زۆر به‌داخم به کۆچی لە ناکاوی کاک حه‌مه‌شوان و به‌شداری خه‌متانم…هه‌واڵێکی زۆر ناخۆش بوو،منی له دڵه‌وه گریان.هیوادارم خودای گه‌وره سه‌بوری بنه‌مالکه‌ی بدات‌و،ته‌مه‌نی درێژی بۆ منداله‌چاوگه‌شه‌کانی بهجیهشتبێت.
کاک حه‌مه‌شوان که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسکودڵسۆز بوو بۆ نیشتیمانه‌که‌ی. به‌داخه‌وه مه‌رگی له ناکاوی بوه هۆکاری ته‌واو نه‌کردنی حه‌زو ئاواته‌کانی.
به‌راستی نازانم چی بڵێم و به چ وشه‌یه‌ک بدوێم، مه‌رگی ئه‌و جێگای داخه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی کاک حه‌مه‌شوان خاوه‌نی دڵێک بوو که پر بوو له ئاواتی به‌رزو هیوای دوارۆژ،پێنوسه‌که‌ی پر بوو له وشه‌ی جوان،به‌لکو هێشتا گه‌ڵێک شتی تر مابوو له‌سه‌ری بنوسێت .خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و نیشتمان بوو،خواستی ئه‌و ته‌نها برینه‌کان بوو به سارێژی بیانبینێت.
من ده‌مه‌وێ به رۆحی پاکی کاکه حه‌مه‌شوان بلێم که ئه‌و یه‌کێکه له هاورێ هه‌ره ئهزیزوخۆشهویستهکانم، هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌م،به‌لکو هه‌میشه یادی ده‌که‌مه‌وه…..
چنار مالمۆ/سوید
20111210