زانا دڵشاد دزەیی: خانمە ھونەرمەند پرشنگ توانا دوای ماوەیەکی زۆر دابران، بە تێکەڵکردنی دوو گۆرانی ھەڵپەڕکێ دێتەوە دەستپێدەکاتەوە.
پرشنگ توانا کە ئێستا لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە بە گۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە، دوو گۆرانی نوێی ھەڵپەڕکێی تۆمار کردووە، بەشێوەیەک ھەردوو گۆرانی بە یەک تراک بڵاودەکاتەوە و گوتی “ئەم گۆرانییە دوو گۆرانی شاد لەخۆی دەکرێ، کە مۆسیقا و دابەشکردنی دیدەن توانایە، لە کۆمپانیای yourtone کە دیدەن توانای کوڕم خاوەنەکەیەتی”.
پرشنگ ئاماژەی بەوەشدا ئەم گۆرانییە لەئەلبوومێک بڵاودەبێتەوە کە ١٠ ھونەرمەند لەخۆی دەگرێت و ھەر ھونەرمەندێک بەگۆرانییەک بەشدارە، گوتیشی “من زۆر سوپاسی دیدەن توانا دەکەم، کە ھەڵدەستێ بەدروستکردنی ئەم ئەلبوومە یەکەمجار بۆ ١٠ ھونەرمەند. کە کاری موزیک و دابەشکردن خۆی لەئەستووی دەگرێ، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە بۆ یەکەمجارە کارێکی وا بۆ ھونەرمەندان بکرێ”.