستۆک ئۆن ترێنت بەچەند کارێکی ھێڵکاری بەشداری کردووە(Stoke-on-Trent
ھونەرمەند: جــاســم غەفــــوورلە شاری نوتینگھام Nottingham ڤیدیۆ ئینستلەیشن
سیرامیک- سیرامیک راکۆ Londonھونەرمەند: مەریـــوان جـــەلال لە شاری