له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیدا ده‌بینین دامه‌زراوه حکومیه‌کان ئه‌رکیان له‌سه‌ره ، ئه‌ویش خولقاندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ست به‌فه‌زا یان رووپه‌ری ئازادی بکه‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن به‌شداری هه‌موو پرۆسه‌کانی ژیان بکه‌ن. باسه‌که‌مان چڕ ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك وده‌سه‌لاته‌کانی یه‌کێ له بنکه حکومیه مه‌ده‌نیه‌کان له‌ووڵاتی هۆڵه‌نداو به‌تایبه‌تی شاری ئارنهێم ئه‌ویش شاره‌وانیه یان به‌له‌دیه ، وه به هۆله‌ندی (خمێنته)ی پێده‌لێن ، ده‌گه‌ینه ئه‌و مانایه‌ی که شاره‌وانی بنکه‌یه‌کی گشتیه که ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزو سنورداری هه‌یه .پێك هاتووه له کۆمه‌ڵێ یان ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵکی شار‌و گونده‌کان که پالپشتێكی سیاسیان هه‌یه،سێهه‌مین ئاستی ده‌سه‌لاتیان له بهرێوهبردندی تاك وکۆمه‌ڵ له کۆمه‌لگادا هه‌یه. ئاماره‌کان ده‌ریان خستوه تا کۆتای 18ی مارسی 2010 وه 430 شاره‌وانی له شار‌و گونده‌کانی هۆڵه‌ندا دا به‌دی ده‌کرێ.
به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانیه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌سته‌ییه‌ی که له بهرێووهبهرو دوو هاوکاری پێك دێت و له‌گه‌ل ده‌سته‌ی هاریکاری هه‌موو ئه‌و کار‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. به پێێ دهستووردهسهڵاتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه،4 چوارساڵ جارێك ئه‌م ده‌سته‌یه له خه‌ڵكی بهتواناوحیزبی پالێوراو خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن. چه‌ندایه‌تی ئه‌م ده‌سته‌یه پابه‌نده به ژماره‌ی دانیشتوانی شار‌و گونده‌کان بۆ نموونه؛ بچوکترین ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن بۆ 3000 سێ هه‌زار که‌س له 9 کاندید پێك دێت و گه‌وره‌ترینیشیان بۆ 200000 دووسه‌د هه‌زار که‌س ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن له 45 که‌س پێك دێت. له‌رووی ئابووریه‌وه له سه‌دا نهوهدیی ده‌رامه‌تی له( باج) ه که له حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه وه‌رده‌گرێت بۆ پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات وکاره‌کانی ، به‌شێكی تریشی له پاره‌ی گه‌راوه له‌ناو سندوقی شاره‌وانی خۆیه‌وه دێت که پێی ی ده‌ڵێن سندوقی حکومی .ئه‌و پارانه‌ی که ده‌مێنێته‌وه‌و به پێێ ی کار‌و پلانه‌کانیان وه‌گه‌ری ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها جیاوازی زۆر ده‌بینرێت له پیاده‌کردنی ده‌سه‌لات وئه‌رکه‌کانیان به‌گشتی له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر، به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌کاندا.
زۆربه‌ی کار‌و باری دانیشتوان له ئه‌ستۆی شاره‌وانیدایه، وه‌هه‌ر خمێنتهیهك به‌رنامه‌ی کاری تایبه‌تی هه‌یه.له‌یه‌کێك له شاره‌کانی هۆله‌ندا که شاری ئارنهێمه پرۆگرامیان له 12 به‌ش پێك دێت و هه‌ر بهشێكش چه‌ند خزمه‌تێك له خۆ ده‌گرێت.بۆ نموونه؛
* نیشته‌جێبوون؛ یه‌کێ له کاره گه‌وره‌کانی دابین کردنی خان‌و به‌ره‌یه،پلان دانان بۆ دابه‌ش کردنی شوێنه‌کان،هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خانوو به‌ره‌وه هه‌یه……هتد.
* گواستنه‌وه؛ ‘شاره‌وانی هه‌لده‌ستێت به دانانی شوێنی گونجاو بۆ رێگای هاتو چۆو هێلی پیاده‌و جێگه‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌کان.هه‌موو ئاسته‌نگی و ئاسانکاریانه‌ی رووی گواستنه‌وه ده‌گرێته‌وه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ، …هتد.
*ژینگه؛ دانانی پۆلیس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاشاکی خراپ فرێ ده‌ده‌ن و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن، قه‌ده‌غه کردنی کارگه ژه‌هراویه‌کان له شوێنی نیشته‌جێبووندا و کۆمه‌ڵێ یاسا‌و رێسا که په‌یوه‌ندی به‌م کاره‌وه هه‌یه …….هتد
* کاروباری ته‌ندروستی و وه‌رزشی، ئابووری، دروست کردنی پرۆژه‌ی گه‌وره، چاودێری هه‌موو کاره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بۆ نمونه هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه و دادگا ، دروست کردنی ده‌سته‌و کۆمه‌ڵه، مردن، کاری شوناس وپاسپۆرت، کاروباری خوێندن که‌من لێره‌دا مه‌به‌ستمه ووچانێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌یان به‌تایبه‌تی بده‌م وشرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م.
خوێندن ‘ شاره‌وانی گرنگیه‌کی باشی داوه به خوێندن و خوێندنگاکان، هه‌ر له باخچه‌ی ساوایان تا به‌رزترین کایه‌ی فێربوون له فێرگه‌کاندا. هه‌وڵی باش ده‌ده‌ن که رووپه‌ری خوێندنگاکان له ئاستی خوازروادا بێت،کاره‌کانیان وه‌کو یارمه‌تی کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌روونی وزانیاری و وه‌رزشی و رابواردن تابتوانن تاکێکی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌بکه‌ن چالاك بن وبه زیندووی بمێننه‌وه.
یه‌کێ له‌تازه‌ترین پرۆژه‌ی شاره‌وانی که له 12 فێبرواری 2010 دا ده‌ستی پێکردوه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مندالانی 4 ساڵانه ) trouwen trouwen strikjes op je mouwen به‌ناوی
دیاره ئه‌مه گۆرانیه‌کی زۆر کۆنی هۆله‌ندایه بۆ خۆشه‌ویستی و پیرۆزی هاوسه‌رگیری وتراوه،ناوه‌رۆکی گۆرانیه‌که په‌یامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌موو شتێكی پیرۆزی منی ، شاره‌وانی هه‌لده‌ستێت به پیاده‌کردنی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ منداڵانی 4 سالان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا، ئه‌م پرۆسه‌یه 6 هه‌فته ده‌خایه‌نێت له پێشدا نامه ده‌نووسن و دهینێڕن بۆ هه‌موو فێڕگه‌کان که کێ ده‌یه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه پیاده بکات، لێره‌دا چه‌مکی ئازادی هه‌یه‌و هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك ئازاده ئایا ده‌یه‌وێت له‌م چالاکیه‌دا به‌شدار بێت یان نا؟ ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی مۆدێرن له خۆ ده‌گرێت وده‌بێت به‌نوسراو وه‌لامی شاره‌وانی بدرێته‌وه گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌شداریه رێكکه‌وتن. بۆ دووه‌م جار به‌رپرسی شاره‌وانی وبه‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌رگیریه‌که راده‌گه‌یه‌نێت چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌کات و له نزیکه‌وه له‌گه‌ل منداڵان داده‌نیشێت وله میانه‌ی گالتهو پێکه‌نینه‌وه پرۆژه‌که بۆ مندالان ومامۆستاکان شیده‌کاته‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها ئازادی ده‌درێته هه‌موو منداڵان تا بۆ خۆیان هاوسه‌ری خۆیان هه‌لبژێرن ، گه‌ر دژه باویش بێ ، بۆ نموونه کور له‌گه‌ل کوریان، کچ له‌گه‌ل کچ، وه‌یان به شێوه باوه‌که‌ی کچ وکورێك.
پێشوه‌خت پلان داده‌نرێت له چ به‌روارێكدا ئه‌م هاوسه‌رگیریه به‌رێوه‌ده‌چێت له (خمێنته) واته شاره‌وانی ، به به‌شداری پۆله‌که‌و مامۆستایان و یاریده‌رو دایکان وباوکان.
به ئاماده بوونی بووك وزاواو هه‌موو میوانه‌کان،پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌خوێنرێته‌وه له‌لایه‌ن ( ئهمبتنارهوه) واته حاکم به‌مه‌رجێ شیده‌کاته‌وه بۆ منداڵان که ئه‌م هاوسه‌رگیریه به گالتی یه واته راست نیه به‌ڵام هه‌موو قۆناغه‌کان هه‌روکو بۆ گه‌وره‌یه‌ك بکرێ ده‌روات به‌رێوه .
کاتێك ووشه‌ی رازیبوون له‌هه‌ردولاوه وه‌رده‌گیرێت هاوسه‌رگیریه‌که راده‌گه‌یه‌نرێت ، ئهڵقهکان ده‌گۆردرێته‌وه ماچ یان ده‌ستت ده‌ده‌ن بهیهکتریداو شایه‌ته‌کان واژووی خۆیان له‌سه‌ر په‌ره کاغه‌زه‌کان ده‌که‌ن ودوای ده‌کرێت بهدهفتهرێك وله‌گه‌ل ئیمزای حاکمدا ده‌بێته چه‌پله رێزان وپیرۆزبایی.
له‌گه‌ل فرینی باڵی خۆشی به‌سه‌ر منداڵان ودایکان و باوکندا به برینی کێك و خواردنه‌وه وگرتنی گرته‌کان له‌لایه‌ن فۆتۆگرافی سپێسیاڵهوه هه‌ر له‌ده‌ستپێكی هاتنیان تا کۆتایی به خۆشی وفرێدانی گۆڵه‌که‌ی ده‌ستیان کۆتایی ی دێ.
رێوره‌سمه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ر له رووی ئابووری ورێک خستنی وجێبه‌جێ کردنی له ئه‌ستۆی شاره‌وانی دایه.ئاشكرایه ههمووکارێك که ئه‌نجام ده‌درێ لایه‌نی باشی وخراپی هه‌یه، گهرشرۆڤهی لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که؛
* له پیاده‌کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌یانه‌وێت شاره‌وانی شاره‌که‌یان به منداڵان بناسێنن. وه‌ك ئاشکرایه زۆربه‌ی کار‌و باره‌کانی خه‌ڵكی له شاره‌وانیدا به‌رێوه‌ده‌جێت و یه‌کێك له جوانترین و پیرۆزترین و خۆش ترینیان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه ، هه‌ر بۆێه له رێێ ئه‌م نواندنه‌وه ده‌یانه‌وێت خۆیان ویه‌کێ له کاره‌کانیان به‌منداڵان بناسێنن.
*منداڵان فێڕی ئه‌وه ده‌که‌ن که چؤن رێز له‌کات بگرن وپراکتیزهی بکه‌ن.
*چۆن بتوانن له شوێنێکی تایبه‌تدا فێری مامه‌ڵه کردنێكی سه‌رده‌میانه بن.
* فێڕی ئه‌وه ده‌کرێن که چؤن فه‌زا یان رووپهرێكی به‌رفراوانیان له ئاست ههلبژاردنهکانیاندا هه‌بێت که ئه‌مه پیاده‌کردنی زه‌مینه‌ی ئازادی یه.
*پشان ده‌درێ که چؤن شاره‌وانیه‌کان که بنکه‌یه‌کی حکومین به‌کارێك هه‌لده‌ستن دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ده‌یانه‌وێت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بێ هیچ سانسۆرێك پرۆژه‌یه‌ك به‌رێوه به‌رن وخۆیان رۆڵی سه‌ره‌کی تێدا بگێڕن به به‌ڵگه‌وه تا بتوانن که‌ش وههوایهك له داهێنان بێننه ئاراوه.
*گرنگی پێدانی ده‌سه‌ڵات وخێزان پێكه‌وه هه‌ر له رووی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و رۆشنبیری وکۆمهلایهتیهوه تا بتوانن نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست په‌روه‌رده بکه‌ین که بروای به ئه‌رك و مافه‌کانی هه‌بێت، بێ ترس وشه‌رم به‌شداری هه‌موو ئه‌و چالاکیانه بکات که په‌یوه‌ندی به ژیانی خۆی وبهرامبهره هه‌یه.
*رابواردنی چه‌ند کاتێكی خۆش. له رووی ئه‌و نمایشه شانۆییه‌وه که خۆیان رۆڵه‌کان ده‌بینن وبه‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن . هه‌روه‌ها ئاوێزان بونی خۆشی یه به‌جیهانی پاکی مندالان .
*ره‌نگه ئه‌م پرۆسه‌یه ئایدیای حیزبێكی تازه بێت، که بانگه‌شه بێت بۆزیاترکردن وهاندانی خه‌ڵكی بۆ سیستمی هاوسه‌رگیری.
چوون ده‌بینرێت تا به‌ره‌و جیهانگیری برۆین کێشه‌کانیش گه‌وره‌تر ده‌بن وژیانی خه‌لکی له ئه‌وروپا به‌ره‌و ئاسته‌نگی ده‌روات هه‌ر له رووی باری ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی وده‌روونی و…..هتد،
به‌ووته‌ی رۆژنامه‌نووسی پورتوگالی ( ساراما گۆ) که دژی جیهانگیریه ده‌لێت، له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به ته‌نهایی ده‌کات وگۆشه‌گیره.
ئاماره‌کان ده‌ریان خستوه ته‌نها له‌ساڵی 2007 دا، 10 ده ملوێن ره‌چه‌ته‌ی حه‌بی خه‌و نووسراوه بۆ خه‌ڵکانێك که گرفتی
خه‌ویان هه‌بووه، له‌کاتێكدا تا 26-06-2010 دا رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌موو هۆله‌ندا بریتی بووه له
.(16.605.126)
له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئهوروپیداوبهتایبهتی هۆله‌ندا مرۆڤ ده‌بێت تاته‌مه‌نی 65 ساڵان لهکارکردنێكی به‌رده‌وامدا بێت .ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه سه‌خته‌ی که خه‌ڵکی ته‌نها بیر له خۆی ده‌کاته‌وه‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌لاده‌نێن .ئهوتێکهلاویه کۆمه‌لایه‌تیه کاڵ ده‌بێته‌وه، له کۆتادا ده‌کرێ ببێته هۆی کۆمه‌ڵی گرفتی ده‌روونی و ده‌کرێ ببێته هۆی ئه‌زموون و باسی تازه دروست بکات.
*ده‌کرێ ئایدۆلۆجیهتێكی دیینی له پشت ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه بێت که بانگه‌شه بێت بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
دیاره هیچ کارێك له‌سه‌رو ره‌خنه‌وه نیه ، ده‌شێ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش کۆمه‌لێ لایه‌نی نه‌رێنی تێدا به‌دی بکرێت له‌وانه؛
* کاتێك داوات له مندالێ کرد كهبهئازادی هاوسه‌رێك بۆ خۆی هه‌لبژێرێ، به‌ڵام بێئاگای له‌وه‌ی ئازادی منداڵ ناهێلێت ولێدهسهنیتهوه، چوون منداڵ ده‌بێت پیاده‌ی منداڵێ خۆی بکات نه‌ك وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك هه‌لس وکه‌وت بکات .لالایه‌کی تره‌وه به پراکتیزه‌کردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌کرێ گرژیه‌ك لای منداڵان دروست ببێت.که‌واته له‌هه‌مان کاتدا ئازادی به‌رقه‌رار ده‌که‌یت و سنوورداریشی ده‌که‌یت که ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندن.
* به شێوه‌یه‌کی گشتی مندالان له ئه‌وروپا زوو ده‌که‌ونه به‌ر باری قورسی ژیان، له هۆله‌ندا له ته‌مه‌نی 4ساڵانه‌وه ده‌چنه قۆناخی سه‌ره‌تایی .راسته فێڕدهکرێن ورادههێنرێن به‌ڵام نه‌گوونجانی ته‌مه‌نیان وراده‌ی تێگه‌یشتنیان له‌و ئاسته‌دا نیه که تێبگه‌ن له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، ده‌شێ ببێته هۆی دروست بوونی چه‌ندین پرسیاری بێ وه‌لام که ده‌بێته هۆی ئالۆز بوونی ده‌رونیان.
* پیاده‌کردنی ئازادی ویستێكی گشتیه ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له تاقی کردنه‌وه‌دایه ده‌کرێ سه‌رنه‌گرێت و ئه‌و ئامانجه نه‌پێكێت له‌ئه‌نجامدا هه‌ندێ منداڵ ده‌بنه قوربانی ئه‌م پرۆسه‌یه.
* گه‌ر شاره‌وانی مه‌به‌ستیه‌تی که خۆیان وکاره‌کانیان بناسێنن به مندالان . ده‌کرا له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نێوان دوو که‌سی پێگه‌یشتوودا مندالانی قوتابخانه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی بانگهێشت بکردایه‌و به‌شداریان پێبکرایه.
*ئایا توانراوه منداڵان تێبگه‌یه‌نن که هاوسه‌رگیری فاکتۆری سه‌ره‌کیه بۆ به‌رده‌وامی؟ چوون کایه سێکسیه‌کانی نێوان ئه‌ودوو توخمه له نێر‌و مێ ده‌بێته هۆی دروست بوونی کۆمه‌لگا ونه‌ته‌وه‌کان وبه‌رده‌وامی یان ته‌نها له‌شێوه فۆرمه‌که‌یدا به منداڵان ئه‌م پرۆسه‌یه ناسێنرا که روویه‌کی ته‌ندروستی .
ده‌رئه‌نجام تێده‌گه‌ین له ووڵاتانی مه‌ده‌نیه‌تدا که ئه‌قڵ یان هزر وبیرکردنه‌وه و فاکته‌ری سه‌ره‌کین بۆ تاقیکردنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و پرۆسانه‌ی له ژیانی کۆمه‌لگادا روو ده‌دات چ له‌لایه‌ن تاك و ده‌سه‌ڵاته‌وه تا له ئه‌نجامدا به ئازادیه‌کی ره‌ها بگه‌ن وما نای بوون و جوانی ژیان بسه‌لمێنن ، سه‌رمه‌دی بۆ خۆیان و مرۆڤایه‌تی بهێننه ئاراوه. ده‌کرێ لایه‌نی ئیجابی و نه‌گه‌تیفی هه‌بێ به‌ڵام تا قوربانی بۆ پرۆسه‌کان نه‌درێ وزه‌مینه‌ی ئازادی و دیموکراسی پیاده نه‌کرێ رێره‌وی ته‌ندروستی خۆیان وه‌رنا گرن ، چوون ئازادی کلیلی ده‌رگای هه‌موو بابه‌ته فکری و مه‌عریفه‌کانه گه‌ر ئه‌م پێویستیه نه‌بێت مه‌حاڵه باس له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیه‌ت بکرێ.
ئه‌م مۆدێڵه له سیاسه‌ت هونه‌ره ،هونه‌ریش یه‌کێکه له پایه به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌وڵ وکۆششی بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه تا مانا وپرسیار دروست ببێت وداهێنان بێته گۆرێ.
سه‌ر چاوه‌کان به سوپاسه‌وه؛
10 feb 2010 … Deze huwelijksvoltrekkingen vonden plaats in het kader van het project ‘Trouwen, trouwen, strikjes op je mouwen’. …
www.gelderlander.nl/…/Kleuters-trouwen-in-Arnhems-stadhuis.ece – In cache
*خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانی کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌یت بۆ بینینی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵانی 4 ساڵان له هۆڵه‌ندا له لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه.
*په‌یوه‌ندی گرتن به‌نامه‌و چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ (ئهمبتناری) یان حاکمی شاره‌وانی ئارنهێـم و به‌شذاری کردنی خۆم له مه‌راسیمی یه‌کێك له‌م پرۆسه‌یه‌داو شرۆڤه‌کردنی ئه‌م پرۆسهتازهیه.
*خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ سه‌رچاوه له( ویکپیدیاو گۆگل)ه له‌سه‌ر ره‌وشی شاره‌وانیه‌کان به‌گشتی وکارو چالاکیه‌کانیان.
* کتێبی یه‌ک کاتژمێڕی ماوه بۆ نیوه‌ی شه‌و؛ به‌رێز پرۆفیسۆر فاروق ره‌فیق کا خاوه‌نی دنیایه‌ك له فه‌لسه‌فه‌یه به‌شێوه ساده‌که‌ی، قوتابخانه‌یه‌که بۆجوڵاندنی بیر‌و بۆ چوونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ . فێری ئه‌وه‌ت ده‌کات که چۆن چالاکانه به‌شداری هه‌موو پرۆسه‌کانی ژیان بکه‌یت تا هه‌ست به بوون و زیندوو بوونی خۆت بکه‌ی، به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی هزرو ده‌روونت پر مه‌عریفه ده‌کات.
هۆلاندا (05-09-2010