به‌ندی عه‌لی .. 2011
گه‌ڕامه‌وه
پیرتر له‌خودی پیری خۆی
خه‌مبارتر له‌خودی خه‌م و
روحم سیاتر لهقهقنهس
گه‌ڕامه‌وه
جه‌نجاڵتر له‌ناخی گێژاو
توڕه‌تر له‌چاوی باڕه‌ش
ڕماوتر له‌خودی هه‌ره‌س
گه‌ڕامه‌وه
شکاوتر له‌دڵی ڕووبار
که‌سه‌رچاوه به‌جێدێڵێ و
له‌هه‌ناوی زه‌ریایه‌کدا بزر ده‌بێ و
مناڵێتی ده‌بێ به‌یادگار
گه‌ڕامه‌وه
بێزارتریش له‌که‌ناری
که‌هه‌ر له‌کونجی قه‌فه‌زدا
هه‌ست ئه‌کا به‌دڵنیایی
بایی پولێک متمانه‌ی به‌ئاسمان نیه‌و
ته‌نیاتره لهتهنایی
گه‌ڕامه‌وه‌و
کهکۆڵهپشتهکهم پشکنی
شته‌کانی هه‌موو تیا‌بوو
که‌ره‌سته‌ی ڕیش تاشینهکهکهم
فڵچه‌و هه‌ویری دان شۆرین
کراس و پانتۆڵه‌کانم ، که‌تائێستاش
بۆن ئاره‌قه‌ی ئه‌وێیان هه‌ر لێوه دێت و
بۆنخۆشترن لهمێخهک و لاله‌و نه‌سرین
ته‌نیا شتێکم له‌وێ لێ به‌جێمابوو
زۆر گه‌ڕام و نهم دۆزیه‌وه
باش دڵنیاش نه‌بووم چیه
وه‌لێ ئه‌مڕۆ
له‌به‌ر ژانی باڵی چه‌پم
سه‌ردانی پزیشکێکم کرد
پاش پشکنین
پێی ووتم هه‌ی ماڵ خراو بی
کوخی سینه‌ت چۆڵ‌و هۆڵه‌و
دڵی خۆ هه‌ر تێدا نیه