حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
1
مه‌گه‌ر له دنیای خه‌وندا
هیوای شاعیران به‌دی بێ،
کۆتاییی شاد
مه‌گه‌ر له چیرۆکدا هه‌بێ،
هه‌میشه هه‌ق لای هێز بووه،
مه‌گه‌ر له ده‌شتی خه‌یاڵدا،
هێز لای هه‌ق بێ.
2
ئێـمه گه‌لێ که‌س ده‌ناسین،
مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه‌یان
که تۆوی ئه‌وین ده‌چێنن،
شیعرێکی جوان له یادماندا
جێ بهێڵن،
ئاخر دڵیش ئه‌گه‌ر هێلانه‌ی کینه بێ،
بۆگه‌ن ده‌کا.
3
له شه‌ڕی نێوان
ڕۆح و مادده‌دا،
شاعیر سه‌نگه‌ری، ڕۆح هه‌ڵده‌بژێرێ،
ئاخر هۆنراوه
وه‌ک ته‌یکردنی، زه‌ریای ڕۆح وایه،
ئاخر لای شاعیر، ترۆپکی خۆشی
وه‌ختێکه دوو ڕۆح،
ده‌گه‌ن به یه‌کدی.
4
ده‌ردی من خه‌می، جودایی نییه
ناڵه‌ی من زاده‌ی، ته‌نیایی نییه،
بۆ ڕاگرتنی، خود به پاکژی
شاعیر ناچاره، به ته‌نیا بژی.