به‌رهه‌مێکی تایبه‌ته به منداڵان. بیرۆکه‌ی به‌رهه‌مه‌که بریتیه له نمایش‌کردنی 17 گۆرانی به ناوبانگی مناڵانی سویدی و جیهانی که‌سه‌رجه‌میان وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی سۆرانی .
دیاره ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بوایه زۆر زووتر به‌رهه‌مبهاتایه و مناڵانی کوردی دانیشتووی سوید لێی سوودمه‌ند بوونایه، وه‌ک چۆن به‌زمانه‌کانی تری وه‌ک عه‌ره‌بی و فارسی و چه‌ند زمانێکی دی چه‌ندین ساڵه هه‌یه . دواجار به‌هه‌وڵی موزیسیۆن غه‌مگین فه‌ره‌ج و دالیا له‌تیف وه هه‌ردوو مامۆستایانی زمانی کوردی سروه جه‌لال و دالیا له‌تیف توانرا ئه‌م خزمه‌ته گچکه‌یه پێشکه‌ش به مناڵانی کوردیش بکرێت تا بتوانن زمانی دایکیان به زیندوویی بهێڵنه‌وه و وه‌ک هه‌ریه‌ک له مناڵانی تری وڵاتانی دی هه‌ست به گرنگی زمان و وڵاتی خۆیان بکه‌ن و که‌سایه‌تی خۆیان پێ گرنگ بێت و شانازی به که‌لتور و موزیکی خۆیانه‌وه بکه‌ن . به گشتی گۆرانیه‌کان سه‌ره‌تا به زمانی سویدی ده‌ووترێن وه له‌پاشدا هه‌مان گۆرانی به زمانی کوردی ده‌ووترێت ، زۆربه‌ی تێکسته سویدیه‌کان ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانێکی ساده‌ی نزیک به دنیای مناڵ وه‌رگێڕاوه ، وه هه‌ندێکی تر له‌گۆرانیه‌کان له‌گه‌ڵ تێکستێکی کوردی‌دا گونجێنراوه که هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی لێکچوون به گۆرانی یان تێکسته سویدیه‌که . تێکستی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کان به نوسینی لاتینی له پاکێته‌که‌دا پێشکه‌ش کراوه . به هیوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌رهه‌مه ببێته ماتریالێکی به‌سوود بۆ مناڵانی قۆناغی پێش خوێندنگه .
به مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی به‌رهه‌می سی دی گۆرانی وردیله‌کان به زمانی سویدی و کوردی سۆرانی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاگۆستیهوه واتا مانگی 8 په‌یوه‌ندی بکه به‌م ئیمێل ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه :
نرخی 1 سی دی له وڵاتی سوید ته‌نها 100 کرۆنی سویدیه به پۆست کردنه‌وه بۆ شاره‌کانی سوید ده‌بێته 140 کرۆنی سویدی .